یاریزانی بەرازیلی ڤینیسیۆس جۆنیۆر لەیانەی كاستیای ریال مەدرید بەكارتی سور كرایە دەرەوەی، لەیاری تیپەكەیان بەرامبەر سێلتا فیگۆ لەو یارییەی بەگۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات، دوای ئەوەی گۆڵێكی بەلێدانێكی راستەوخۆی جوان تۆماركرد. رۆژنامەی ماركا دەڵێت: یاریزانی بەرازیلی لەیاری ناوبراو بهۆی وەرگرتنی دوو كارتی زەرد كرایە دەرەوە، كە لەخولەكەكانی كۆتایی یارییەكە كارتی دووەمی وەرگرت، بەبیانووی نواندن و هاوڕێكانی بردیانەوە ژووری جل گۆڕین بەهۆی ئەوەی لە دەمەقاڵێی لەگەڵ یاریزانانی ركابەری بیپارێزن. بەمەش ڤینیسیۆس گۆنیۆر ناتوانێت لەگەڵ تیپی یەكەم لەیاری داهاتووی یانەی شاهانە بەرامبەر بەرشلۆنە لەسەر یاریگای كامپ نو بەشداری بكات، دوای ئەو كارتە سوورەی لەیاری رابردووی وەریگرت.









