راپۆرتە هەواڵەكانی ئینگلیزی ئاشكرایان كرد كە راهێنەری پورتوگالی جۆزێ مۆرینهۆ لەیانەی مان سیتی ئینگلیزی رووبەڕووی مەترسی سزای راگرتن لەلایەن یەكێـتی تۆپی پێی ئینگلیزی دەبێتەوە، دوای ئەو دەمەقاڵێیەی لەگەڵ یارمەتیدەری ماوریسیۆ ساری ئەنجامیدا، رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی روونیكردەوە كە یەكێتی تۆپی پێی ئینگلیزی چاوەڕێی راپۆرتی ناوبژیوان مایك دین دەكات، لەپێناو ئەوەی مۆرینهۆ و یارمەتیدەری ساری ماركۆ ئایانی شایستەی سزادانن. ئایان هەندێك جوڵەی ناشایستەی بەرامبەر مۆرینهۆ ئەنجامدا، دوای ئەوەی یانەی چێڵسی گۆڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەی لەچركەكانی كۆتایی لەرێگای یاریزان باركلی تۆماركرد، ئەمەش وایكرد مۆرینهۆ هەوڵی شەڕكردنی لەگەڵ بدات، بەر لەوەی دەستەی هونەری بكەوێتە نێوانیان، بەڵام لەكۆتاییدا مۆرینهۆ دووپاتیكردەوە كە ئایانی داوای لێبوردنی لێكرووە.









