خەبات: سەید فاتیح بەرزنجی‮
دوێنێ لە پێشانگای‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬هەولێر بەئامادەبوونی‮ ‬نەوزاد هادی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێرو دارا جەلیل خەیات سەرۆكی‮ ‬ژووری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پیشەسازی‮ ‬هەولێرو عەبدوڵڵا ئەحمەد عەبدولڕەحیم سەرپەرشتیاری‮ ‬پێشانگای‮ ‬نێو دەوڵەتی‮ ‬هەولێرو ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرە گشتیەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و پیشەسازی‮ ‬هەولێرو بسنزمانان و كونسوڵی‮ ‬وڵاتان و كونسوڵی‮ ‬وڵاتی‮ ‬میسرو بازرگانانی‮ ‬ئوتومبیل،‮ ‬پێشانگای‮ ‬ئوتومبیل كرایەوە‮.‬

‮‬لە وتەیەكدا نەوزاد هادی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬ئەوە حەوتەمین پێشانگای‮ ‬ئوتومبیلە لەهەولێر دەكرێتەوە و تیایدا25 ‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬بیانی‮ ‬11‮ ‬جۆری‮ ‬ئوتومبیلی‮ ‬تازەیان نمایش كرد،‮ ‬كە بەتازەترین تەكنەلۆژیای‮ ‬سەردەم و ستانداردی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ئوتومبیلەكان دروست كرابوون،‮ ‬جگە لەوەش چەندین كەلوپەلی‮ ‬یەدەگی‮ ‬ئوتومبیلیش نمایش كرابوو،‮ ‬دیارە تەكنەلۆژیای‮ ‬سەردەم وادەكات كە تازەترین مۆدێلی‮ ‬سەردەمیانە بخاتە بازەڕەكان و شاری‮ ‬هەولێریش بۆتە مەڵبەندی‮ ‬بارزگانی‮ ‬ئوتومبیلی‮ ‬تازە‮.
‬
دواتر عەبدوڵڵا ئەحەمەد عەبدولرەحیم سەرپەرشتیاری‮ ‬پێشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬كردنەوەی‮ ‬ئەو جۆرە پێشانگایانە لە هەولێر زۆر گرنگە بۆ ئەوەی‮ ‬لەكوردستان ئوتومبیلی‮ ‬مۆدێل بەرز بكەوێتە بازاڕەكان و كردنەوەی‮ ‬دوو پێشانگای‮ ‬ئوتومبیل و كەلوپەلی‮ ‬میسری‮ ‬زۆر گرنگە و تیایدا چەندین كەلوپەلی‮ ‬ناوماڵ و كەلوپەلی‮ ‬دیكە نمایش كرابوو،‮ ‬بڕیارە چەندین پێشانگا بۆ ئەمساڵ بكرێتەوە،‮ ‬هەرهەمان‮ ‬ڕۆژ پێشانگای‮ ‬كەل و پەلی‮ ‬میسری‮ ‬كرایەوە و ماوەی 12 ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تیایدا‮ ‬ 70كۆمپانیا بەشداریان كردووە‮.

‬ناوبراو هەروەها ئەوەشی‮ ‬گوت‮: ‬چاوەڕوان دەكرێت لەم پیشانگایەدا گرێبەستی‮ ‬جۆراوجۆر لە نێوان بازرگانانی‮ ‬میسر و بازرگانانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بكرێن،‮ ‬چونكە ساڵانە خەڵكێكی‮ ‬زۆر سەردانی‮ ‬ئەو شوێنانەن دەكەن‮. ‬بەڕێوەبەری‮ ‬پیشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا روونیشیكردەوە‮ ‬لەمساڵدا چەندین پیشانگای‮ ‬دیكە دەكرێنەوە؛ لە‮ ‬17ی‮ ‬ئەم مانگە پیشانگایەكی‮ ‬تایبەت بەگەشتوگوزار لە هەولێر دەكرێتەوە و لە سێی‮ ‬مانگی‮ ‬نیسانیش پیشانگایەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬تایبەت بە كتێب دەكرێت،‮ ‬بەگشتی‮ ‬تا كۆتایی‮ ‬ئەمساڵ زیاتر لە‮ ‬10‮ ‬پیشانگا لە پیشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر دەكرێنەوە‮.‬

دواتر هەرلەلایەن پارێزگاری‮ ‬هەولێرەوە پێشانگای‮ ‬كەل و پەلی‮ ‬وڵاتی‮ ‬میسر كرایەوە و تیایدا نمایشی‮ ‬كەلوپەلی‮ ‬ناوماڵ‮ ‬وجلوبەرگ و خۆراكی‮ ‬میسری‮ ‬جۆراوجۆر نمایش كرابوو لەو كاتانەدا كردنەوەی‮ ‬پێشانگا لە پایتەخت مانای‮ ‬گەشەسەندنی‮ ‬كەرتی‮ ‬بازرگانی‮ ‬و ئابووری‮ ‬دەبەخشێت لە كوردستان ئەوە پێنجەمین پێشانگای‮ ‬میسریە كە دەكرێتەوە‮.‬