
خەبات – سەرھەنگ نەجمەدین
یانەی زاخۆ بۆ شەشەمین جار لەسەر یەک توانی ببێتە پاڵەوانی خولی باسكه‌ی یانه‌كانی كوردستان، له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا پێنج یانه به‌شدارییان كردبوو، كه پێكهاتبوون له ( زاخۆ، ده‌ربه‌ندیخان، گاره، سابێس، سۆلافی نوێ).
بە سەرپەرشتیی یەکێتیی ناوه‌ندی تۆپی باسکەی کوردستان، خولی نایابی تۆپی باسکەی کوردستان، سه‌ركه‌وتووانه كۆتایی هات، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و ده‌ربه‌ندیخان گه‌ییشتنه یاری كۆتایی، لە یارییه‌كه‌دا یانەی زاخۆ بە ئەنجامی 87-54 خاڵ یارییه‌كه‌ی له ده‌ربه‌ندیخان برده‌وه و ناونیشانی بوون به پاڵەوانی خولەکەی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
ئه‌نجامه‌كانی دیكه:
یانه‌ی زاخۆ: پله‌ی یه‌كه‌م
یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان: پله‌ی دووه‌م
یانەی سۆلافی نوێ: پلەی سێیەم
به‌پێی زانیارییه‌كان چیا ئەمین سەرۆکی یانەی زاخۆ ، دوای بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی خولەکە، ڕایگەیاندووە لە هەفتەی داهاتوو، سەرجەم ستاف و یاریزانانی تیپی باسکەی زاخۆ خەڵات دەکات.
هەروەها جەمال عەلی مینا، سەرۆکی فەخری یانەی وەرزشی دەربەندیخان، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی دووەمی خولی نایابی تۆپی باسکەی کوردستان، بڕیاریداوە یاریزانان و ستافی هونەریی تیپه‌كه‌ی خەڵات بکات، ئەمەش بە مەبەستی گرنگی پێدانه بە دەستکەوتە وەرزشییەکانیان و ڕێزلێنان لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەندامانی تیپه‌كه، به‌تایبه‌تی ئەم دەستکەوتە وەرزشییە بۆ یانەی دەربەندیخان، بەرهەمی یەکگرتوویی، ئیرادە و دڵسۆزیی یاریزانان و ستافی هونەرییەکەیە، کە بە هەوڵ و ماندووبوونی بەردەوام توانیویانە ناوی ئەم یانەیە لە ئاستی وەرزشیی کوردستاندا بەرز ڕابگرن