سەركردەیەكی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان بە پێویستی‮ ‬دەزانێ كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كاری‮ ‬جددی‮ ‬لەسەر پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬هەولێر و وڵاتانی‮ ‬عەرەبی،‮ ‬بكات‮. ‬غەفوور مەخمووری،‮ ‬سكرتێری‮ ‬یەكێتیی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە خەباتی‮ ‬راگەیاند كە تێبینی‮ ‬كردووە وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬ویستی‮ ‬پتەوكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانیان لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان هەیە‮. ‬غەفوور مەخمووری‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد،‮ ‬كە لە سەردانەكانیدا بۆ وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬بە تایبەت میسر و ئوردن و كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ رۆشنبیر و سیاسەتمەدارانی‮ ‬ئەو دوو وڵات ە،‮ ‬دڵنیا بووە لەوەی‮ ‬ئەو دوو وڵاتە بەپێویستی‮ ‬دەزانن هەرێمی‮ ‬كوردستان نوێنەرایەتی‮ ‬لە پایتەختەكانیان بكاتەوە و شا عەبدوڵڵای‮ ‬شای‮ ‬ئوردن‮ ‬”هەوڵی‮ ‬جددی‮ ‬دەدات ئەو پەیوەندیانە بەرەو پێشەوە ببات‮.‬

مەخمووری‮ ‬پێیوایە نابێ هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ 22دەوڵەتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬پشتگوێ بخات و‮ ‬ دەبێ لە كابینەی‮ ‬نوێی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كاری‮ ‬جددی‮ ‬لەسەر بكات.