شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
بەو پێیەی‮ ‬كورسیی‮ ‬كۆتاكان لە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬زۆربەی‮ ‬كات لە بەرژەوەندی‮ ‬سیاسەت و بەرنامەی‮ ‬پارتی‮ ‬خۆیان‮ ‬یەكلا دەكەنەوە،‮ ‬ئەمەش بووەتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە هێزگەلی‮ ‬سیاسی‮ ‬و رۆشنبیرە ئەنتی‮ ‬پارتییەكان،‮ ‬ئەو پێكهاتانە بكوتن و بە پاشكۆی‮ ‬پارتی‮ ‬ناویان بهێنن،‮ ‬هاوكات وەك توانجگرتنیش دەنگی‮ ‬قوباد تاڵەبانی،‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬یەكێتی‮ ‬و هێمن هەورامی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬لیسی‮ ‬پارتی‮ ‬دەخەنە پێشچاوی‮ ‬خەڵك،‮ ‬گوایە سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬چەند هێندەی‮ ‬سەرۆك لیستەكەی‮ ‬پارتی‮ ‬دەبێت،‮ ‬هەڵبەت ئەمەش هۆكاری‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە و پێویستی‮ ‬بە روونكردنەوە هەیە بەگوێرەی‮ ‬شیكردنەوەی‮ ‬ژمارەكان و هۆكارەكان‮.‬

بە دیقەتدان و بەراوردكردنی‮ ‬دەنگی‮ ‬هەردوو سەرۆك لیستەكە،‮ ‬دەبینین سەرۆك لیستی‮ ‬یەكێتی‮ ‬182هەزار دەنگی‮ ‬هێناوە،‮ ‬بەمەش دەنگی‮ ‬یەكەمی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬لیستەكان هێناوە،‮ ‬لە دوای‮ ‬ئەویش شاسوار عەبدولواحید،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬نەوەی‮ ‬نوێ دێت كە بە هێنانی‮ ‬106 هەزار دەنگ بە پلەی‮ ‬دووەم هاتووە،‮ ‬هەروەها عەلی‮ ‬حەمەساڵح سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬گۆڕانیش بە مسۆگەركردنی‮ ‬91 هەزار دەنگ لە پلەی‮ ‬سێیەمدایە،‮ ‬ئینجا هێمن هەورامی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬پارتی‮ ‬دێت بە مسۆگەركردنی‮ ‬47 ‮ ‬هەزار دەنگ پلەی‮ ‬چوارەمی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬سەرۆك لیستەكان مسۆگەركردووە،‮ ‬لە دوای‮ ‬ئەویش سۆران عومەری،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬كۆمەڵ بە‮ ‬42 هەزار دەنگ لە پلەی‮ ‬پێنجەم دێت‮.‬

پێش هەر شتێك پێویستە رێژەی‮ ‬دەنگی‮ ‬حزبەكان بزانین و ئینجا جیاوازی‮ ‬نێوانیان وەكخۆی‮ ‬شیبكەینەوە،‮ ‬كە تەنیا دەنگی‮ ‬پارتی‮ ‬هێندەی‮ ‬زۆربەی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬دیكەیە،‮ ‬بەڵام چونكە سەرۆكی‮ ‬لیستەكەی‮ ‬لە چاو سەرۆك لیستەكانی‮ ‬دیكە دەنگی‮ ‬كەمتری‮ ‬هێناوە،‮ ‬دواتر هۆكارەكەی‮ ‬روون دەكەینەوە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬ئەمە وەك گەمەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬دژی‮ ‬هەورامی‮ ‬بەكار دەهێندرێت،‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬لە هۆكارەكەی‮ ‬ورد ببنەوە،‮ ‬یان راستییەكەی‮ ‬روون بكرێتەوە،‮ ‬سەرباری‮ ‬ئەوەش توانج لە پارتی‮ ‬و بەتایبەتی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لیستەكەی‮ ‬دەگرن‮. ‬ئەم وتارە شیكارییە ئەوەندەی‮ ‬راستكردنەوەی‮ ‬ژمارەكانە،‮ ‬نیو هێندە باسوخواسی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ململانێكان نییە،‮ ‬چونكە گرنگە لە دوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬هەر پرۆسەیەكی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬هۆكاری‮ ‬كەمی‮ ‬و زۆری‮ ‬دەنگی‮ ‬لیست و حزب و تەنانەت كاندید و سەرۆكی‮ ‬لیستەكانیش بۆ دەنگدەر روون بێتەوە،‮ ‬من دڵنیام ئەگەر پارتی‮ ‬وەك حزبەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬بكردایە،‮ ‬ئێستا سەرۆكی‮ ‬لیستەكەی‮ ‬بە تەنیا خۆی‮ ‬هێندەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬و بگرە زۆربەی‮ ‬حیزبەكانی‮ ‬دیكە دەنگی‮ ‬دەهێنا‮. ‬بەڵام جیاوازیی‮ ‬پارتی‮ ‬لێرەدا ئەوەیە كە ئەو مافەی‮ ‬لە دەنگدەر و لایەنگرانی‮ ‬خۆی‮ ‬زەوت نەكرد،‮ ‬واتە هەر كادیر و ئەندامێكی‮ ‬پارتی‮ ‬بە ئازادانە دەنگی‮ ‬داوە‮.‬

پارتی‮ ‬688 هەزار و‮ ‬70 دەنگ،‮ ‬45 كورسی‮.‬
یەكێتی‮ ‬319 هەزار و‮ ‬912 دەنگ،‮ ‬21 كورسی‮.‬
گۆڕان‮ ‬186 هەزار و‮ ‬903 دەنگ،‮ ‬12 كورسی‮.‬
نەوەی‮ ‬نوێ،‮ ‬127 هەزار و‮ ‬115 دەنگ،‮ ‬8 كورسی‮.‬
كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬109 هەزار و‮ ‬494 دەنگ،‮ ‬7 كورسی‮.‬
بەرەو ئیسڵاح،‮ ‬واتە‮ ‬یەكگرتوو و بزووتنەوەی‮ ‬ئیسلامی،‮ ‬79 هەزار و‮ ‬434 دەنگ،‮ ‬5 كورسی‮.
‬
هۆكاری‮ ‬جیاوازی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬هەردوو سەرۆك لیستی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی
جیاوازی‮ ‬دەنگی‮ ‬هێمن هەورامی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬پارتی‮ ‬لەگەڵ قوباد تاڵەبانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬یەكێتی‮ ‬زۆرن،‮ ‬بۆیە دەكرێ و پێویستە میدیا ئەو هۆكارە بۆ خەڵك روون بكاتەوە،‮ ‬كە ئایا بۆچی‮ ‬پارتی‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەو رێژە زۆرەی‮ ‬دەنگ،‮ ‬بەڵام سەرۆكی‮ ‬لیستەكەی‮ ‬بەراورد بە سەرۆكی‮ ‬لیستی‮ ‬یەكێتی‮ ‬كەمتری‮ ‬هێناوە،‮ ‬كە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەمە وەك دەستكەوت سەیر دەكات،‮ ‬لە كاتێكدا پارتی‮ ‬بە تەنیا‮ ‬24 كورسیی‮ ‬لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬زیاتر هێناوە،‮ ‬بۆیە گرنگە ئەمە روون بكەینەوە،‮ ‬كە بۆچی‮ ‬هەورامی‮ ‬دەنگی‮ ‬كەمتری‮ ‬هێناوە لەچاو تاڵەبانی‮.‬

پارتی‮ ‬لە هەڵبژاردنی‮ ‬30ی‮ ‬ئەیلوولدا‮ ‬688 هەزار دەنگی‮ ‬هێناوە،‮ ‬كەچی‮ ‬یەكێتی‮ ‬319 هەزاری‮ ‬هێناوە،‮ ‬واتە پارتی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬368 هەزار دەنگی‮ ‬لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬زیاتر هێناوە،‮ ‬یانی‮ ‬جیاوازی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە نیوەش زیاترە‮. ‬ئەگەر دیقەتیش لە دەنگی‮ ‬یەكێتی‮ ‬وەك حزب و قوباد تاڵەبانی‮ ‬وەك سەرۆكی‮ ‬لیست بدەین،‮ ‬دەبینین لە‮ ‬319 هەزار دەنگی‮ ‬یەكێتی‮ ‬182 هەزار كەس دەنگی‮ ‬بە سەرۆكی‮ ‬لیستەكە داوە،‮ ‬ئەمە روونە كە دەنگدەرانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬گوشاریان خراوەتە سەر،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بە ناچاری‮ ‬دەبێت دەنگ بە سەرۆكی‮ ‬لیستەكەیان بدەن،‮ ‬تەنانەت لە بانگەشەی‮ ‬هەڵبژاردنیشدا بە ئاشكرا سەركردەكانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬پێش ئەوەی‮ ‬داوای‮ ‬دەنگ بۆ‮ ‬یەكێتی‮ ‬بكەن،‮ ‬داوای‮ ‬دەنگیان بۆ سەرۆكی‮ ‬لیستەكەیان دەكرد،‮ ‬ئەمەش زۆربەی‮ ‬كاندیدانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نیگەرانكرد،‮ ‬بەڵام ئەمە لە ناو پارتی‮ ‬بەرچاو نەكەوت و تەواوی‮ ‬ئیشكردنی‮ ‬كادیرانی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆ لیستەكە بوو،‮ ‬وەك رێزگرتن لە بڕیاری‮ ‬دەنگدەری‮ ‬پارتی‮. ‬كەوایە دەتوانین بڵێین دەنگدەری‮ ‬یەكێتی‮ ‬هیچ ئازادییەكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬نەبووە،‮ ‬بگرە لەژێر گوشاردا دەنگی‮ ‬بە سەرۆك لیستەكەیان داوە‮.‬

لێرەدا دەبینین‮ ‬لە‮ ‬688 هەزار دەنگی‮ ‬پارتی‮ ‬تەنیا‮ ‬47 هەزاریان دەنگیان بۆ سەرۆكی‮ ‬لیست،‮ ‬واتە هێمن هەورامی‮ ‬داوە،‮ ‬لەكاتێكدا جیاوازی‮ ‬دەنگی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬هێندە زۆرە تەنانەت بەراوردكردنیشیان ئاسان نییە،‮ ‬بەوپێیەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬كەمتر لە نیوەی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬هێناوە،‮ ‬یانی‮ ‬پارتی‮ ‬45 كورسیی‮ ‬و‮ ‬یەكێتیش‮ ‬21 كورسیی‮ ‬كە ئەم جیاوازییە زۆرە،‮ ‬واتە بەتەنیا پارتی‮ ‬24 كورسیی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬هێناوە،‮ ‬كەچی‮ ‬دەبینین سەرۆكی‮ ‬لیستەكەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كەمە بە بەراورد بە دەنگی‮ ‬پارتی،‮ ‬ئەمەش بەڵگەیەكی‮ ‬روونە لەوەی‮ ‬دەنگدەری‮ ‬پارتی‮ ‬سەرپشككراون لەوەی‮ ‬دەنگ بە كام كاندیدی‮ ‬پارتی‮ ‬دەدەن،‮ ‬ئەمە بەپێچەوانەی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬ترە گە بەگوێرەی‮ ‬زانیاری‮ ‬یەكێتی‮ ‬گوشاری‮ ‬لەسەر لایەنگر و كادیرانی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبووە و ناچاری‮ ‬كردوون بەوەی‮ ‬دەنگ بە سەرۆكی‮ ‬لیست بدەن‮.‬

ئاخر ئەگەر بەراوردی‮ ‬دەنگی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬بكرێت،‮ ‬تەنیا ئەو جیاوازییە زۆرەی‮ ‬نێوانیان ئەگەر پارتییەكانیش لەژێر گوشاردا دەنگیان بە هەورامی‮ ‬بدایە،‮ ‬ئێستا هەورامی‮ ‬بەتەنیا هێندەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬دەنگی‮ ‬دەهێنا،‮ ‬بگرە زیاتریش،‮ ‬هەر ئەو جیاوازییە زۆرەی‮ ‬نێوان دەنگی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬كافییە بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو بۆچوونە پشتڕاست بكرێتەوە،‮ ‬بەڵام لە چانسی‮ ‬هەورامی،‮ ‬پارتی‮ ‬ئەو سیستەمەی‮ ‬پەیڕەو نەكردووە،‮ ‬هەر دەنگدەرێك بۆ خۆی‮ ‬ئازاد بووە كە دەنگ بە كام كاندیدە دەدات،‮ ‬گرنگ ئەوە بووە لیستەكە هەڵبژێرێت،‮ ‬ئەمەش سیاسەتی‮ ‬پارتییە و بە‮ ‬یەكچاو سەیری‮ ‬كاندیدەكانی‮ ‬دەكات لە كاتی‮ ‬هەر پرۆسەیەكی‮ ‬هەڵبژاردندا‮.
‬
جیاوازی‮ ‬دەنگی‮ ‬كاندیدە كۆتاكان لەگەڵ چەند كاندیدێكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬و گۆڕان و كۆمەڵ
جگە لە سەرۆك لیستی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە ناو سەرجەم لیستەكانی‮ ‬دیكەشدا،‮ ‬ئەو گوشارە هەست پێدەكرێت،‮ ‬بۆ نموونە نەوەی‮ ‬نوێ‮ ‬127 هەزار دەنگی‮ ‬هێناوە،‮ ‬كەچی‮ ‬بەتەنیا سەرۆكی‮ ‬لیستەكەی‮ ‬106 هەزار دەنگی‮ ‬هێناوە،‮ ‬ئەمەش واتە جەختكراوەتە سەر ئەوەی‮ ‬كە دەبێ دەنگ بە سەرۆكی‮ ‬لیستەكە بدرێت،‮ ‬ئینجا گوشار بێت،‮ ‬یان هەر جۆرە شتێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬چونكە زۆربەی‮ ‬دەنگەكانی‮ ‬بردووە،‮ ‬هەروەها گۆڕانیش‮ ‬186 هەزار دەنگی‮ ‬هێناوە،‮ ‬بەڵام سەرۆكی‮ ‬لیستەكەی‮ ‬91 هەزاری‮ ‬هێناوە،‮ ‬ئەمەش روونە كە بە تەنیا ئیش بۆ سەرۆكی‮ ‬لیستەكە كراوە لەسەر حیسابی‮ ‬كاندیدەكانی‮ ‬تری‮ ‬گۆڕان كە ئەمە رێی‮ ‬تێدەچێت هەمان هۆكاری‮ ‬سەرۆك لیستەكەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە پشتەوە بێت،‮ ‬چونكە هەموو ئەو سەرۆك لیستانە تەقریبەن زۆرینەی‮ ‬رەهای‮ ‬دەنگی‮ ‬دەنگدەرانیان هێناوە‮.‬

زۆرجار دەبینین رەخنەی‮ ‬توند دەگیرێت،‮ ‬گوایە كاندیدی‮ ‬كۆتاكان بە دەنگی‮ ‬خۆیان دەرناچن و هێزی‮ ‬تری‮ ‬سیاسی‮ ‬بەوە تۆمەتبار دەكەن گوایە دەنگ بەو كۆتایانە دەدات،‮ ‬ئەگینا ئەو كۆتایانە ناتوانن دەنگ بهێنن‮. ‬بەڵام ئەگەر بەراوردی‮ ‬جیاوازی‮ ‬دەنگی‮ ‬كۆتاكان لەگەڵ هەندێ كاندیدی‮ ‬ئەو حزبە بكەین كە زۆرجار رەخنە كۆتاكان دەگرن،‮ ‬دەبینین هێشتا كاندیدی‮ ‬كۆتاكان دەنگیان لە هەندێ كاندیدی‮ ‬ئەو حزبانە زۆر زیاترە‮.‬

بۆ نموونە سەلمە فاتح،‮ ‬كاندیدی‮ ‬یەكێتی‮ ‬بە‮ ‬1719 دەنگ دەرچووە،‮ ‬بەڵام رۆمیۆ هەكاری،‮ ‬كاندیدێكی‮ ‬كۆتاكانە لەسەر لیستی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬3252 دەنگی‮ ‬هێناوە،‮ ‬كەوایە جیاوازییەكە گەلێك زۆرە،‮ ‬باشە بۆچی‮ ‬ئەو هێزانە بە لایانەوە ئاساییە رەخنە لە كاندیدێكی‮ ‬كۆتاكان بگرن كە بە نزیكەی‮ ‬چوار هەزار دەنگ دەردەچێت،‮ ‬بەڵام بۆ خۆیان ئاساییە ئەگەر كاندیدێكیان بە كەمتر لە دوو هەزار دەنگ بچێتە پەرلەمانەوە‮! ‬هەروەها گوڵستان سەعید،‮ ‬كاندیدی‮ ‬گۆڕان بە‮ ‬825 دەنگ دەرچووە،‮ ‬بەڵام لە بەرانبەردا كاندیدێكی‮ ‬گەشەپێدانی‮ ‬توركمانی،‮ ‬بە ناوی‮ ‬محەمەد سەعدەدین بە‮ ‬2187 دەنگ دەرچووە،‮ ‬هەڵبەت ئەم جیاوازییانەش زۆرن،‮ ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە كاندیدێكی‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬بەناوی‮ ‬شوكریە سمایل‮ ‬بە‮ ‬955 دەنگ دەرچووە،‮ ‬بەڵام مونا قەهوەچی‮ ‬كاندیدی‮ ‬چاكسازی‮ ‬توركمانی‮ ‬2236 دەنگی‮ ‬هێناوە،‮ ‬ئەمەش جیاوازی‮ ‬لەگەڵ ئەو كاندیدەی‮ ‬كۆمەڵ زۆرە،‮ ‬ئەمە قسەكردن لەسەر كەسایەتییەكان نییە،‮ ‬بەڵكو ژمارەكان وەك خۆیان شیدەكرێنەوە،‮ ‬لە كاتێكدا ئەگەر دەنگی‮ ‬حزبەكەی‮ ‬نەبێت،‮ ‬بەڕاستی‮ ‬كارەساتە كاندیدێك بە‮ ‬955 دەنگ ببێتە پەرلەمانتار و سوودمەندی‮ ‬ئیمتیازاتەكانی‮ ‬پەرلەمان بێت‮.‬

هەروەها كاندیدی‮ ‬نەوەی‮ ‬نوێ،‮ ‬شادی‮ ‬نەوزاد بە‮ ‬561 دەنگ دەرچووە،‮ ‬لە كاتێكدا كاندیدێكی‮ ‬تری‮ ‬كۆتاكان بەناوی‮ ‬جەنان جەبار،‮ ‬لە لیستی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بە‮ ‬1599 دەنگ دەرچووە،‮ ‬ئەمەش جیاوازی‮ ‬یەكجار زۆریان لە نێواندایە‮. ‬لێرەدا دەبینین كەمترین رێژەی‮ ‬دەنگی‮ ‬كاندیدێكی‮ ‬دەرچووی‮ ‬پارتی‮ ‬3551 دەنگە‮.‬