خەبات: سەید فاتیح بەرزنجی‮
ئەندازیار عەبدولواحێد ئەحمەد حەمەد بەڕێوەبەری‮ ‬ئەندازەی‮ ‬پاركەكانی‮ ‬هەولێر بە خەباتی‮ ‬ڕاگەیاند‮: ‬وەكو ئەندازەی‮ ‬پاركەكان لە شاری‮ ‬هەولێر چەندین تیمی‮ ‬جوانكردنی‮ ‬ناوەندە شەقامەكان و چاندنی‮ ‬گوڵ و نەماممان هەیەو ساڵانە چەندین هەڵمەتی‮ ‬نەمام چاندن ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬سەوزایی‮ ‬لە پایتەخت‮ ‬ڕوولە زیادبوون بكات‮.‬

‮ ‬بۆ ئەمساڵ‮ ‬ئامادەكاری‮ ‬تەواومان كردووە بۆ چەند چالاكیەك وەك بەبۆنەی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬باوكی‮ ‬رۆحیی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد بارزانیی‮ ‬نەمر هەڵمەتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬نەمام چاندن لە هەولێر بەبۆنەی‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرو‮ ‬ڕێكەوتننامەی‮ ‬11ی‮ ‬ئادار ئەنجام دەدەین،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش چەند شوێنێكمان دیاری‮ ‬كردووە‮.

‬دواتر دەربارەی‮ ‬چالاكیەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەندازەی‮ ‬پاركەكان،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬ئەندازەی‮ ‬پركەكانی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕونیكردەوە‮: ‬زیادبوونی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬سەوزایی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر بۆ ئەو بەرهەمە ناوخۆییانەی‮ ‬خۆمان دەگەڕێتەوە كە نەمامگەی‮ ‬نموونەی‮ ‬پارك و باخچەكانە بەرهەمی‮ ‬ئەو نەماگەیە وای‮ ‬كردووە‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر جوان و‮ ‬ڕازاوە بكات و ساڵانە چەندین هەڵمەتی‮ ‬نەمام چاندن بۆ جوانكردن و زیادكردنی‮ ‬ڕێژەی‮ ‬سەوزایی‮ ‬ئەنجام دەدەین بەچاندنی‮ ‬نەمام و گوڵ لەناوەندە شەقامەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێرو چاندنی‮ ‬نەمام لە سەر چەندین پارچە زەوی‮ ‬ناو گەڕەكەكان‮ ‬كاری‮ ‬نەمام چاندن لەلایەن تیمەكانمانەوە ئەنجام دراوە،‮ ‬بۆ ئەمساڵیش لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬نەمامگەی‮ ‬نموونەیی‮ ‬خۆمان توانرا زیاتر لە100 ‮ ‬هەزار گوڵی‮ ‬وەرزی‮ ‬بەرهەم بەێنین‮ ‬بۆ چاندنی‮ ‬ئەو ژمارە زۆرەی‮ ‬گوڵەكان هەوڵماندا‮ ‬لەلایەن تیمەكانەوە‮ ‬ڕۆژانە بچێنرێت لە ناوەندە شەقامەكانی‮ ‬پایتەخت و شوێنە پێویستەكان تا دیمەنێكی‮ ‬جوان و قەشەنگ بە شاری‮ ‬هەولێر ببەخشێت،‮ ‬وەك چاندنی‮ ‬گوڵی‮ ‬جۆری‮ ‬پەپوولەو گوڵی‮ ‬پەتۆنیاو چەندین دارو درەختیش چاندراون‮. ‬هەرلە نەمامگەی‮ ‬نموونەیی‮ ‬خۆمان توانیمان زیاتر لە4 ‮ ‬هەزار نەمام بەرهەم بەێنین‮. ‬دیارە بەرهەمهێنانی‮ ‬ئەو گوڵ و نەمامانەی‮ ‬نەماگەی‮ ‬خۆمانەو هیچ جۆرە گوڵ و نەمامانە لە دەرەوە نەكڕدراوە،‮ ‬بەڵكو بەرهەمی‮ ‬نەمامگەی‮ ‬نموونەیی‮ ‬خۆمانە كەلەلایەن چەند كادیرێكی‮ ‬شارەزای‮ ‬خۆمان بەرهەم دێت و ئامادەدەكرێ بۆ چاندن ئەو هەنگاوەی‮ ‬كارمەندە دڵسۆزەكانی‮ ‬پارك و باخچەكان وادەكات كە‮ ‬پارە بۆ كڕینی‮ ‬گوڵ و نەمام خەرج نەكرێت.

دواتر ئەندازیار عەبدولواحێد ئەحمەد بەڕێوەبەری‮ ‬ئەندازەی‮ ‬پاركەكانی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕونیكردەوە‮: ‬هەموو ساڵێك لە مانگی‮ ‬ئادارو نەورۆزو‮ ‬یادی‮ ‬ڕاپەڕین چەندین چالاكی‮ ‬ئەنجام دەدەین لە هەمووی‮ ‬گرنگتر لەیادی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر هەڵمەتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬نەمامچاندن لەچەندین شوێن ئەنجام دەدەین بەهاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێرو دامودەزگا پەیوەندیدارەكان ئەو هەڵمەتە ئەنجام دەدرێت و‮ ‬هاوڵاتیان و فەرمانبەرانیش بەشداری‮ ‬لەو هەڵمەتەدا دەكەن،‮ ‬هەربەو بۆنەیەوە چالاكی‮ ‬دیكەیش ئەنجام دەدرێت وەك كردنەوەی‮ ‬پێشانگایەكی‮ ‬گوڵ و باخچە لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬11ی‮ ‬ئادار ئەو پێشانگایە تا‮ ‬ڕۆژی13 ی‮ ‬مانگ بەردەوام دەبێت،‮ ‬ئەو پێشانگایە لەبەردەمی‮ ‬پاركی‮ ‬شانەدەر‮ ‬یەك دەكرێتەوە بەبەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬زیاتر لە40 ‮ ‬نەمامگەی‮ ‬نموونەیی‮ ‬ناو شاری‮ ‬هەولێر لەگەڵ بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬چەند كۆمپانیایەكی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬و بەشداری‮ ‬كردنی‮ ‬كۆلیژی‮ ‬كشتوكاڵی‮ ‬و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ئەندازەی‮ ‬پاركەكانی‮ ‬هەولێریش بەشداری‮ ‬دەكات بۆ‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬كردنی‮ ‬هاوڵاتیان،‮ ‬ئەو پێشانگایە‮ ‬یەكەمین پێشانگایە كەلەلایەن ئێمەوە ئەنجام دەدرێت،‮ ‬دیارە ئامانجیش لە كردنەوەی‮ ‬ئەو پێشانگایە پێدانی‮ ‬ڕێنمایی‮ ‬و هوشیاركردنەوەی‮ ‬هاوڵاتیان و ئاشناكردنیانە بە گوڵ و نەمام و هاندانی‮ ‬هاوڵاتیان بۆ ئاشناكردن بە گوڵ و نەمام كارێكی‮ ‬گرنگە و دەزانین كە‮ ‬ڕۆژانە خەڵكێكی‮ ‬زۆر سەردانی‮ ‬نەماگەكان دەكات بۆ كڕینی‮ ‬نەمام و گوڵی‮ ‬جوان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە گرنگە لەو پێشانگایە بە خاوەنی‮ ‬نەمامگەكانمان‮ ‬ڕاگەیاندووە كە لە‮ ‬یەكەمین‮ ‬ڕۆژی‮ ‬پێشانگاكە نەمام و گوڵ نەفرۆشن،‮ ‬بەڵكو بە هاوڵاتیانی‮ ‬ئاشنا بكەن،‮ ‬بۆیە هاوڵاتیان لە‮ ‬ڕۆژەكانی‮ ‬دووەم و سێیەم دەتوانن گوڵ و نەمام بۆ خۆیان بكڕن د داواشمان لە نەماگە بەشداربووەكان كردووە كە نابێ گوڵ و نەمام بە نرخی‮ ‬گران بفرۆشن بە هاوڵاتیان پێویستە نرخەكانیان گونجاو بێت‮.

‬لەكۆتایشدا ئەندازیار عەبدولواحێد ئەحمەد گوتی‮: ‬ئومێدەوارین لە كابینەی‮ ‬تازەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم گرنگی‮ ‬زیاتر بە پڕۆژەكان بدات بەتایبەتی‮ ‬ئەو پڕۆژانەی‮ ‬كە پایتەخت جوان و‮ ‬ڕازاوە دەكەن‮. ‬جگە لەوەش ئاماژەی‮ ‬بە چەند پڕۆژەیەكدا كە لەسەر داهاتی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر ئەنجام دەدرێت و چەند دەرخستەو پڕۆژەیەكمان بۆ سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر بەرزكردۆتەوە،‮ ‬گوتیشی،‮ ‬سوپاسی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬شارەوانی‮ ‬هەولێر دەكەین كە هەمیشە پاڵپشتی‮ ‬لە كارو پڕۆژەكانمان دەكات‮ ‬لە تازەترین چالاكیش لەلایەن تیمەكانمانەوە هەوڵدرا لە گەڕەكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬نوێ لە ناوەندە شەقامەكانی‮ ‬ئەو گەڕەكە هەڵمەتێكی‮ ‬نەمام چاندن ئەنجام بدەین‮.‬