خەبات‮: ‬تریفە ئازاد‮‬
مامۆستایەكی‮ ‬زانكۆ ئەو دۆخەی‮ ‬ئێستا لە كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكان دەگوزەرێت بە نایاسایی‮ ‬و نادەستووری‮ ‬ناودەبات،‮ ‬هاوكات جەختیش دەكاتەوە ئەوەی‮ ‬لە كەركووك دەگوزەرێت شەرعیەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬خۆجێیی‮ ‬خۆی‮ ‬لە دەستداوە و حوكمی‮ ‬سەربازی‮ ‬نایاسایی‮ ‬بەسەر شارەكەدا سەپێندراوە‮. ‬

سانع شەریف شێروانی،‮ ‬مامۆستای‮ ‬یاسا و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی‮ ‬سۆران،‮ ‬سەبارەت بە پرسی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬پێشمەرگە و دۆخی‮ ‬كەركووك لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات،‮ ‬گوتی‮: ‬كەركووك لە دوای‮ ‬رووداوی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری2017 ‮ ‬تا ئێستا بە داگیركراوی‮ ‬ماوەتەوە،‮ ‬شەرعیەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬خۆجێیی‮ ‬خۆی‮ ‬لە دەستداوە و حوكمی‮ ‬سەربازی‮ ‬نایاسایی‮ ‬بەسەردا سەپێندراوە،‮ ‬لە هەمان كاتدا شەرعیەتی‮ ‬دەستووری‮ ‬و نێودەوڵەتیشی‮ ‬لە دەستداوە،‮ ‬چونكە كاتێك شارێك هەردوو دامەزراوە گرنگەكانی‮ ‬وەكو پارێزگا و سەرۆكایەتیی‮ ‬ئەنجوومەن كە نوێنەرایەتی‮ ‬تەواوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كەركووك دەكەن بە ناشەرعی‮ ‬و نادەستووری‮ ‬بەڕێوەببرێن لە لایەن هێزە میلیشیا نایاسایی‮ ‬و نادەستوورییەكانەوە،‮ ‬ئەوكات شەرعیەتی‮ ‬یاسایی‮ ‬نامێنێت‮.
‬
سەبارەت بە دۆخی‮ ‬كەركووك و ئەو داگیركارییەی‮ ‬لە شارەكە لە بەرانبەر دامەزراوە‮ ‬یاساییەكان روودەدات،‮ ‬ئەو مامۆستایەی‮ ‬زانكۆ گوتیشی‮: ‬ئەوەی‮ ‬لە كەركووك روودەدات شەرعیەتی‮ ‬دامەزراوە دەستووری‮ ‬و‮ ‬یاساییەكان دەخاتە ژێر پرسیارەوە،‮ ‬چونكە بوونی‮ ‬ئەم هێزە میلیشیایانە دژی‮ ‬ماددەی9 ی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقن،‮ ‬كاتێك دەڵێت دەبێ هێزە چەكدارەكانی‮ ‬عێراق لە هەموو پێكهاتەكان بێت و‮ ‬یەكسان بن و لەژێر فەرمانڕەوایەكی‮ ‬مەدەنیدابن و قەدەغەیە میلیشیای‮ ‬چەكداری‮ ‬دروستبكرێت لە دەرەوەی‮ ‬هێزە چەكدارەكاندا،‮ ‬واتە سوپای‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵام ئەو هێزانەی‮ ‬لە كەركووك هێزی‮ ‬میلیشیای‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبین و نوێنەرایەتیی‮ ‬هیچ پێكهاتەێك ناكەن و بەپێچەوانەشەوە خۆی‮ ‬دەزگا مەددەنییەكان بەڕێوە دەبات،‮ ‬ئەوەش كاریگەری‮ ‬نەرێنی‮ ‬لەسەر خەڵكی‮ ‬كەركووك دروستكردووە‮.
‬
سەبارەت بە پرەنسیپە نێودەوڵەتییەكان،‮ ‬گوتی‮: ‬ئەوەی‮ ‬لە كەركووك روودەدات لە‮ ‬ڕووی‮ ‬نێودەڵەتیشەوە پەسەند نییە،‮ ‬بۆیە بوونی‮ ‬ئەو هێزانە لە كەركووك داهاتووێكی‮ ‬مەترسیدار لەسەر شارەكە دروستدەكات،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەم بارودۆخەش ئاسایی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و بەدەستووری‮ ‬بكرێتەوە،‮ ‬دەبێ‮ ‬یەكەم هەنگاو لابردنی‮ ‬ئەم حوكمە میلیشیاییە نادەستووری‮ ‬و نایاساییە بێت،‮ ‬دەبێ هێزێكی‮ ‬تری‮ ‬دەستووری‮ ‬جێگەی‮ ‬بگرێتەوە لە پێناو ئاسایی‮ ‬و راستكردنەوەی‮ ‬بارودۆخەكە كە ئەمیش هێزی‮ ‬پێشمەرگەیە،‮ ‬چونكە گەڕانەوی‮ ‬ئەم هێزە دەكرێت لە بەر چەند هۆكارێك بێت‮ ‬یەكەمیان هێزی‮ ‬پێشمەرگە هێزێكی‮ ‬دەستوورییە و لە زمنی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بەرگریی‮ ‬عێراقدایە،‮ ‬دووەم چونكە هێزی‮ ‬پێشمەرگە هێزێكی‮ ‬دەستوورییە لە‮ ‬ڕووی‮ ‬نێودەڵەتییەوە كاری‮ ‬لەگەڵ دەكرێت و مەشقی‮ ‬نێودەوڵەتیشی‮ ‬پێكراوە،‮ ‬وەكو هێزێكی‮ ‬نێودەڵەتی‮ ‬پەسەندكراوە،‮ ‬لەگەڵ پێشمەرگە لە‮ ‬2014‮ ‬تاكو ئێستا هاوشان لەگەڵ هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كە زیاتر لە‮ ‬60‮ ‬دەوڵەت لەخۆ دەگرێت،‮ ‬دژی‮ ‬داعش شەڕی‮ ‬كردووە‮. ‬سێیەمیان ئەم هێزە جگە لەوەی‮ ‬هێزێكی‮ ‬كوردییە دەبێتە هۆی‮ ‬زامنكردنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬كورد لە كەركووك و هێزێكی‮ ‬متمانەپێكراویشە لە ناو شەقامی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بە گشتی‮ ‬و پێكهاتەی‮ ‬عەرەب بە تایبەتی،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬كە سوپای‮ ‬عێراق وەكو پێویست بەهێز نییە و هێزی‮ ‬میلیشیای‮ ‬نادەستووری‮ ‬جۆراو جۆر لە كەركووك هەن‮.‬

سانع شێروانی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬پێشمەرگە بۆ كەركووك بە پێویستییەكی‮ ‬نێودەوڵەتیش دەزانێت،‮ ‬لەمبارەیەوە گوتی‮: ‬گەڕانەوەی‮ ‬پێشمەرگە بۆ شاری‮ ‬كەركووك پێویستییەكی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬عێراق و نێودەوڵەتییە بۆ ئاساییكردنەوەی‮ ‬دۆخی‮ ‬كەركووك،‮ ‬بایەخێكی‮ ‬زۆریشی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان دەبێت،‮ ‬چونكە دەبێتە هۆی‮ ‬گرنگی‮ ‬زیاتری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە كاریگەری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وەكو كارەكتەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬لە عێراقدا بەو پێەی‮ ‬كەركووك بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان شارێكی‮ ‬كوردییە و زۆرینەی‮ ‬پێكهاتەكەی‮ ‬كوردن‮. ‬