خەبات: عەلی بانیشاری
جووتیارانی باشووری كوردستان گەنم و جۆیان ئامادەكردووە تا زەوی پەڵە بدات و دەست بە جووتكردن بكەن. 5ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێك وەكو كاتی پەڵەدان لە باشووری كوردستان دیاریكراوە، دوای ئەوەی سەرەتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێكی بـاران بارین رووی لە چەند ناوچەیەكی باشووری كـوردستان كرد چاوەڕوان دەكرێت ئەمساڵ زووتر پەڵە بدات، ماوەی چەند ساڵێكە كاتی باران بارین دوا دەكەوێت و دەكەوێتە مانگی كانوونی دووەم، بەوهۆیشەوە جووتكردن دواكەوێت و كاریگەری لەسەر بەرهەمی دانەوێڵە دەبێـت.
ناجی حەمە ئەمین، جووتیارێكی قەزای سەیدسادقە و دەڵێت” گەنم و جۆمان ئامادەكردووە تا پەڵە بدات و تۆ بوەشێنین”. ئەو دڵخۆشە كە ئەمساڵ كاتی باران باراین پێشكەوتووە و دەڵێت” باشترین كاتی بۆ چاندنی گەنم 10-15ی تشرینی دووەمـە، ئـەگەر پێـش ئـەو كاتەش جووت بكرێت هـیچ زیانێك بە بـەرهەمی ئـەو سـاڵە ناگەیەنێت”. ئـەو گوتیشی” ساڵی وەهـا هەبووە لە مـانگی كانوونی یەكـەم و دووەمیشدا جـووتكـراوە و بـەرهـەمی ئەو ساڵە باش بووە”.
بەكر رۆستەم، دانیشتووی شارۆچكەی كەسنەزانە، ئەو كە ئێستا تەمەنی 52 ساڵە هەر لە تـەمەنی لاویەتیەوە خەریكی كشتوكاڵكردنە. دەڵێـت” ساڵی رابردوو لە كاتی خۆیدا پـەڵەی نەدا و زیـاتر لـە مانگێك پەڵەدان دواكەوت، ئەوەش وایكرد جووتـكردن دوابكەوێت بۆ مانگـی كـانووی یەكەم”. ئەو جووتیارە دەشڵێت” دواكەوتنی پارەی گەنم جووتیارانی تاڕادەیـەك لە چاندنی گـەنم و جۆ ساردكردووەتەوە”. بـەكر رۆستـەم لەگەڵ دەستكردن بە چانـدنی دانەوێڵە نـرخی گەنم و جـۆ لـە بازاڕەكـانی هەرێمی كوردستان بـەرز دەبێتـەوە و ئەو جووتیارانەی تۆی باشیان نییە دەگەڕێنن تا گەنم و جۆی نمرە یەك بكڕن و لە زەوییەكانیاندا بیچێنن.
رەفعەت عوسمان، ماستـەر لە كشـتوكاڵ دەڵێت” زۆربـەی گەنم و جۆی باشووری كوردستان دێمەكارە و پشت بە ئاوی باراناو دەبەستێت، بەهۆی ئەوەی ساڵانە رێژەیـەكی باش باران لە ناوچەكەدا دەبارێت بەرهەمی گەنم و جۆ ساڵانە دەگاتە نزیكەی یەك میلۆن تەن”. گوتیشی” هـەركات رێژەی باران بارین گەیشتە 50 ملم ئەو كات زەوی پەڵە دەدات”. دەشڵێت” ئەگەر پێش مانـگی تشرینی دووەم پەڵەش بدات هێشتا ساڵ زووە بۆ ئەوەی جووتیاران دەست بە چاندنی دانەوێڵە بكەن و ئاساییە دوای یەك مانگی تریش جووت بكەن”.
جووتیاران ئەو كاتە دەڵێـن پـەڵەی داوە لە كاتی جـوتكردندا گـاسنی تراكتۆرەكـان خۆڵی وشك نەهێنێتەوە دەرەوە. گەنم و جۆ بەبەروبوومێكی زستانە ناسێنراون. لە باشووری كوردستان گـەنم و جۆ لە پێدەشتەكان بەشێوەیەكی بەرفراوان دەچێنرێت، زۆرینەی گەنم و جۆی هەرێم پێشت بەئاوی باراناو دەبەستێت كە ساڵانی پێویستی بـە زیاتر لە 400 ملم بارانە. بـۆ وەرگرتنی زانییاری زیاتر لەسەر پێـشبینیەكانی كەشوهەوا پەیامنێریخەباتپەیوەندیكرد بەفازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلـەرزەزانی هەرێم، بـەڵام ناوبراو ژمارەكەی بەردەست نەبوو.










