خهبات: فاتیح بەرزنجی
لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەهۆی ئەو سەقامگیری و ئارامیەی كە لە كوردستاندا بەرقەراربوو لە پێشانگای نێو دەوڵەتی هەولێر دەیان پێشانگای جۆراوجۆر بە بەشداری كردنی چەندین گەورە كۆمپانیای وڵاتە زلهێزەكان كراوەتەوەو سوودێكی بەرچاوی بۆ هاوڵاتیان و كۆمپانیا خۆماڵیەكان هەیە بەڵام دوای سەرهەڵدانی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی لەكوردستان ژمارەی پێشانگاكان زۆر كەمی كردو كاریگەری ئەو قەیرانەدارایی یەبەسەركردنەوەی پێشانگا ی نێودەوڵەتی هەبووە، هەردی عومەر بەڕێوەبەری كارگێڕی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ ڕۆژنامەی خەبات روونیكردەوە.
دەربارەی چۆنیەتی كردنەوەی ئەو ژمارە پێشانگایە بەڕێوەبەری كارگێڕی پێشانگای نێو دەوڵەتی هەولێر گوتی: لەوەتەی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر كراوەتەوە ئامێزی خۆی بۆ ژمارەیەكی زۆرپێشانگا كردۆتەوە، بەڵام هەر كە شەڕی تیرۆریستانی داعش دەستی پێكردو قەیرانی دارایی بەرۆكی كوردستانی گرت ژمارەی بەشداری كردنی كۆمپانیاكان زۆر كەمی كردو پارساڵیش ژمارەی پێشانگاكانی بەشداربوو هەر زیادی نەكرد زیرەكی و كارامەیی حكومەتی هەرێم و خودی سەرۆكی حكومەتی هەرێم وای كرد كە چاكسازی لە مووچە بكرێت و باروگوزرەرانی هاوڵاتیان باشتر كرائەوە لەلایەك لەلایەكی دیكەیشەوە هاتنی ئەو هەموو شاندی وڵاتە زلهێزانەی دونیاو كۆمپانیای بەنێوبانگی وڵاتە پێشكەوتووەكان وای كرد كە پێگەی كوردستان بەهێزتر بێت وجموجۆڵی ئابووری و بازرگانی كوردستان قەبارەكەی زیاتربێت و گەشە بكات هەربۆیە بۆ ئەمساڵی 2019 بڕیاروایە لەپێشانگای نێودەوڵەتی 14 پێشانگای جۆراوجۆر بكرێتەوە ئەویش بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی كە بۆ ئەمساڵ داڕێژراوە تا زۆرترین پێشانگا بكرێتەوەو تیایدا چەندین كۆمپانیای گەورەی وڵاتی پێشكەتوو بەشداری لەو پێشانگایەدا دەكەن یەكەمین پێشانگا لە مانگی شوباتی ئەمساڵ دەكرێتەوە وەك كردنەوەی ماڵی نموونەیی لەناو هۆڵی پێشانگا دەكرێتەوە و تیایدا هەموو پێداویستیەكانی ناوماڵ لە ئامێز دەگرێت وبڕیارە ئەو پێشانگایە لە ڕۆژانی 20 تا ڕۆژی 24ی مانگ بەردەوام دەبێت و پێشانگای دیكەیش لە مانگی ئادار واتە مانگی سێ دەكرێتەوەو بریتیە لە دوو پێشانگاو بریتیە لە پێشانگایەكی تایبەت بە گەشت و گوزارو پێشانگای پزیشكی وپێشانگای دیكەیش لە مانگی نیساندا دەكرێتەوەو بریتیە لە پێشانگای نەوت و گازو كەل و پەل وئامێرەكانی بیناسازی و پێشانگای دیكەی وەكو بەروبوومی وڵاتی میسرو پێشانگای پزیشكی و پێشانگای كەل و پەلی عێراق و ئاوەدانكردنەوەی عێراق وپێشانگای زانكۆكان و تەكنەلۆژیاو زانیاری پێشانگای هەولێر ستیل و چەندین پێشانگای دیكەی جۆراوجۆر دیارە ئێمەش لە دەستەی كارگێڕی پێشانگای نێو دەوڵەتی هەولێر هەر لە ئێستاوە زۆر بەڕێك و پێكی خۆمان ئامادەكردووە بۆ كردنەوەی ئەو هەموو پێشانگایانە ولەو پێشانگایانەدا كۆمپانیا خۆماڵیەكانیش ڕۆڵی كاریگەریان دەبێت شان بەشانی كۆمپانیا نێو دەوڵەتیەكان ولەكوردستان چەندین وەبەر هێنەری بەتواناو خاوەن ئەزموون بەرچاو دەكەوێت و شان لەشانی كۆمپانیا گەورەكان دەدەن وحكومەتی هەرێمی كوردستانیش هەموو جۆرە ئاسانكاریەك بۆ بازرگانان و خاوەنكاران كردۆتەوە تا بایەخ بە كەرتی بازرگانی و پیشە سازی بدەن

بەگوتەی هەردی عومەر بەڕێوەبەری كارگێری پێشانگای نێو دەوڵەتی هەولێر هەر كە پێشانگای نێو دەوڵەتی دەكرێتەوە كۆمپانیا خۆماڵیەكانیش زۆر حەز دەكەن لەكردنەوەی پێشانگادا بەشداری بكەن و بەرهەمی خۆیان نمایش بكەن بەشداری كردنی ئەوان سودێكی باش بە هاوڵاتیان دەبەخشێت.
سۆران عەلی گوتی: لەگەڵ خێزانەكەم هەر كە پێشانگا دەكرێتەوە لەیەكەمین ڕۆژ بەشداری دەكەین لەبەر ئەوەی لەو پێشانگایانەدا كەل و پەلی ستاندارد نمایش دەكرێت
خاتوو مونیرە گوتی: بەشداری كردنی كۆمپانیای وڵاتە پێشكەوتووەكان گوڕوتینێكی گەورە بە پێشانگای نێو دەوڵەتی دەبەخشن و تیایدا كەلوپەلی ماركە دەفرۆشرێن، بەڵام نرخەكانیان گرانە.
سابیر كەریمی مامۆستا گوتی: زۆر حەز دەكەم بە كردنەوەی پێشانگاو بەشداری كردنی كۆمپانیای گەورە تا كۆمپانیا خۆماڵیەكانیش كەلوپەلی ستاندارد بەرهەم بهێنن و ڕەوانەی دەرەی وڵاتی بكەن تا وڵاتانی دەرەوەش بزانن كە میللەتی كورد دەست ڕەنگینن.
كارزان خدر گوتی: زۆر حەزدەكەم كە پێشانگای تایبەت بە ئوتومبێل بكرێتەوە تا كۆمپانیا بازرگانیەكانی خۆماڵیش بەشداری لەو پێشانگا نێو دەوڵتیەدا بكەن و جێ پەنجەیان دیاربێت.










