ئاسۆ جەمیل شێخ وەسانی
دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 ئەوەبوو حەشدی شەعبی و سوپای چوار وڵات توانیان بە چاو ساغی گرووپێكی لایەنێكی سیاسی هەرێم توانیان كەركوك و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوە داگیر بكەن ، جگە لە بێڕێزی كردن بەخەڵك و شكۆی كوردانی كەركوك ، هەروەها توانیان بێڕێزیەكی زۆریش بە ئاڵای كوردستان بكەن ، كە ئاڵای كوردستان ڕەمزی شۆرش و قوربانیدانی كوردستانە كورد لە پێناو ئەم ئاڵایەدا بە هەزاران كەس شەهید بوون.
یەكێتی بۆچی دەستپێشخەری كرد لە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان ؟!دوای سەردانەكەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدادو كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و بەدیاریكراویش كۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدیسەرۆك وەزیرانی عێراق ، پرسی گەڕانەوەی پارتی و پێشمەرگەو هەڵكردنەوەی ئاڵای كوردستان باسكراوە لەو ڕووەشەوە زەمینە سازی كراوە كە پاررتی بگەڕێتەوە بارەگاكانی بكاتەوە پێشمەرگەش بگەڕێتەوە ، كە یەكێتی زانی سەرۆك بارزانی هەموو شتێكی تەواو كردوە و بەتەمان بگەڕێنەوە ، هەر زوو لە 8ــی كانونی دووەمی 2019 هەڵسا بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لەسەر بینای مەكتەبی سیاسی و مەڵبەندو كۆمیتەكان لە كەركوك بۆ ئەوەی سبەی بڵێت ئەها من ئاڵام بەرزكردەوە لە داهاتوودا موزایەدە بەسەر لایەنەكانی ترەوە بكات ئەگەرچی پێشی یەكێتی هەریەكە حزبی شیوعی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامی ئاڵای كوردستانیان لەسەر بارەگاكانی بەرز كردۆتەوە ، بەڵام ئەوەی بۆ یەكێتی نەچووە سەر هەر زوو حكومەتی ناوەند هۆشداری بە یەكێتیدا هەرچی زووە ئاڵای كوردستان لەسەر بارەگاكانی لە كەركوك بهێنێتە خوارەوە ، ئەوە بوو یەكێتی 11/1/2019 ئاڵای كوردستانی كۆمیتە و بارەگاكانی خۆی هێنایە خوارەوە و ئێستا تەنها یەك دانەلەسەر بینای مەكتەبی سیاسی هێشتەوە گوتیان چاوەڕێی دادگای فیدڕاڵی دەكەین.
یەكێتی بۆچی پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵی دەبات ئەم پرسە دەبات بۆ ئەوێ ؟!یەكێتی دەیەوێ پرسی بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان بباتە نێو دادگای فیدڕاڵی گەر لەوێ گرەوەكەی بردەوە دەیكات بە دەسكەوت بۆ خۆی و دەڵێ ئەها من پێشەڕو بووم بۆ ئەم مەسەلەی ئاڵا ، بەڵام گەر لە دادگای فیدڕاڵی گرەوەكەی دۆڕاند ئەوا هەڵدەستێ بە تۆمەت بەخشینەوە بۆ سەرۆك بارزانی پارتی دیموكڕاتی كوردستان دەڵێ ئەها ئەوە خەتای پارتی بوو نەیهێشت ئێمە وەزارەتی دادی عێڕاق وەربگرین ، گەر وەرمان بگرتبا ئەوا ئێمە گرەوەكەمان دەبردەوە.









