عومران عەلی
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەر لە‮ ‬یەكەم هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان لە ساڵی‮ ‬1992‮ ‬وەك حزبی‮ ‬قائید و كاریزما،‮ ‬خودان بڕیار و ئیرادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬نیشاندا،‮ ‬لە بەرانبەردا هیچ كام لە حزبە سیاسییەكان،‮ ‬هەرگیز ئەو رێژەیان وەك پێویستە بەدەست نەهێناوە،‮ ‬تاوەكو بتوانن بگەنە شانی‮ ‬پارتی،‮ ‬بەڵام ئەوە پارتییە لەپێناو‮ ‬یەكگوتاری‮ ‬نێوماڵی‮ ‬كورد،‮ ‬سازشی‮ ‬لە مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬كردووە‮. ‬ئەمەش لەو روانگەوەیە كە پارتی‮ ‬حزبێكە و بە كردار بەرنامەی‮ ‬هەیە نەوەك هەر بە قسە و دروشمی‮ ‬سیاسی،‮ ‬پارتی‮ ‬هەر لە‮ ‬1946ەوە بەو هەناسەیە كاری‮ ‬حزبی‮ ‬خۆی‮ ‬كرد،‮ ‬كە سنووری‮ ‬جوگرافی‮ ‬ببڕێت و تابۆكانی‮ ‬تائیفەیەكی‮ ‬داخراو تێكبشكێنێت‮. ‬
‮ ‬ئێستا پارتی‮ ‬لە دواین هەڵبژاردنی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراقی‮ ‬و كوردستانی‮ ‬دیسانەوە وەك حزبی‮ ‬یەكەمی‮ ‬قائید خۆی‮ ‬سەلماند و پێگەی‮ ‬جەماوەری‮ ‬زۆر زیاترە لە جاران،‮ ‬هەرچەندە پیلانگێڕی‮ ‬زۆر كرا بۆ ئەوەی‮ ‬پێگەی‮ ‬پارتی‮ ‬لاواز بكەن،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬چۆكی‮ ‬دانەدا و بە حوكمی‮ ‬قاعیدەی‮ ‬پتەوی‮ ‬جەماوەری‮ ‬خۆی‮ ‬پێشەنگایەتی‮ ‬بەرنەدا‮. ‬نەك هەر ئەوەندەش،‮ ‬بەڵكو تەنها پارتی‮ ‬بوو كە پێداگیری‮ ‬لەسەر سازدانی‮ ‬ئەو پرۆسە دیموكراسییە دەكرد و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بوو كە دەیگوت هەڵبژاردن لە كاتی‮ ‬خۆیدا بكرێت،‮ ‬نەیارانی‮ ‬پارتی‮ ‬ویستیان بە ریفراندۆم سزای‮ ‬پارتی‮ ‬بدەن،‮ ‬بێ ئاگا لەوەی‮ ‬كە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان داخوازیی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستانە و بە ریفراندۆمەوە نەبەستراوەتەوە‮. ‬پارتی‮ ‬بە سیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانە و ورد،‮ ‬توانی‮ ‬پیلانگێڕی‮ ‬و هەوڵەكانی‮ ‬بچووككردنەوەی‮ ‬كیانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبار ببات،‮ ‬لەو روانگەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەش لە داستانی‮ ‬پردێ و سحێلا بەرپەرچی‮ ‬هێرشە داگیركارییەكانییان دایەوە و رێگەیان نەدا لە رووی‮ ‬سەربازییەوە كوردستان داگیر بكەن،‮ ‬بە جۆرێك وانەیەكی‮ ‬وایان بە داگیركەر و خیانەتكار و خاكفرۆشان دا،‮ ‬كە هەتا هەتایە لە بیری‮ ‬نەكەن‮. ‬
بۆیە ئێستا بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان روون بووەوە،‮ ‬كەوا دەنگ بە پارتی‮ ‬دەنگدانە بە ئاوەدانی‮ ‬و ئاسایش و سەقامگیریی،‮ ‬دەنگدان بە پارتی‮ ‬درێژەدانە بەو هەلومەرجەی‮ ‬پارتی‮ ‬وەك ستراتیژ كێشاویەتی،‮ ‬دەنگدان بە پارتی‮ ‬دەنگدانە بە گۆڕانكاریی‮ ‬ئەم هۆكارانە بوون كە پارتی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬پێ زیاد كرد،‮ ‬پارتی‮ ‬بە هۆی‮ ‬دەنگ و دڵسۆزی‮ ‬كاسبكار و چینی‮ ‬زەحمەتكێشان و كریكار و خەڵكی‮ ‬عەوام كێرڤی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرزكردەوە،‮ ‬بۆیە پێویست دەكات پاداشتی‮ ‬ئەو دڵسۆزییە بە هەنگاوی‮ ‬چاكسازی‮ ‬فراوان بداتەوە و بژێویان دابینبكات و كەرامەتیان و سەروماڵ و سەقامگیرییان بپارێزێت و بۆ بەدیهێنانی‮ ‬ئاواتی‮ ‬لەمێژینەیان تێكۆشێت‮. ‬
پارتی‮ ‬پێویستە ئیعتیبار بۆ كەوادیری‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬خۆی‮ ‬بگێڕێتەوە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬جگە لە ئینتیمابوون‮ ‬یەقینیان بە رێبازی‮ ‬بارزانی،‮ ‬هیچ بەرژەوەندییەكی‮ ‬دیكە بە پارتیان نەبەستیونەتەوە‮. ‬ئەوانەی‮ ‬دەروێش ئاسا لە ناوخۆ و دەرەوەی‮ ‬وڵات،‮ ‬بۆ سەركەوتنی‮ ‬پارتی‮ ‬كاریان كردوە و لەسەر حیسابی‮ ‬قووتی‮ ‬ماڵ و منداڵیان قوربانیان بۆ پارتی‮ ‬و رێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬داوە‮. ‬هەر بۆیە گرنگە كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬حەز و خولیا و ئاواتی‮ ‬كەوادیری‮ ‬خۆی‮ ‬بخوێنێتەوە و هەروەها بوار و بنەماكانی‮ ‬ژیانیان بۆ زامن بكات و هەڵوێستی‮ ‬ئیجابیان دەربارە وەربگرێ و بەرژەوەندییە سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و كۆمەڵایەتییەكانیان زامنبكات‮. ‬
ئەم هەنگاوانە وادەكات پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەمیشە بە پێشەنگی‮ ‬بمێنێتەوە و باكی‮ ‬لە ململانێی‮ ‬حزبەكان نەبێت،‮ ‬گرنگ ئەوەیە بەرنامەی‮ ‬باشتر و گشتگیریی‮ ‬هەبێت‮. ‬