نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له نوێنەری تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى یووئێن كرد و هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگیى ته‌واوكردنى كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراق و په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوو كرد و جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنیان به دیالۆگ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 27/12/2018 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك
وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو جینین هینیس پلاسخارت،
نوێنەری تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندی
یاوەری کرد كه به‌بۆنه‌ى دهستكاربوونى له پۆسته تازه‌كه‌یدا، سه‌ردانى
هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له دیداریكدا نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى ئه‌ركى تازه و
ده‌ستبه‌كاربوونى له خاتوو پلاسخارت كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست،
هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرى و ئاسانكارییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ
دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، گرنگیى ته‌واوكردنى
كابینه‌ى تازه‌ى حكوومه‌تى عێراق و په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ
به‌غدایان تاوتوو كرد و جه‌ختیان له چاره‌سه‌ركردنیان به دیالۆگ و
له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى و خاتوو پلاسخارت خۆشحاڵیى خۆیان به باشبوونى
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ده‌ربڕى و هه‌ماهه‌نگى و هاوكاریى
نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراقیان به پێویست
زانى به‌تایبه‌تى له ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 كه ماوه‌یه‌كه
ناسه‌قامگیریى ئه‌منى له‌و ناوچانه سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه.
تاوتوێكردنى پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگیى هه‌ماهه‌نگى و
هاوكاریى نێوان داموده‌زگاكانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.









