خهبات: نەبەز روستایی
لێدانێكی تازە بەر هێرشبەری ئەرژەنتینی (ماورۆ ئیكاردی كەوت لەم وەرزە، دوای ئەوەی رۆژنامەی لاگازیتای ئیتاڵی رایگەیاند كە وەرزی ئیكاردی بەهۆی ئازاری ئەژنۆی كۆتایی هات، كە بەهۆیەوە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت. ئیكاردی تاكو ئێستا هەڵوێستی خۆی یەكلایی نەكردۆتەوە، سەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكە، یاخود پەنا دەباتە بەر چارەسەرێكی دیكە بۆ هەوركردن و ئازارەكانی ئەژنۆی. یاریزانی ناوبراو پەیوەندی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ئینتەر میلان ئاڵۆزە، دوای ئەوەی نیشانەی سەركردایەتی تیپەكەیان لێوەرگرتەوەو درایە یاریزان سەمیر هاندانۆڤیچی گۆڵپارێزی تیپەكەیا، بەهۆی بوونی كێشەی لەگەڵ ئیدارەی نیراتزۆری و بەڕێوەبەری كارەكانی واندا نارا. لە چەند مانگی رابردوو گفتوگۆی جدی لەنێوان ئیدارەی یانەی نیراتزۆری و بەڕێوەبەری كارەكانی ئەنجامدراوە، لەپێناو رازیكردنی بۆ درێژكردنەوەی بۆندەكەی لەناو گیۆزیپی میاتزا بۆ چەند ساڵێكی دیكە، بەڵام واندا نارا بۆندەكانی ئینتەری رەتكردنەوە، بەهۆی موچەی ساڵانەی كە 7 ملیۆن یۆرۆیەو ئەویش داوەای 10 ملیۆن یۆرۆ دەكات، كە ئەمەش ئیدارەی یانەكە ئەم بڕە پارەیە رەت دەكاتەوە.










