خهبات: محەمەد سەعید کوردە:- لەزنجیرە کۆڕەکانی لقی هەولێری یەکێتی نووسەرانی کورد کە هەفتانە ئەنجام دەدرێت، ئەمجارەیان ئێوارە کۆڕێکی بۆ هەردوو بەڕێزان د. هاوژین سڵێوە و د. کەیفی ئەحمەد ڕێکخست بە شێوەیەکی چڕ و پڕ باس لەچاپکردنی 6 کتێبی منداڵان و تازە لاوان کرا، کە 4 یان لەلایەن د. هاوژین نووسرابوو بەناونیشانەکانی (قازی بازی، چیرۆکە وێنە بۆ تەمەنی 2 بۆ 5 ساڵان، ماڵی پەپوولان کورتە ڕۆمان بۆ تازە لاوان، مورچە و مەرێز ڕۆمان بۆ تازە لاوان.
دوو کتێبەکەی دیکە لە لایەن د. کەیفی ئەحمەد نووسرابوو، کە وەڵامێک و خوێندنەوەیەکی ورد بوو بۆ هەردوو بەرهەمی مورچەو مەریژ و ماڵی پەپوولان – ی د.هاوژین سڵێوە..
وێرای بەشداریکردنی ژمارەیەک لە بەشداربووان بە سەرنج و تێبینییە جوانەکانیان، کۆڕەکە کە کاتژمێرێکی تەواوی خایاند و لەلایەن مەسعود پەرێشان بەڕێوەچوو، هەردوو بەڕێزان ئازاد جوندیانی و چاپووک شێخ عومەر، وەک دەستخۆشییەک چەپکێ گوڵیان پێشکەش بە د.هاوژین سڵێوە کرد، لە کۆتایشدا هەر 6 کتێبەکە بە دیاری بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.