یانەی مان سیتی بەرابەرایەتی راهێنەری ئیسپانی پیپ گواردیۆلا توانی نازناوی جامی یەكگرتووی یانەكانی ئینگلتەرا لەسەر حیسابی چێڵسی بەلێدانی سزای یەكلاكەرەوە بە 3-4 بەدەست بهێنێت، دوای ئەوەی لەكاتی یاسایی و زیادكراو بەبێ گۆڵ یەكسان بوون، بەمەش سیتی بووە خاوەنی شەشەمین نازناوی جامی یەكگرتوو، كە دووەمین تیپە لەسەر ئاستی بەدەستهێنانی ئەم نازناوە لەمێژووی ئینگلتەرا، لەدوای لیڤەرپوول كە خاوەنی 8 نازناوە. لەلایەكی دیكەوە پیپ گواردیۆلای راهێنەر لە باڵادەستی یارییەكانی كۆتایی بەردەوامە، دوای ئەوەی رابەرایەتی تیپەكەی كرد بۆ سەركەوتن لەو یارییەدا، كە تیایدا لەكۆی 12 كۆتایی وەكو راهێنەر 11 نازناوی بەدەستهێناوە، تاكە یاری كۆتایی كە لەدەستی دابێت لەساڵی 2011 بوو بەرامبەر ریالی مۆرینهۆ لەجامی شای ئیسپانیا.









