خەبات: تریفە ئازاد
هەموو ساڵێك وەك ئەمرۆ ئاسا گەلی كورد شانازی بەو چركە ساتانە دەكات كە تێدا لە دەروازەی ڕاپەرین چەخماغەی ڕووبەرووبونەوە لەگەڵ چەتەكانی ڕژێمی بەعس هەڵگیرساند لەو ڕۆژەدا هەموو چین و توێژەكانی گەلی كورد بە ڕووی زڵم و ستەمی سی ساڵەی ڕژێمی سەدام حوسێن تەقینەوە و لە ڕانیەوە زەنگی سەركەوتن گەیشتە كەركوكی دڵی كوردستان لە 7ی ئاداری 1991 لە شاری سلێمانی ڕاپەڕین بەرپابوو توانرا شاری سلێمانی بە تەواوی لەبن دەستی ڕژێمی بەعس ڕزگار بێت و ئەمرۆ 28 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئازاد كردنی شاری سلێمانی.
فازل ڕەئوف ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی لە یادی ڕاپەڕین و بەشدار بوویەكی ڕاپەرین بۆ ڕۆژنامەی خەبات گووتی: ڕاپەرین هەروا بە ئاسانی نەهاتە پێش بەڵكو دوابەرهەم و ڕەنج و خەباتی جەماوەری كۆڵنەدەری كوردستان و شۆڕشی ئەیلولی مەزن گوڵانی پێشكەوتوو خواز بوو لە پاش ئەو غروری و ملهورییەی ڕژێمی بەعسی فاشست وە شەڕی ڕووبەری كۆماری ئیسلامی ئێران كە 8 ساڵی خایەند لە ئەیلولی1980 زیانی گەورە بە هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران نەوەستانی بەوە لە ئابی1990 كە پەلاماری كویتی دا ئەو سوپا گەورە بەهێزەی كە چەندە غرور بوو حسابی بۆ جیش و هەموو جیهان نەدەكرد نەك بۆ كورد و پێشمەرگە وا تێكشكا سەربازی وا ترس و بێ منەتانە بە چەكەوە ئەهات بۆ ناو پێشمەرگە و كوردستان، ئەم هۆیانە و فراوانی سنوری پێشمەرگەی كوردستان و بارەگاكانی و چالاكیەكانی لەناو جەرگەی شارو شارۆچكەكانی كوردستان هۆیەكی تر بوو، بۆیە سەركردایەتی بەرەی كوردستان لەسەر بانگهێشتی جەنابی سەرۆك بارزانی بۆ ڕاژان دەست كرا بە زنجیرەیەك كۆبونەوە ئەوكات خواڵخۆشبوو مام جەلال لە دەروەی كوردستان بوو، لە كۆتایی كۆبونەوەكان دوابڕیار و ئامادە كاری كرا بۆ بەرنامەی ڕاپەرین هەڵبەتە لە ناوەراستی مانگی 12ی1990 جەنابی سەرۆك بارزانی بڕیاری دا بچنە قاسمە ڕەش سەركردایەتی یەكێتی كۆبونەوە ئەوەی ماوە لەوێ بكرێت،ئەمەش بەلای هەموو لایەك و جەماوەری خودی سەركردایەتی یەكێتی كارێكی باش و پیرۆز بوو دوا كۆبونەوەی سەركردایەتی بەرەی كوردستانی بڕیار درا هەموو حزبەكان بە پێ توانا بۆ هێڵی نهێنی و پەیوەندی ناوە و لەگەڵ پیاوانی ڕژێم دۆست و سنورەكان ئامادە كاری بۆ بكەن تاكو دوا بڕیاری دەست بەكار بوون هەموو حزبەكان بە هەوڵی خۆیاندا لە سنورەكان چالاكی ئێمەش وەك پارتی دیموكراتی كوردستان دوابڕیار ئەوەبوو هەموو لقەكانی كە چوار لقی سەرەكی هەیە سنورەكانمان دیار بوو بە پێ ی بە پێ جوگرافیا و بە پێ هێز و ناوچەكان دابەش بكەین یەك خاڵ لە بڕیارەكانی نامەی جەنابی سەرۆك بارزانی بەرێز كاك نێچرڤان بارزانی هەر لق و ناوچەیەكیش نامەی خۆیان بنرێ یەكە یەكەی ئەو دۆست و كەسانەی ناو ڕژێم كە هیمەت بكەن بێنەوە ڕیزەكانی خزمەتی كورد و كوردستان بە دەورەیان بۆ ڕووبەڕووبونەوە ڕژێم ئێمە وەك لقی 4 كە بەرپرسی لق ئەو كاتە كاك قادر قادر بوو لە كۆبونەوەیەكی فراوان لە گەڵ كارگێر لق و بەرپرسی ناوچەكان و كارگێرەكانیان كرا لە بارەگای لق مقرمان لە سنوری سەیران بەگ بوو بە پێ فراوانی و جوگرافیای سنوری لقمان كرد بە سێ میحوەری سەرەكی میحوەری یەكەم سلێمانی و دەوربەری بوو كە هەڤاڵ كمال حسن بەرپرس بوو، میحوەری دووەم شەهیدی سەركردە خاڵە عرفان بوو هەڵەبجە و دەور بەری بوو،میحوەری سێیەم من بووم لە سنوری دوكان و دەورووبەری بوو، لیژنەی ئەم میحوەرانە لە هەڤاڵانی كارگێری لق بەرپرسی ناوچەكان و كارگێری ناوچەكان لەگەڵ كۆمەڵی هەڤاڵی شارەزای بەرپرسەكانی شۆڕشی ئەیلول كە ئاوارەی ئێران بوون ڕیش سپی و پیاو ماقولانی خاوەن عەشیرەتەكان، دواتر ئیشارەت بە دابەش كردنی نامەكەی سەرۆك بارزانی و نێچرڤان بارزانی هەروەها نامەی لق بە پێ فراوان و بوونی دۆست و دڵسۆزانی پەیوەندیان كرد بە هێڵەكانی شانە بە شانەی سەرەكیەكان.
هەروەها گووتی: هەڵبەتە هەموو بە پێ بەرنامەیەكی ڕێك و پێك دابەش كردن و بەرپرسیارەتی من ئەو كاتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی سلێمانی بووم جگە لە بەرپرسیارەتی میحوەر ئەركێكی زۆری نامە و ڕاسپاردەكان بۆ سلێمانی و دەوروبەری لەسەر شانی ئێمە بوو هەر بۆیە خۆم و چەند هەڤاڵێكی قارەمانی ناوچەمان دابەزینە خوارێ لە شارو دەوری ڕاستە وخۆ دابەش كردنی ناو ڕاسپاردەكانمان ئەگەیاندن و ئامادە كاری باشمان دەكرد هەڵبەتە ڕاپەرین دەبوایە زوو بكرایە بەڵام پێزانینی وەزعەكە و ئامادە كاریەكە گەیشتبووە ڕژێم دیار بوو لە هەموو شارو شارۆچكەیەك هەرەشەی ڕژێم هەبوو بۆیە ماوەیەك دواخر بۆ كاتێكی نادیار بەڵام ئێمە نەوەستاین لە خۆ ئامادە كردن دابووین، دیارە هەموو میحوەرەكان و هەموو حزبەكان لە هەوڵی بەرنامە دانان بوون بە نیسەت لایەنەكان بە پێ هێزو نفوسی و دەسەڵات ڕێكەوتن ئەكرا سەبارەت بە ئێمە وەك لقی4 و میحوەرمان زیاتر مقری هێزی یەكێتی هەبوون هەتاكوو لە سەركردایەتیان لە سنوری میحوەرمان بوون بۆیە میحوەری ئێمە لەگەڵ بەرێزان مامۆستا جمال هەڵەبجەیی و مام ڕۆستەم ڕێكەوتین و بەرنامەمان بە یەكەوە بوو چەندین جار كۆبونەوەمان دەكرد و ئامادە دەوبوین لەبەر ئەوەی لە سنوری ڕانیە بە هیمەتی جەنابی سەرۆك بارزانی ڕانیە ئازداكرابوو هێزەكانمان بەرەو نزیكی ناوەوە دەچووین تا والێهات میحوەری ئێمەو سلێمانی تێكەڵ بووین پەلەمان دەكرد لە رێگای گۆڵی وە هەرچەندە ئاوی زۆر هات بە حەبل و مەلەوانی دەپەڕینەوە كە گەیشتینە گووندی شێخ المارین لە 6/3/1991 بوو شەو زۆر تۆفان و باران بوو ئێمە لە پێشڕەوی دابووین، رەبیەو سەربازگەكان بچووكەكانی ڕژێم لە گۆڵی ماوە هێشتا مابوو تەقەیان نەكرد لەو پەلە پەلە دا پێشمەرگەمان كەوتە حقلی الغام و پێشمەرگەیەكمان بە ناوی حمە ڕەشید بریندار بوو گێرامانەوە.
لە كۆتایدا فازل ڕەئوف گووتی: لەو كاتە گوێمان لە ئێزگەكانی شۆڕش ئەگرت بە تایبەت بۆ دەنگی كوردستان كە بۆ ئازاد كردنی ڕانیە و قەڵادزێ دەوروبەری جەنابی سەرۆك بارزانی وەك سەرۆكی بەرەی كوردستان یەكەم سەركردە بوو گەیشتە ناو جەماوەری خۆشەویستی ڕانیە و ڕاپەرین بۆیە نازناوەی وەرگرت ئێمەش وەك هێزەكانی خۆمان هاوشانی هێزەكانی لایەنەكانی تر نزیك بوینەوە لە چوار تا و پاشان سلێمانی و ناوشار بەڵام بەدەم تەقەی ئەو ڕەبیە و شوێنانەی ڕژێم كە مابوون هەڵبەتە جەماوەری كوردستان و ئەو دۆست و دڵسۆزانەی ناو ڕژێم كە نامەیان بۆ چووبوو ڕۆڵی سەرەكیان هەبوو لە ڕووبەڕووبونەوەی هێزەكانی ڕژێمی بەعسی، وە هەموو لاینەكانیش هەر یەك بە هێزو ژمارەی پێشمەرگەیان و جەماوەریان بەشدار بوون بەڵام دەڵێم ڕۆڵی جەماوەر بە هەموو چین و توێژەكانەوە بە هاوكاری گشت لایەنەكانەوە زۆر بوون پاش گەییشتن لە بەرەبەیانی 7/3/1991 كەوتینە ناو جەماوەری خۆمان و ئەو شوێنانەی مابوون مۆڵگەكانی ڕژێم لە ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری بە تایبەتی بەرەی بازیان و ڕێگای كەركوك ئیتر ڕێكخستن و دابەش كردنی هێزەكانی جەماوەر ڕێكخستن و دۆستەكان بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و هەمووان لە ژێر چەتری بەرەی كوردستانی بووین خۆشبەختانە هەموو لایەنەكان كۆك بوون بە بڕیار و بەرنامەكان جێ بەجێ كراو ڕاپەرین بەرپا بوو توانر شاری سلێمانی ئازاد بكرێت لە دەست ڕژێمی بەعس و ئەمرۆش كە دەبین كوردستانمان ئازادە و بەرهەمی ڕاپەرین و شۆڕشەكانی ترە.










