خەبات: سەید مەجید بەرزنجی
شاعیری كۆچكردوو یەكێك بووە لە دەنگە ناسراوەكانی نێوەندی ئەدەبی كوردی بەهۆی بڵاوكردنەوەی شیعرەكانی رەنگدانەوەیەكی باشی لەم نێوەندەدا بەدەست هێنا.”كەژاڵ كە خەڵكی قەڵادزێیە و لە ساڵەكانی 1989زیاتر ڕووی لە جیهانی شیعر كرد و رۆژنامە و گۆڤارەكانیش باوەشی خۆشەویستییان بۆكردەوە بۆتە دەنگێكی ناوازەی ئەدەبی كوردی ” یەكێك لەم رۆژنامەنەش ” خەبات “ە لەم ماوەیەدا شیعرەكانی كە وەرگێڕدراون بۆسەر زمانی عەرەبی كە نزیكەی 200شیعر لەخۆدەگرێت هەروەها نزیكەی 165 لێكۆڵینەوە و رەخنەیان لەسەر نوسیوە “لەدوای كۆچی دوایی بەداخەوە “شیعرەكانی چاپكراون لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەكەمان “هاوسەری كەژاڵ “رۆژنامەنوس و مامۆستا لەو بارەیەوە زیاتر تیشكی خستە سەر چاپكردنی دیوانەكانی.
رێبوار گوتی: چاپكردنی ئەم دیوانانە كە خۆی لە 9 دیوان دەبینێتەوە “بۆ ئەوەی لە فەوتان بیانپارێزم” زۆر هیلاك و ماندووی كردم بەڵام هەوڵەكەم سەركەتوو بوو “وە لەسەر ئەركی خۆم بە چاپكردنم گەیاند بۆئەوەی زیاتر شاعیرو نووسەر و لێكۆڵەرو رەخنەگرەكانی ئاشنا ببن بەو نووسینانەی كە لەسەر ئەم ژنە شاعیرەیان نووسیوە “نووسینەكان زیاتر لە وڵاتانی عەرەبی كە نزیكەی 35 دكتۆری نێوەندەكەیە كە ناسراون و زۆربەی زۆریشیان كراون بەكوردی و بڵاوكراونەتەوە”و شیعرەكانیش هەموویان لە رۆژنامە و گۆڤارە عەرەبیەكان لەسەرتاسەری وڵاتانی عەرەبی بڵاوكراونەتەوە بۆ ئەوەی ئەم دەنگە ژنە و رووی گەشی نیشتمان و گەلەكەمان بە جیهانی دەرەوە بناسرێت “هەروەها گوتی: لەبەرئەوەی شیعری وەرگێڕدراوی كوردی تاكو ئەم ساتەش بەشێوەیەكی بەر فراوان نەگەیشتۆتە جیهانی عەرەبی لەرێگەی پەیوەندییەكی توندوتۆڵ و بەرفراوان و ناسینی سەرنووسەر و رۆژنامەنووسەكانیان توانیم ئەو پەیوەندییە دروست بكەم “كاتێك شیعرەكانم بۆناردن بەڕێزەوە لەشیعرەكانیان روانی و بڵاویان كردەوە كە نزیكەی 500رۆژنامەو گۆڤار تاكو ئێستا شیعرەكانیان بۆ بڵاوكردۆتەوە “منیش لە 9 دیواندا هەموویم بۆ بەچاپ گەیاند “دیارە كەژاڵی هاوسەرم “ژنێكی ناسراوە لەكوردستان و دنیای دەرەوە، ئێستاش رۆژانە شیعرەكانی بۆدەنێرم بۆبڵاوكردنەوە” ناسینی دەنگی ژن بەم شێوەیەی ئێستا كە پەروەردەی كوردستانە شانازییە بۆگەلەكەم.










