مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و گاڤن ولیا‌مسن، وه‌زیری به‌رگریی بەریتانیا لە میونشنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە. دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا و وەزیری دەرەوەی ئێران، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆبووەوە. لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسروور بارزانی چاوی بە چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتان کەوتووە و بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام بێت. ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی هەینی، مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه.









