به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتاكان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی باس له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ند كرد”. كاروان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتاكان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: “ئێستا ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌سه‌ند كرد، به‌و پێیه‌ی دوای په‌سه‌ند كردنی ده‌ست ده‌كرێت به جێبه‌جێكردنی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان”. ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هه‌نگاوی داهاتوو دانیشتنی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێت.









