شەنگە هاوار كاكەیی
قسە و نووسین لەسەر بابەتی‮ ‬لێبووردەیی،‮ ‬بابەتێكی‮ ‬قورسە و ئاسان نییە كە مرۆڤ بتوانێ بە چەند دێڕێك‮ ‬یان دەستەواژەیەك گوزارشتی‮ ‬لێ بكات و بڵێی‮ ‬تەواو ئەو بابەتە كیفایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬وەرگرت و بابەتەكەمان بە كۆتاهێنا،‮ ‬خۆ ئەگەر مەبەستمان بێت،‮ ‬بگەڕێینەوە نیۆ هەناوی‮ ‬پەرتووك و مەعریفەت،‮ ‬هەمان پرس ورووژێندراوە و بە دەیان وتار و شیكاریشی‮ ‬دەربارەی‮ ‬بە ئەنجامگەیەندراوە،‮ ‬وەكو پرسێكی‮ ‬ئینسانی‮ ‬تێپەڕێندراوە،‮ ‬تەواو بابەتەكە بە كۆتاهات،‮ ‬بەڵام ئەمەیان راڤەی‮ ‬كتێبە و دوورە لە گۆڕەپانی‮ ‬واقیع‮.‬
لە راستیدا ئەم چەند وشەیە‮ (‬ل،‮ ‬ێ،‮ ‬ب،‮ ‬وو،‮ ‬ر،‮ ‬د،‮ ‬ە،‮ ‬ی،‮ ‬ی‮) ‬نواندنی‮ ‬هەڵوێست تەنیا،‮ ‬مرۆڤە مەزنەكانە كە دەتوانن لێبووردە بن و مەلەكردن لە دەریا و رووبار و ئۆقیانووسەكان تەنیا بۆ ئەو مەلەوانانە ئامادەن،‮ ‬كە دەتوان بگەنە كەناری‮ ‬ئارام،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬مل دەدەنە دەم شەپۆلە دەهەرێكان و ترسی‮ ‬نوقمبوون وەڵادەنێن،‮ ‬بۆیە ئەگەر كەسێك شارەزایی‮ ‬مەلەوان نەبێت،‮ ‬دەریا زاڵمە دەیپێچێتەوە و نوقمی‮ ‬دەدكات،‮ ‬بۆیە هەموو كەسێك دەتوانێت مەلە بكات،‮ ‬بەڵام ناتوانێ بەبێ بە راهێنەری‮ ‬زانا ببێت بە مەلەوان و دەریاوانێكی‮ ‬پاڵەوان‮. ‬بە هەمان چەشن بڕوا و روانینمان بە واتای‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬هەموومان درك بەم وشەیە دەكەین،‮ ‬وەكو بڕوایش سەرزارەكی‮ ‬بە ئامەنت و بیئەلا گوزارشتبوونی‮ ‬بۆ دەردەبڕین،‮ ‬بەڵام كاتێك دەكەوینە ئەزموونێكی‮ ‬راستەقینە شكستی‮ ‬خۆمان رادەگەیەنین،‮ ‬وەكو ئەوەی‮ ‬بڵێی‮ ‬ئەم دەستەواژەیە نە بای‮ ‬دیوە نە باران‮. ‬بە دەگمەن هزری‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬دەخەمڵێنینە ناو باوەڕمانەوە و لە پراكتیزە بووندا نوشوشتی‮ ‬بەرهەمانە و سەركەوتن نابێتە مەبەست و دوا ئەنجام،‮ ‬بە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەزموونێكی‮ ‬زۆر سەختە،‮ ‬سەنگ و قەبارە و قورسایی‮ ‬ئەم پرسەش لەوەیە كەوا دەبێ هەڵگری‮ ‬پەیامی‮ ‬لێبووردە خاوەن ناخێك بێ پڕ‮ ‬لە میهرەبانی‮ ‬و جوانی‮ ‬و لە بنج و بنەوانی‮ ‬هزریدا كۆمارێكی‮ ‬لە مرۆڤدۆستی‮ ‬بە چەكەرە گرتن لە ناخ هزر و ویژدان لە داری‮ ‬ئیمان و تەقوا بەرهەمەكەی‮ ‬پێڕاگەیی‮ ‬بێت بە بڕواوە دەست لەملانێ و دۆستایەتی‮ ‬مرۆڤ بوونی‮ ‬خۆی‮ ‬لە خاكێكی‮ ‬پتەو و پڕ‮ ‬تین خاڵی‮ ‬كردبێت،‮ ‬توانای‮ ‬گەیاندنی‮ ‬ئەم پەیامە پیرۆزەی‮ ‬هەبێت،‮ ‬كە هزری‮ ‬ناوەكی‮ ‬خۆی‮ ‬لەسەر بنەما و بنچینە مەعریفییەكانی‮ ‬خواناسی‮ ‬راهێنابێت بە مەشقێك بتوانی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە هەموو بەربەرەكانێیەكی‮ ‬نەرێنی‮ ‬بكات و سڵ نەكات لە هیچ تەگەرەیەك لە رێگای‮ ‬باوەڕبوونی‮ ‬بە وتەی‮ ‬مرۆڤدۆستی‮ ‬كرداری‮ ‬زەینیدا،‮ ‬هەموو هەست و نەستی‮ ‬ئاو درابێت،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬دوور لە‮ ‬غەڵ و‮ ‬غەش،‮ ‬كە بتوانێ بارتەقای‮ ‬ئەم سەنگینییە هەڵبگرێت بەشێوەیەك تێگەیشتن و پێگەیشتنەكان ئاشتییانە بێت دوور لە توندوتیژی‮ ‬دۆستی‮ ‬لێبووردەییەكی‮ ‬مرۆڤدۆستی‮ ‬راستەقینە بێت،‮ ‬بە رەفتار و گوتن واتا كار و كردەوەكان هاوڕا و هاوتەریب بن بە باوەڕبوون بە كێشمەكێشە جیاوازەكاندا كە تێپەڕ‮ ‬دەبێ لە نێوان خەیاڵ و واقعیدا‮ ‬یەك دەگرنەوە و جیاوازن،‮ ‬چونكە پەیوەستە بە زاتی‮ ‬كەسەكە و هەڵچوون و تێفكرین و دەرهاویشتەكانی‮ ‬خودی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬كە لە كەسێكەوە بۆ كە سێكی‮ ‬تر جیاوازە و قابیلی‮ ‬گۆڕانە بە هۆی‮ ‬كۆمەڵێك پاڵنەری‮ ‬هەستیاری‮ ‬یاخود با بڵێین موئەسیراتی‮ ‬مەحسوس كە لە زات و ماهیەت و تێفكرینی‮ ‬مرۆڤەكاندا هەن‮. ‬وەكو شەڕەنگێزی،‮ ‬میانگێڕیی،‮ ‬دەمارگیری‮. ‬ئا لێرەوە تاقیكردنەوەی‮ ‬راستی‮ ‬دەستپێدەكات،‮ ‬كاتێك خۆت تاقیدەكەیتەوە لە ئەزموونێكی‮ ‬كرداری‮ ‬تەنها خۆت و زاتی‮ ‬خۆت بەرپرسیارەتی‮ ‬و قورسایەتی‮ ‬ئەم بڕیارە دەدەیت،‮ ‬ئاخۆ لێبوودەی‮ ‬یاخود نا؟ ئاخۆ دەتوانیت زاڵ ببیت بەسەر گوشارە دەروونییەكان‮ ‬یان نا؟ ئەزموونی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬سەركردە مەزنەكانی‮ ‬بابەتێكە زۆر هەڵدەگرێت،‮ ‬لەو چركە ساتەیشدا وەك زەروورەتێكی‮ ‬مەعنەوی‮ ‬شایەنە تیشكێك بخرێتە سەرهەڵوێستكی‮ ‬جوانی‮ ‬زەمەنی‮ ‬رابردوو،‮ ‬چونكە لەم ئانوكاتەداكە دەبینیین گڕی‮ ‬ئیرەیی‮ “‬حقد‮” ‬پانتایی‮ ‬ژیانمانیان داگیركردووە لە كەناری‮ ‬بێئومێدیدا سەر هەڵدەكەین،‮ ‬بەڵام تەنها بە بیستنی‮ ‬چیرۆكێكی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬ژیانمان ریفرێش دەبێتەوە بە دڵنەواییەكی‮ ‬جیدی‮ ‬تر هەنگاوە قورسەكانمان لە رێڕەوەدا كە پێی‮ ‬دەڵێن ئەزموون دەوڵەمەند و دەوڵەمەنتر دەبێت‮. ‬
رەنگە بە سەدان چیرۆكی‮ ‬ناوازە هەبن،‮ ‬لە هەگبەی‮ ‬ئێمە ماناندا،‮ ‬ئەگەر هەل و كات بڕەخسێت،‮ ‬دەتوانین لەم بوارەدا ئینسكلۆپیدیایەكی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬دەربارەی‮ ‬بنووسین،‮ ‬دەربارەی‮ ‬ئەو هەستە ئینسانییە پڕ‮ ‬هەڵوێستانە هەموویان كاریگەرن،‮ ‬بای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ماوە پێمان بڵێ مرۆڤایەتی‮ ‬هێشتا ماڵێكی‮ ‬ئارامی‮ ‬هەیە و هەموو بینا و مەنزڵگەكانی‮ ‬نەرووخاون‮. ‬لە دیدێكی‮ ‬مرۆڤدۆستانە گێڕانەوەی‮ ‬هەڵوێستیی‮ ‬كوڕێكی‮ ‬شاخاوی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬دێرینی‮ ‬رابردوو كە بەسەرهاتەكەی‮ ‬وانەیەكە حەقە كەڵكی‮ ‬لێوەربگیرێت لە هەوڵ و تەقەلادا بین هزر و ناخ رابهێنی‮ ‬لەسەر ئەم بنەما و ئەم هەڵوێستە جوانە،‮ ‬كاتێك ئەم قارەمانە لە كاتە سەختەكان كە رووبەڕووی‮ ‬دوژمنی‮ ‬باوك كوشتەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەبێتەوە،‮ ‬پاش كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجە،‮ ‬كاتێك دەبینێ هەڵەبجە بووەتە شاری‮ ‬مومیاكراوەكان و كەسی‮ ‬لێ نەماوە بە زیندوویی،‮ ‬ئەو چەكی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە شانە و دوژمنەكەی‮ ‬بەرامبەرێتی‮ ‬و پەشۆكاوە،‮ ‬لەم كاتە ناسك و هەستیارەدا بڕیاری‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬لە دڵە گەورەكەی‮ ‬دەردەچێت و بە دوژمنەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەڵێ كات گونجاو نییە،‮ ‬بۆ تەسفیەی‮ ‬حیساب،‮ ‬لێی‮ ‬دەبوورێ تا هەتا هەتایە خۆ ئەگەر مەرامی‮ ‬بوایە دەیتوانی‮ ‬زۆر بە سانایی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بە ژیانی‮ ‬بهێنێت و بیكوژێت ئەو نهێنییەی‮ ‬ئاشكرا نەدەبوو،‮ ‬چونكە هەڵ بۆی‮ ‬رەخسابوو،‮ ‬كەوا لە تۆڵەی‮ ‬خۆینی‮ ‬خۆی‮ ‬ئاگری‮ ‬غەزەبی‮ ‬بمرێنێتەو لە خوابەدەریش هیچ بەندەیەك شایەتمان نەبوو‮. ‬بەڵام گەورەییەكی‮ ‬نواند كە جێگای‮ ‬شانازییە بۆ مرۆڤایەتی،‮ ‬بۆ خانەوادەی‮ ‬بۆ خودی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ پارت و نیشتمانەكەی‮ ‬و ئاسەواری‮ ‬ئەم هەڵوێستە جوانانە دەمێنن بە درێژایی‮ ‬رۆژگار و مێژوو،‮ ‬چونكە گەورەییە لێبوردەییە‮. ‬
ئەم هەڵوێستە جوانانە رەنگدانەوەیان دەبێت لەسەر ئاستیی‮ ‬كۆمەڵایەتیی،‮ ‬هێزێكی‮ ‬پۆزەتیڤە بۆ هەنگاوی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬بۆ گەیشتن بەو ئاستبەرزیەی‮ ‬جا مرۆڤ ئەگەر سەركەوتوو‮ ‬یا نا،‮ ‬ئەوە ئەزموون و كات و زەمەن دەیسەلمێنێت‮. ‬رەنگە هەڵوێستیی‮ ‬باوكێك كە كوڕە تاقانەكەی‮ ‬بە لێكەوتن و دەعمی‮ ‬ئۆتۆمبێڵ كە گیانی‮ ‬لە دەسدەدا ناخ هەژاندنێكی‮ ‬نائاساییە و ئەزمونێكی‮ ‬قورستر و پڕ‮ ‬بەهاترە كاتێك ئەو شۆفێرە كە رووداوەكە لە دەستی‮ ‬روویدا لە بەندیخانە مایەوە،‮ ‬بە بەندكراوی،‮ ‬چوونكە خزمەتی‮ ‬باوكی‮ ‬جگەر سوتاو لێیان پرسی،‮ ‬تۆ چی‮ ‬دەفەرمی؟ لە وەڵامدا فەرمووی‮ ‬تكاتان لێدەكەم،‮ ‬نامەوێ بیناسم،‮ ‬نامەوێ گۆێم لە گفت و سۆراغی‮ ‬بێت،‮ (‬لێی‮ ‬بوورام تەواو‮)‬،‮ ‬پێم مەڵێن كێیە و كوڕی‮ ‬كێیە‮. ‬
كەواتە با مرۆڤدۆستی‮ ‬بكەین بە ناونیشانێك لە ئەجێندای‮ ‬رۆژانەماندا بۆ ئەو رۆژگارانەی‮ ‬كە ماون و هەڵبكەین كە بە خۆشمان نازانین لە چ چركەیەكدا خۆری‮ ‬ژیانمان ماڵئاواییمان لێ دەكات،‮ ‬دەبینە خۆزگە و‮ ‬یاد،‮ ‬دەبا شورای‮ ‬پۆڵایینی‮ ‬قینە هەڵتەكێنین،‮ ‬بەرەو ژیانێكی‮ ‬ئارامتر و ئاسوودەتر هەنگاوەكانمان هەلنێین و بە درەوشاوەیی‮ ‬ناخمان هەڵكات لە ژین‮. ‬