راپۆرتە هەواڵەكانی ئینگلیزی بڵاویانكردەوە كە یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵ دەدات لە گواستنەوەكانی زستانەی داهاتوو یاریزانی ئیسپانی ئەلڤارۆ مۆراتا بفرۆشێت، لەپێناو واژۆكردنی بۆندی یاریزانی ئەرژەنتینی ماورۆ ئیكاردی سەركردەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی، ئەلڤارۆ مۆراتای تەمەن 25 ساڵ نەیتوانیوە تاكو ئێستا لەگەڵ كەش و هەوای یانەی لەندەنی خۆی بگونجێنێت، لەدوای هاتنی بۆ ئەو یانەیە لەهاوینی 2017. دوای ئەوەی یانەی ریال مەدریدی لەبری 60 ملیۆن پاوەند جێهێشت. هەندێكیان مەزندەی ئەوەیان دەكرد مۆراتا بە ئاستێكی باش لەگەڵ راهێنەری تازەی ئیتاڵی ماوریسۆ ساری نیشان بدات، بەڵام نەیتوانی ئاستێكی ئەوتۆ نمایش بكات كە لە 11یاریدا تەنها 3 گۆڵی تۆمارمكردووە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی ئاشكرای كرد كە ساری ئارامی لەسەر مۆراتا نەماوە و دوای ئەوەی نەیتوانی ئاستێكی بەرز نیشان بدات، كە ئیدارەی چێڵسیش هاوكۆكە لەگەڵ رای راهێنەری ئیتاڵی. بۆیە یانەی ئینگلیزی كار لەسەر ئەوە دەكات مۆراتا بفرۆشێت بۆ ئەوەی ساری بتوانێـت بۆندی ئیكاردی ئەستێرەی ئینتەر میلان واژۆ بكات. رۆژنامەكە دەڵێت: هەرچەندە ئەم ئەركەی یانەی لەندەنی زەحمەت دەبێت، بەڵام بەهەموو رێگایەك دەیەوێت بەرپرسانی یانەی ئینتەر رازی بكات بۆ فرۆشتنی ئیكاردی. ئەگەر یانەی چێڵسی نەیتوانی ئیكاردی بكڕێت، ئەوا روودەكاتە یاریزاین لاوی ئیتاڵی پاتریك كۆترۆنی هێرشبەری یانەی میلان.









