خەبات: سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی
یەكێ لەو گەورە مرۆڤە زانا و عارف و هەڵگرای هزری مرۆڤایەتی و نیشتمانپەروەری و ژێنگە پارێزی، شێخ ئەحمەد بارزانی یە، شێخ ئەحمەد ساڵی 1896 لە دەڤەری بارزان و لە خانەوادەیەكی كوردپەروەر و ناودار هاتۆتە جیهان، هێشتا تەمەنی 7 ساڵانە بوو كەباوكی شێخ محەمەد كۆچی دوایی كردووە و برا گەورەكەی شەهید شێخ عەبدلسەلام بارزانی جێگیرەوەی باوكی بوو درێژەی بە خەباتی مروڤایەتی و ئولی و شوڕەشگێری دا لەسەردەمی شێخ عەبدلسەلام دەڤەری بارزان زۆربە هێز بوو چاكسازی كۆمەڵایەتی و زۆر دەستكەوتی تر بەدەست هات.
ساڵی1914 شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە لایەن عوسمانیەكانەوە دەست بەسەركرا و شەهید كرا ، شێخ ئەحمەد بارزانی برای بچووكی شوێنگرەوەی باو باپیرانی بوو درێژیەی بە رێبازی پیروزی دەڤەری بارزان دا، كە ئەوكات تەمەنی18ساڵ بوو.
سەرباری ئەوەی تەمەنی كەم كەم ئەزموون بوو بەڵام گەشەی بەڕێبازی كورد بوون ئسلامەتی دا لە چوارچێوەی، ئەو ڕێبازە لە ساڵی1919 وەك پشتیوانی كردن لە شێخ مەحمودیحەفید چووە دەڤەری بازیان و لەوێ لە دژی زوڵم و ستەمی ئینگلیز ڕاپەڕی، لەبەر ناوداری شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و ئەو ڕوڵەی بو سەركردایەتی دەڤەری بارزان و بزاڤی رزگاریخوازیی كوردستان گێڕابووی شێخ عبدالقادری نەهری نامەیەكی لە ڕێگای شێخ عبدالرحمانی شرناخی نارد بۆ شێخ ئەحمەدی بارزانی تا سەركردایەتی بزاڤی كورد لە ئەستۆ بگرێ بەڵام شێخ ئەحمەد قەبووڵی نەكرد و پێداگیری لەسەر ئەوەكرد ئەم ئەركە پیرۆزە بە شێخ عبدولقادر،ئیدامەی پێبدات هەر لەسەر داوای شێخ ئەحمەدمەلا مستەفا بارزانیلەگەڵ شێخ عبدالرحمان شرناخی ناردە باكوری كوردستان و لەدەڤەری دوشێ بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ شێخ عبدالقادر و شێخ سەعیدی پیران، ئەویش لە ساڵانی 1917/1919 دا بوو.لە سەردەمی پێشەوایەتی شێخ ئەحمەدی بارزانیخۆدانێ بارزانسەردەمێكی پرشنگدار بوو لە مێژووی پڕ سەروەری گەلی كوردستان بە گشتی ،لە شێوازی بەڕێوە بردن دادپەروەری،یەكسانی،لێبوردەیی، سەرشۆڕنەكردن بۆ داگیركەران و دوژمنانی گەلی كورد،تەسلیم نەبوون،ئیرادەی پۆڵاین ،ڕاستی و دروستی،ڕەوشت بەرزی و پێكەوە ژیان و ئولی. هتد.
هەموو ئەمانە كران بە یاساو ڕێسا لە سەردەمی شێخ ئەحمەد بارزانی- ساڵی 1919 كاتێك شێخ مەحموودی حەفید لە دژی ئینگلیزەكان دە جەنگا شێخ ئەحمەد نامەیەكی بۆ سەرۆك هۆزەكانی بادینان نارد كۆمەڵێ پیاویان كۆ كردەوە بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی بەڕێ كەوتن بۆ پاڵ پشتی كردنی شێخ مەحموودی حەفیدلە ساڵی 1931دا بەهۆی ناكۆكیەكانییەوە لەگەڵ حكومەتی ئەوسای عێراقدا، شەڕ وپێكدادان لەنێوان هێزی بارزانییەكان و سوپادا ڕوودەدات و نزیكەی ساڵێك دەخایەنێت، كەدواتر بە شۆڕشی یەكەمی بارزان ناسێندرا.بەڵام بەشداریكردنی هێزی ئینتیدابی بەریتانی لە شەڕەكاندا و بۆردومانی ئاسمانیی بۆسەر ناوچەكان، وادەكات شێخ ئەحمەد لەگەڵ 400 هاوەڵیدا، بەرە و توركیا بڕۆن و لەوێ داوای پەناهەندەیی بكەن.حكومەتی ئەوسای توركیاش، بەهۆی ئەوی كە پێشتر شێخ ئەحمەدی بەهاوكاریكردنی شۆڕشی ئارارات تۆمەتبار دەكرد و بۆ تێكنەچوونی پەیوەندیەكانی لەگەڵ عێراقدا، خۆی و هاوەڵەكانی ڕادەستی بەغداكردەوە.لەگەڵ ڕادەستكردنەوەیدا بۆ شارەكانی باشوور دووردەخرێتەوە و ساڵی 1936 دەهێنرێتە بەغدا، كە هاوكات دەبێت لەگەڵ دوورخستنەوەی شێخ مەحمودی حەفید دا بۆ ئەوشارە و بەوەش سەردان و پەیوەندیی لەنێوانیاندا دروست دەبێت. هەر بۆیە دەسەڵاتدارانی عێراق شێخ ئەحمەد دووردەخەنەوە بۆ ناسریە.ساڵی 1939 بۆ ماوەیەكی كەم دەینێرنە پردێ و كفری و پاشان لەسلێمانی جێگیردەبێت.
لە 1943 دا مەلا مستەفای برای لەناوچەی بارزان شۆڕش دەستپێدەكاتەوە و كاتێك حكومەت داوای دانوستانی لێدەكات، یەكەم مەرجی بۆ دانوستان و ڕێككەوتن گەرانەوەی شێخ ئەحمەد دەبێت بۆ بارزان و ساڵی 1944 بڕیاری دوورخستنەوەی لەسەر لادەبرێت و دەگەڕێتەوە زێدی خۆی، مانگی 10ی 1945 لەشكری بارزانییەكان بەسەرۆكایەتی شێخ ئەحمەد بارزانی بارزانیی نەمر دەچنە رۆژهەڵاتی كوردستان، بەشداری لەبەرگری كردن لە كۆماری كوردستان لەمەهاباد دەكەن، كە رۆڵیان دیارە، شێخ ئەحمەدبارزانی بە هەوڵی مەلا مستەفا و هێزێكی بارزانییەكان بەشداریی شۆڕشەكە دەكەن. دوای ڕووخانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد لەشكری بارزانییەكان دوای كۆبوونەوەیەك بڕیاردەدەن شێخ ئەحمەد بۆ پاراستنی گیانی ژن و منداڵەكان خۆی ڕادەستی عێراق دەكاتەوە. بارزانیی نەمر لەگەڵ زیاتر لە 500 لە هەڤاڵانی دوای چارەنوویی نادیار خۆیان دەگەینە یەكێتی سۆڤیەتی جاران.پاش دەستبەسەركردنی، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆدەردەكرێت، بەڵام دوای سێ ساڵ بریارەكە دەگۆڕدرێت بۆ زیندانیكردنی هەتاهەتایی و تاكودەتای ساڵی 1958 لە بەندیخانەدا دەبێت. ئازاد بوونی شیخ ئەحمەد هاوكات دەبێت لەگەڵ گەڕانەوەی مەلا مستەفادا لە یەكێتی سۆڤیەت.لەوێ بەدواوە و پاش گەڕانەوەی بۆ ناوچەی بارزان، خۆی بۆ بەڕیوەبردنی كاروباری كاری ئایینی و كۆمەڵایەتی ناوچەكە تەرخان دەكات و لە پرسی شۆڕشدا بەشداریی ڕاستەوخۆ ناكاتبارزانیەكان، سەردەمی ڕابەرایەتی شێخ ئەحمەد بەسەردەمێكی زێڕین دادەنێن، كەتیایدا پێشكەوتن و چاكسازیی زۆریان بەخۆیانەوە بینیوە.لەكانوونی یەكەمی ساڵی 1969 دا باری تەندروستیی شێخ ئەحمەد تێك دەچێت و لە نۆی ئەومانگەدا، بە هەلیكۆپتەر دەبرێتە بەغدا بۆچارەسەركردن، بەڵام سەرلەبەیانی رۆژب 11ی مانگ كانوونی دووەم، لەنەخۆشخانەی ئیبن سینا لەبەغداد كۆچی دوایی كرد.
هەرچەندە شێخ ئەحمەد بارزانی لە سییەكانی سەدەی بیستەم دا رووبەڕووی یەكێ لە پەلامارە هەرە قورس و مەترسیدارەكان بووە لە لایەن رووبەڕوی یەكێ لە پەلامارە هەرە قورس و مەترسیدارەكان بووە لە لایەن دەسەڵاتدارێتی پاشایەتیەوە لە پێناو رێگەگرتن و كۆسپ خستنە بەردەم شێح ئەحمەد بەمەبەستی لاواز كردنی هەست و تێكۆشانی نەتەوایەتی و نیشتمانییەكەی، ئەوەیش دەركردنی بڕیاری یاسین هاشمی بوو، یاسین هاشمی فەرمانی بە دەوڵەت دا كە سنوورەكان دابخەن و هێزی سەربازی لەسەر سنورەكان جێگیر بكرێت و لە ڕێی هێزی ئاسمانی و سەربازیەوە بارزان گەمارۆدراو رۆژی 5ی ئابی 1935 لە ناوچەی بارزان حكومەتی سەربازی راگەیاندرا، دادگای سەربازی دەست بەكار بوو، رەشبگیرییەكی تەوا لە ناوچەكەدا ئەنجام درا خەڵێكی زۆر بردرانە دادگا و لێكۆڵینەوەی سەربازی، دادگا سەربازییەكە بەمەش نەوەستا وئەم بڕیارانەی دەركرد.
پێویستە جامانەی سوور كە كوردە شۆڕشگێڕەكان بەسەریانەوە دەبەستن یان هەڵبگیرێ و نەبەسترێت یان لە جامانەی سوور جامانەی رەش ببەسترێت. بەڵام شێخ ئەحمەد بارزانی زۆر چاك لە بایەخ و گرنگی و پێویستی ناسنامە و هەستی نیشتمانی گەیشتبوو بۆیە ئەو فشارە و پەلامارە قورسەش نەبووە هۆی وەستان ولەمپەرو دروست كردن لەبەردەم بەرخودانە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی، بەردەوام بوو لە خەبات و تێكۆشان شێخ ئەحمەد بارزانی بە یەكێك لەو كەسایەتیە كەم وێنانە دادەنرێت كەلەیەك كاتدا كەسایەتیەكی كۆمەڵایەتی و هەڵگری سەرجەم بنەما و بەها مرۆڤایەتیەكان و هەروەها تێكۆشەرێكی نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرو ژینگە دۆست و فێركارو سروش بەخشێكی گەورەی بواری ئایین و عیرفان بوو، كە رۆڵیكی گرنگی بینی لە بوارەكانی نەتەوایەتی و سیاسی و دادوەری و ژێنگە پارێزی و لێبوردەیی و پێكەوە ژیانی مرۆڤەكان وبڵاو كردنەوەی چەسپاندن و هاندان بۆ پابەندبوون بە ئەرك و مافە مرۆیی و ئازادیەكان و تێگەیاندن و پێگەیاندنی مرۆڤ لەسەر ئەم بنەمایە و رەخساندنی زەمینە و كەشوهەوایەكی دەروونی لەبار بەمەبەستی بیناكردنی مرۆڤی خاوەن كەسایەتیەكی تەندروست و بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی ساخڵەم بە جۆرێ كە ببێتە هۆكاری خۆشبەختی و سەرفرازی مرۆڤەكان و سەروەری نیشتمانەكەیان. ئەم زاتە گەورە و عارفە لێهاتووە خۆی زانا و شارەزایەكی گەورەو دیاری بواری ئایین و كاروبارە ئاینیەكان بوو لەم بوارانەی خوارەوەدا:
1- بڵاوكردنەوەی زانستی ئایین و كاروبارە ئایینیەكان.
2- بڵاوكردنەوەی زانستی مادی كە رۆڵ دەبینن لە ژیانی مرۆڤەكان.
3- بڵاوكردنەوەی زانستی روحی و دەروونی وەك پاراستنی روح و دەروون و روحی هاوكاری و یارمەتی و لەخۆبورودوویی.
4- بوون بە مەرجەع و ناوەندی مشورەت و رێنمایی مرۆڤ لە كارووباری ئایینی و رۆژانەدا.
5- بڵاوكردنەوە و چەسپاندنی روحی چاكەكاری وەك چالاك بوونی پەیوەندی نێوان تاك و ئەندامانی كۆمەڵگا.
6- بڵاوكردنەوە و رووبەڕووبوونەوەی ناداپەروەری و زوڵم و ستەم و چەوساندنەوەی مرۆڤ بەدەستی مرۆڤ.
7- پاراستن و بەرگری كردن لە بەها بەرزو پیرۆزە كۆمەڵایەتی و رەوشتی و ئایینی و مرۆڤایەتیەكان.
شێخ ئەحمەد بارزانی خاوەن هێزێكی لە رادەبەدەری فیكری و هزری و روحی و جەستەیی بوو كە ببووە هۆی توانا و رەفتارە بەرزە كۆمەڵایەتیەكەی، هەڵگری تایبەتمەندیە رەوشتیەكانی وەك تەوازع، بەخش و كراوەیی، دادپەروەری و پابەندبوون بە بەڵینەكەی بوو، خاوەن پەروەردەیەكی بەهێزی راست و دروست بوو بەجۆرێ كە توانی ژێنگە و دەروبەرەكەی بگۆرێت نەك بكەوێتە ژێر كارگەریانەوە. خاوەن ئەو ئێرادە بەهێز بوو، دیل و گیرۆدەی دنیا و سەروەت و ماڵ و سامان نەبوو، بەڵكو كەلوپەلی دونیای بەوەسیلە و ئامرازی خزمەتكردنی مرۆڤ دەزانی، بۆیە هەمیشە دەیفەرموو ئەگەر هەمی دونیایا من بیت دێ دەم دا مرۆڤەك بە تەلەف نەچیت. ئەمەش پێویستی بە بەرخودان و خۆراگری و تێكۆشان و بزاڤ و جولەیەكی كۆمەڵایەتی هەبوو كە شێخ ئەحمەد بارزانی بوو بە ئاڵا هەڵگری ئەم پەیام و ئامانجە مرۆڤایەتیە لە ناوچەكەدا. باجەكەشی بریتی بوون لە16 شازدە جار خاپورو سوتاندنی گوندیبارزان بەدەستی داگیركەرو دومنانی كورد و كوردستان و بەندكردنی شێخ ئەحمەد بارزانی بۆماوەی نزیكەی12ساڵ بەدەست و پێ بەستراوەیی.
شێخ ئەحمەد بارزانی ئەگەر چی تەمەنی لە ژیانەدا كەم بوو، بەڵام گۆرانكاری و چاكسازی گەورەی ئەنجامدا لە كۆمەڵگادا و خزمەتێكی بەرچاو پێشكەش بە مرۆڤایەتی و نیشتمانەكەی كرد كە دوای خۆشی بە زیندوویی ماونەتەوە و تا گەلەكەی و ژیانی مرۆڤیش بەردەوام بێت بە زیندوویی دەمێننەوە، چونكە هزرەكانی پەیوەست نەبوون بە شوێن و هۆز و ناوچە و ئایین و مەزهەب و ئایدۆلۆژیا ورەگەزی تایبەت ودیاریكراوەوە، بەڵكو پەیوەندیان بەسەرجەم مرۆڤەكانەوە هەبوو وبۆ خزمەتی مرۆڤەكان دارێژرابوون و زادە و پەیوەست بون بە كەرامەت و ئازادی مرۆڤ و ناسنامەی ژیان و چارەنوسی مرۆڤەكانەوە، كە خەبات و بەرخودانێكی زۆری لەم پێناوەدا كردو قوربانیەكی زۆری بۆ پێشكەش كردو ئەم ئەرك و ئامانجەی كردە رێبازێك كە كاروانەكەی پڕ رێبوارە و هەرگێز راناوەستن.
ژیانی شێخ ئەحمەد بارزانی ئەو راستیەمان بۆ نیشان دەدات كە بە ئاراستە و رێگایەكی تەواو مرۆڤایەتی هەنگاو دەنا و بەدرێژایی ژیان بۆ خۆی نەژیا و ژیانی خۆی بەستبۆەوە بە ژیانی خەڵكی تر، هەستی فراوانی ئەم گەورە مرۆڤە ببووە هۆی لەبەرچاوگرتن و پاراستن و بایەخدام بەژیان و مافی مرۆڤەكان لە كۆمەڵگادا بەبێ لەبەرچاوگرتنی هیچ جۆرە جیاوازییەك. لەبەر رۆشنایی فەرموودەكانی پەیامبەر كە بایەخ و گرنگی بە یەكێتی و تەبابی و پێكەوەیی مرۆڤەكان دەدا بۆیە هەست كردن بەئەرك و بەرپرسیارێتیە كۆمەڵاتیەكان، شێخ ئەحمەد بارزانی ی كردەبووە مرۆڤێكی دڵسۆز، نەرم ونیان، پارێزەری لێقەومان و نەدار و چین و توێژەكانی خوارووی ناو كۆمەڵگا و دوژمنێكی سەرسەختی زوڵم و زۆرداری، تەنانەت كاتێك لە یەكێ لە قۆناغەكانی سەدەی رابردوو ئەرمەنییەكان دەكەونە بەرهێرشی قڕكردن و لە ناوبردن و پاكتاوكردن، ئەندریانیك پاشای گەورە سەركردەی ئەرمەن بەنوسراوێك داوای بەهاناوەچوون و یارمەتی لە شێخ ئەحمەد بارزانی دەكات و شێح ئەحمەدیش دوور لە جیاوازی هەوڵی رزگاركردن و دەربازكردنیان دەدات و ئەندریانیك پاشا كە شاو پاشاو سەركردەی ئەرمەنییەكان بوو، شێخ ئەحمەدی بارزانی و بارزانییەكان خێزانی ئەوان رزگار كرد و ناردیان بۆ شوێنێكی پارێزراو، هەروەها زۆر لە خێزانی ئەرمەنییەكان پەنایان هێنا كوردستان و لە ژێر ئاڵاو سایە و سێبەری شێخ ئەحمەدی بارزانی ژیان و لە لایەن شێخ ئەحمەدەوە پارێزران.
یەكێك لەو گەورە مرۆڤە زانا و عارف و هەڵگرانەی هزری مرۆڤایەتی و نیشتمانپەروەری و ژێنگە پارێزی شێخ ئەحمەد بارزانی ی نەمر و مەزنە. ئەم رێبەر و سەركردە گەورەیە لە ساڵی 1986 ی زاینی چاوی بە جیهانی رووناكی هەڵهێناوە. ئەم سەركردە پایەبەرزەش هەر زوو وەك ئەندامە بەرێزەكانی تری خێزان و بنەماڵەی هەستی بەو ئێش و ئازار و ئەو زوڵم و زۆرداریە كرد كە بەرامبەر مرۆڤەكان بەگشتی و خاك و نەتەوە و گەلەكەی خۆی بە تایبەتی دەكرێ. بۆیە ئەركی رابەرایەتی كردن و روبەڕووبوونەوەی داگیركاری كەوتە سەرشانی، چونكە هێشتا لە تەمەنی 18 ساڵی دا بوو، كە برا گەورەی شێخ عەبدولسەلام بارزانی شەهید كرا لەسەر ئەو بیروباوەڕە مرۆڤایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانیانەی هەیبوو، هەرچەندە بە تەمەن زۆر بچوك بوو، بەڵام بە ئیرادە و هزرو بیر مرۆڤێكی مەزن بوو، زۆر بەلێهاتووییەوە توانی ببێتە رێبەر و سەركردەیەكی هەڵكەوتوووی دیار و ئەو ئەرك و بەرپرسیارێتیە گران و پڕ مەترسیەی كەوتە سەرشانی جێبەجیان بكات، یەكێك لە بنەما گرنگەكانی بزوتنەوەی بارزان لەسەردەمی ئەم زاتە پیرۆزە شێخ ئەحمەد بارزانی شدا بەروە پێشڤەچونێكی مەزنی بە خۆیەوە بینی و ئەم تایبەتمەندی و هزری پارستنی ژینگە لە دەڤەری بارزان گەیشتە لوتكەی پێشكەوتن لەو سەردەمەدا. هزری روون و زانستیی هەبوو سەبارەت بە پاراستنی ژینگە، ژینگە بەهەموو پێكهاتە و رەگەزو گیانلەبەرانی، چونكە ژینگە تەنیا سروشتی رووت و مرۆڤ نەبوو لە هزری ئەم گەورە مرۆڤەدا، بۆیەپارستنی ئە ئەركێكی رەوشتی و مرۆڤایەتی و تەنانەت ئایینیشی دادەنا، چونكە بەردەوامی ژیانی مرۆڤیش پەیوەستە بە پاراستنی ئەندام و رەگەزەكانی تری ژینگە،كە ئەمەش خۆی لە خۆی دا بەڵگەی واقیع بینی و زیندوویی بیرو هزری شارستانیەت دەردەخات لە دەڤەری بارزان دا بە گشتی و لەسەردەمی ئەم رابەرە مەزنەدا بەتایبەتی دا، شێخ ئەحمەد بارزانی هەر سێ شێوە و رەنگی ژینگە و سروشتی لەبەرچاو گرتبوو و هەوڵی پاراستنی دا.هەرچەندە زیاتر لە سەدەیەكی تەواوە ئەم هزر و جۆرە رەوشتە لە بارزان پەیڕەو دەكرێت كە شێخ ئەحمەد بارزانی رۆڵێكی یەكجار باڵای بینی لە چەسپاندن و بڵاوكردنەوەیەدا.










