سەكڤان هالو
پارتی و بارزانی بە درێژایی تەمەنی خەبات و تێكوشانیان لەگەڵ مەینەتی و ئازاری گەلی كوردستاندا بوونە و رۆژێك لە روژان پشتیان لە رۆڵەكانی گەلەكەیان نەكردووە و خۆیان تەرخانكردووە لە پێناو سەربەستی و سەرفەرازی میللەتەكەیان و بو ئەم مەبەستەش تێكوشاون و قوربانییەكی زۆریانداوە، ئەگەر لە رابردووی پڕشنگداری پارتی و بارزانی ورد ببینەوە، سەروەری گەلێك تۆماركراون، سەبارەت بە خەبات و قوربانیدانی پارتی و بارزانی لە دژی دوژمنان و نەیارانی گەلەكەمان، هەمیشە وەك قەڵغانێك لە هەمبەر هەڕەشە و پەلامارەكاندا وەستاونەتەوە و ناسنامەی نەتەوەیی كورد و خاكی پیرۆزی كوردستانیان پاراستووە. دەیانجار ناحەزانی مافی رەوای كورد بە جۆرەها شێواز و بە بەكارهێانی جۆرەها میكانیزمی ماددی و مەعنەوی ویستویانە ناوی كورد و كوردستان بە یەكجاری بسڕنەوە، بەڵام پارتی و بارزانی بەپلەی یەكەم شانازی بەرگریكردن لە گەل و وڵات و پارێزگاریكردن لە مانەوەی كورد بە سەربەرزیی بەركەوتووە و هیچ كات لە بەرپرسیارێتیی نیشتمانی رایان نەكردووە. بۆیە لێرەوەیە كە بەهێزبوونی پارتی و بارزانی لە نێو گوڕەپانی سیاسیی كوردستان، دەبێتە زەرورەتێكی حاشاهەڵنەگر. حزبی سیاسی راستەقینە بەو حزبە دەگوترێت كە ئامانجەكەی لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی دا بێت و لە كاتی تەنگانەدا پشت لە میللەت و وڵاتەكەی نەكات و ئامادە بێت بو هەموو قوربانیدانێك.
مێژووی سەدەی رابردوو تا ئەمڕۆ ئەو راستییەمان پێ دەڵێت كە پارتی و بارزانی ئەوەیان سەلماندووە كە لەگەڵ ئامانجی پیرۆزی گەلەكەیاندان و هەرگیز پشت لە گەلی كوردستان ناكەن، لە كۆتاییدا پرسیارێك دێتە پێشەوە، ئەویش ئەوەیە كە بۆچی هەر پارتی و بارزانی پێشەنگن لە هەموو قۆناغەكاندا؟ وەڵامەكە روونە ئەگەر لە دوێنێ پارتی و بارزانی خاوەن سەروەری زۆر بێت، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە سەروەری گەورەی تۆماركردووە لە دژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و پیلانگێڕییە یەك لە داواكانی دەوڵەتانی هەرێمی و نەیارانی نێوخۆیی و شكست هێنان بە مەرامە گڵاوەكانیان و هەروەها پەلامارەكانی حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی كوردستان. بۆیە بەهێزبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانی، واتە بەهێزبوونی كوردستان لە هەمان كاتدا.










