خەبات ــ مسلم دۆلەمەری‮/ ‬سەبریە‮ ‬یوسف‮/ ‬ساڵح محەمەد تەیرۆ‮/ ‬ئالان شەهاب‮:‬
لە بارەگای‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر بە ئامادەبوونی‮ ‬كاكەمین نەجار ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬ئەنجومەنی‮ ‬سەركرایەتی‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر و جەعفەر ئیمینیكی‮ ‬ئەندامی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەندامانی‮ ‬ئەنجومەن و تەواوی‮ ‬كادیران،‮ ‬ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان بەرز كرایەوە‮.‬
لە وتەیەكدا كاكەمین نەجار باسی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان كرد و رایگەیاند‮: ‬شۆرشەكانی‮ ‬گەلەكەمان بە درێژایی‮ ‬مێژوو ئاڵای‮ ‬كوردستانیان پاراستووە و هەوڵیان داوە ئەم ئاڵایە وەك ئاڵای‮ ‬میللەتێكی‮ ‬زیندوو بە بەرزی‮ ‬بمێنێتەوە لەگەڵ ئەوەی‮ ‬داگیركەرانی‮ ‬كوردستان گەرەكیان بووە ئاڵای‮ ‬كوردستان بسڕنەوە و وەك ئاڵای‮ ‬خاك و گەلێك نەمێنێ‮. ‬لە درێژەی‮ ‬وتەكانی‮ ‬كاكەمین نەجار ئاماژەی‮ ‬بە رووداوەكانی‮ ‬ئەم دواییە كرد كە داعش و دواتر سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬هەولیاندا ئاڵای‮ ‬كوردستان دابگرن بەڵام بە خۆراگری‮ ‬و قارەمانیەتی‮ ‬پێشمەرگە ئاڵای‮ ‬كوردستان بە بەرزی‮ ‬مایەوە‮. ‬بۆیە ئاڵای‮ ‬ئێمە هەر بە شەكاوەیی‮ ‬دەمێنێتەوە‮. ‬دواتر ئاڵای‮ ‬كوردستان لە نێو چەپلەڕێزانی‮ ‬ئامادەبووان بەرزكرایەوە‮.‬
بەبۆنەی‮ ‬تێپەڕینی‮ ‬نزیكەی70 ‮ ‬ساڵ بەسەر هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەسەر قەڵای‮ ‬هەولێر ئاڵایەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬كوردستان هەڵدرا‮. ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬ئەحمەد كانی‮ ‬ئەندامی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬و بەرپرسی‮ ‬لقی‮ ‬دووی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و تاهیر عەبدولڵا جێگری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر و كارگێڕانی‮ ‬لق و جەماوەرێكی‮ ‬زۆری‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ئاڵاوە،‮ ‬ئاڵایەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬كوردستان لەسەر قەڵای‮ ‬هەولێر هەڵدرا‮. ‬بەو بۆنەوە شانۆییەكی‮ ‬تیپی‮ ‬هونەری‮ ‬شانۆی‮ ‬هەولێر پێشكەشكرا كە گوزارشتی‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬مێژوویی‮ ‬هەڵدانی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان دەكرد‮.‬
هەروەها بە بەشداری‮ ‬هەموو قوتابی‮ ‬و خوێندكارانی‮ ‬قوتابخانەكان لە سەرتاسەری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە شاری‮ ‬كەركوكی‮ ‬خۆشەویستیشەوە،‮ ‬یادی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان پیرۆز كرا و لە نێو گۆڕەپان و هۆڵەكانی‮ ‬قوتابخانەكاندا ئاڵای‮ ‬زەرد و سوور و سەوز و زەردی‮ ‬كوردستان شەكێنرایەوە‮.‬
وەزیری‮ ‬پەروەردە و بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬هەولێر و بەڕێوەبەری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر لە قوتابخانەی‮ ‬ڕۆزاكی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬لە شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬بەشداری‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانیان كرد‮. ‬لەسەرەتای‮ ‬مەراسیمەكەدا سێ قوتابی‮ ‬بە جلوبەرگی‮ ‬كوردی‮ ‬و بەدەم مارشی‮ ‬ئەی‮ ‬ڕەقیب،‮ ‬ئاڵایان بەرز كردەوە‮. ‬دواتر دكتۆر پشتیوان سادق،‮ ‬وتەیەكی‮ ‬پێشكەش كرد‮.‬
وەزیری‮ ‬پەروەردە لە وتەكەیدا بۆ ئەم‮ ‬ڕۆژە گەورە و‮ ‬یادە پڕشكۆیە پیرۆزبایی‮ ‬لە پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان كرد كە نەیانهێشت ئاڵای‮ ‬كوردستان بچەمێتەوە و پیرۆزیاییشی‮ ‬گەیاندە سەرجەم بەڕێوەبەر و مامۆستا و قوتابیانی‮ ‬كوردستان و گوتی‮: ‬دڵخۆشم ئەمڕۆ ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان لە هەموو كوردستان هەڵدەكرێت،‮ ‬بەتایبەت لێرەدا جێگەی‮ ‬ئەوەیە سوپاسی‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬كەركوك و مامۆستا و قوتابییەكانی‮ ‬بكەم كە سەرەڕای‮ ‬گوشارە ئیدارییەكان بەڵام ئەمڕۆ لەو شارە كوردستانییە خۆشەویستە ئاڵایان هەڵكرد و سەلماندیان كورد لە هیچ شوێنێكی‮ ‬ئەم دونیایە سەر بۆ كەس دانانوێنێت‮.‬
هەرەوها بەئامادەبوونی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬دیوانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف لە سەرجەم پێكهاتە ئاینییەكان و بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف وكاروباری‮ ‬ئایینی‮ ‬بەبۆنەی‮ ‬یادی‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان مەراسیمێكی‮ ‬رێزلێنان لەدیوانی‮ ‬وەزارەت بەڕێوەچوو‮.‬
سەرەتای‮ ‬مەراسیمەكە رێز لە شەهیدانی‮ ‬رێگای‮ ‬رزگاری‮ ‬كوردوكوردستان گیرا دواتر هەمووان بەبەرز كردنەوەی‮ ‬پەرچەمی‮ ‬رەنگاو رەنگی‮ ‬كوردستان و بەرز كردنەوەی‮ ‬ئاڵای‮ ‬بەرگری‮ ‬و سەركەوتن و بەرخودانی‮ ‬پێشمەرگە و شەهیدان رێزیان لەئاڵا گرت‮.‬
هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬وەزارەت دووپاتیان كردەوە كە دەبێت پارێزەری‮ ‬راستەقینەی‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بین كە رەنجی‮ ‬خەباتی‮ ‬مێژووی‮ ‬كورد و كوردستانیان و ساڵانی‮ ‬رابردوو بەرهەمی‮ ‬تێكۆشانی‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانە لە شاری‮ ‬مهاباد لە كۆماری‮ ‬كوردستان
بە ئامادەبوونی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬بەرچاو لە بەرپرس و نوێنەرانی‮ ‬ئیداری‮ ‬و حزبی‮ ‬و رێكخراوەی‮ ‬و پەروەردەیی‮ ‬نووسینگەی‮ ‬مێرگەسوری‮ ‬یەكێتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬كوردستان بەچەندین چالاكی‮ ‬جۆراوجۆر لەنێو قوتابخانەی‮ ‬دواناوەندی‮ ‬گۆرەتوو،‮ ‬رۆژی‮ ‬ئالای‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەرز و پیرۆز راگیرا،‮ ‬شایانی‮ ‬باسە دوای‮ ‬پێشكەشكردنی‮ ‬چەندین وتار لەم‮ ‬یادەدا،‮ ‬چالاكییەكان بریتیبوون بەرزكردنەوەی‮ ‬ئالا كوردستان و هەروەها سازدانی‮ ‬شانۆگەرییەك لەلایەن قوتابیان و كردنەوەی‮ ‬پیشانگایەكی‮ ‬زانستی‮ ‬و فۆلكلۆری‮ ‬وەچەند پارچەمۆزیك وگۆرانیش تێدا پێشكەشكران و لەكۆتایشدا چەندین قوتابی‮ ‬نمونەی‮ ‬لەلایەن نوسینگەی‮ ‬ناوبراو خەلاتكران‮. ‬
دوای‮ ‬ڕووداوەكانی16 ‮ ‬ئۆكتۆبەر و تێكچوونی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬كەركووك و داگیركردنی‮ ‬لەلایەن هێزەكانی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و نەمانی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬كوردی‮ ‬لەو شارە و لە پاش15 ‮ ‬سال لە نەمانی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬بەعسی‮ ‬لە ناوچوو،‮ ‬ئەو شارە رووبەڕووی‮ ‬بەعەرەبكردنێكی‮ ‬زۆر بۆتەوە ئێستاش بۆتە سەربازگەیەكی‮ ‬گەورە و تاكە ئالایش قەدەغەكراوە لە هەلكردنی‮ ‬لە كەركووك ئالای‮ ‬پرۆزی‮ ‬كوردستانە‮.‬
لە رۆژی‮ ‬12/17‮ ‬لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ئالا لە شاری‮ ‬كەركووك لە چەند قوتابخانەیەكی‮ ‬ئەو شارە لەلایان قوتابیان و مامۆستایانەوە ئالای‮ ‬كوردستان هەلكرا،‮ ‬و هەروەها لە چەندین شوێنی‮ ‬شارەكە ئالای‮ ‬كوردستان بەرزكرایەوە،‮ ‬وەك وەڵامێك بۆ دوژمنانی‮ ‬ئەو شارە رێگرتن لە دانانی‮ ‬ئالای‮ ‬كوردستان لە شارەكە‮.‬
مامۆستایەكی‮ ‬شاری‮ ‬كەركووك كە لەبەر بارودۆخی‮ ‬ئەمنی‮ ‬نەیویست ناوی‮ ‬ئاشكرا بكرێت،‮ ‬لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە خەبات گوتی‮: ‬زۆر بەداخەوە بۆ سەرجەم ئەو پارتە سیاسییە كوردستانیانەی‮ ‬كە لەم شارە دەژین،‮ ‬كە هیچ دەسەلاتێكیان نییە نازانم بۆ چی‮ ‬لێرە دانیشتوون لە كاتێكدا ناتوانن لە ژوورەكانی‮ ‬خۆیان ئالایەك هەلبكەن‮.‬
مامۆستا گوتیشی‮: ‬لە بەشێك لە قوتابخانەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬ئالای‮ ‬كوردستان بەرزكراوەتەوە لەلایەن مامۆستا بەرێزەكان و قوتابیانی‮ ‬قوتابخانەكانە،‮ ‬كەچی‮ ‬ئەمە كاری‮ ‬پارتە سیاسییە كوردستانییەكانە،‮ ‬نەك كاری‮ ‬قوتابی‮ ‬و مامۆستا،‮ ‬لەگەل ئەوەش توانیمان ئەمڕۆ وەك وەڵامێك بۆ دوژمنانی‮ ‬كورد و كوردستان و كەركووك‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ئالا پیرۆز رابگرین‮.‬
ب هەلكەفتا روژا ئالایێ كوردستانێ دوهی‮ ‬17‮/‬12‮/‬2018‮ ‬چەند چالاكیێن جورا وجورا ل سەرانسەری‮ ‬پارێزگەها دهوكێ هاتنە ئەنجامدان‮.‬
ب ڤێ هەلكەفتێ باخچێ زەری‮ ‬دگەل ماموستایێن خو سەرەدانا بارەگایێ لقێ ئێك دا و ژبال سەربەست تروانشی‮ ‬ئەندامێ ئەنجومەنێ سەركرداییەتیا پارتی‮ ‬و بەرپرسێ لقێ ئێك هاتنە پێشوازیكرن دڤێ سەرەدانا خودا ڤان زاروكا چەندین نماییشێن هونەری‮ ‬ئەنجامدا،‮ ‬سەربەست تروانشی‮ ‬ب ڤێ هەلكەفتێ بو وان زاروكا گوت‮: ‬ئەڤرو تێهنەكا دی‮ ‬ڤان زاروك و ماموستاییا دامە چونكی‮ ‬ل سەر بیروباوەرێن نەتەواییەتی‮ ‬و هێمایێن وێ ێن مەزن دهێنە ئاڤاكرن و دێ پاشەروژەكا پرشنگدار چاڤەرێی‮ ‬مەبیت،‮ ‬پیروز بیت روژا ئالایێ كوردستانێ ل تەڤ كوردستانییان زور ب تایبەت ل كەس و كارێن وان قهرەمانا ێن خوشەهیدكری‮ ‬ژبو پاراستن و هەبونا وی‮ ‬ئالای‮ ‬و ل وان كەسا پیروزبیت ێن ئەڤرو ژی‮ ‬دئامادەنە خو بكەنە قوربان ژبو بلند و پیروزی‮ ‬و هەبونا وی‮ ‬ئالای،‮ ‬پاشان دیاری‮ ‬سەر ڤان زاروكا هاتنە بەلاڤكرن‮.‬
وەسا ل پاركێ بارزانی‮ ‬ل ناڤ سەنتەرێ باژێرێ دهوكێ ب ئامادەبونا چەند بەرپرسێن حزبی‮ ‬وئیداری‮ ‬و جەماوەری‮ ‬پاركا ناڤبری‮ ‬ب ئالایێن كوردستانێ هاتە خەملاندن هەروەسا ئالایێ كوردستانێ‮ ‬یێ مەزن ل ناڤ پاركێ ناڤبری‮ ‬درێ ورسمەكێ تایبەت دا ژلایێ دەزگەهێ پاراستنا ئالایێ كوردستانێ هاتە گوهورین وبلندكرن‮.‬
هەروەسا ئەڤ چالاكیە ل پتریا قوتابخانێن پارێزگەهێ هاتنە ئەنجامدان و گەلەك جهێن گشتی‮ ‬وتایبەت ژی‮ ‬ب ئالایێ كوردستانێ هاتنە خەملاندن وداپوشین‮.‬
هەروەسا ئاهەنگێن روژا ئالایێ كوردستانێ لناحیا كانی‮ ‬ماسی‮ ‬ول كومەلگەها بریفكا ول كەمپا قادیا‮ ‬یا ئاوارا وكەمپێن دن‮ ‬یێن ئاوارە وپەنابەران ول هەموو زانكویێن سنورێ پارێزگەها دهوكێ هاتنە گێران وچەندین كومپانیان روژا ئالایێ كوردستانێ ساخكر ول سەر تورێن جڤاكی‮ ‬ژی‮ ‬گەلەك گرنگی‮ ‬ژلایێ وەلاتییان پێ هاتە دان‮.‬
ل دور بابەتی‮ ‬عمر ئوسمان كارگێرێ لقێ دهوك‮ ‬یێ دەزگەهێ پاراستنا ئالایێ كوردستانێ بو دەزگەهێن راگەهاندنێ گوت‮: ‬مە ل پاركا بارزانی‮ ‬ئەڤ روژە ب چەند چالاكیان ساخكرن وئالایێ مەزن ل ناڤ پاركی‮ ‬هاتە نویكرن وبلندكرن هەروەسا مە چەند كەسەك خەلاتكرن كو خەمخورێن ئالایێ كوردستانێ نە مە بەردەوام دویڤ چون كریە دگەل كومپانیا وجهێن گشتی‮ ‬كو هەردەم ئالایێن ئاڤاهیێن وان بهێنە گوهورین ونویكرن‮.‬
هەروەها لە شارۆكەی‮ ‬كەلاری‮ ‬ناوەندی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬گەرمیان،‮ ‬بە بۆنەی‮ ‬رۆژی‮ ‬ئالای‮ ‬كوردستانەوە چەند چالاكیەك بەڕێوەچوو‮. ‬لە باڵەخانەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬گەرمیان لە شارۆچكەی‮ ‬كەلار،‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬گەرمیان،‮ ‬بە نمایشكردنی‮ ‬كارێكی‮ ‬هونەرمەند پشكۆ محەمەد ئەو رۆژەی‮ ‬پیرۆز راگرت‮.‬
لەو بارەوە،‮ ‬هونەرمەند پشكۆ محەمەد،‮ ‬بە خەباتی‮ ‬راگەیاند‮: ‬كارەكەی‮ ‬من بریتی‮ ‬بوو لە نمایشكردنی‮ ‬نەخشە و ئاڵای‮ ‬كوردستان لەسەر شوشە و بە مادەی‮ ‬تایبەت نەخشاندبووم بۆ ئەوەی‮ ‬جیاواز دەركەوێ‮.‬
گوتیشی‮: ‬بۆیە ئیدارەی‮ ‬گەرمیانم هەڵبژارد تا زۆرترین هونەرمەند و شاعیر و بەرپرسی‮ ‬حكومی‮ ‬و حزبی‮ ‬ئامادەی‮ ‬مەراسیمەكە بوون،‮ ‬چونكە ئیدارەی‮ ‬گەرمیان گەورەترین هەرەمی‮ ‬دەسەڵاتە لە ناوچەكە‮. ‬دووپاتیشی‮ ‬كردەوە ساڵانە بە شێوەی‮ ‬كەسی‮ ‬بێ‮ ‬یا خود بە پاڵپشتی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬گەرمیان بێ و كاری‮ ‬جیاواز دەكەم بۆ ئاڵای‮ ‬كوردستان،‮ ‬ساڵی‮ ‬پاریش لەسەر ئاستی‮ ‬كوردستان گەورەترین ئاڵام نەخشاند‮.‬
هاوكات هەر ئەمڕۆ لە زانكۆی‮ ‬گەرمیان بەچەند چالاكیەكی‮ ‬هونەری‮ ‬رۆژی‮ ‬ئاڵا بەرز راگیرا‮. ‬كامەران محەمەد،‮ ‬هونەرمەندی‮ ‬دیاری‮ ‬گەرمیان،‮ ‬بەخەباتی‮ ‬راگەیاند،‮ ‬كارەكانی‮ ‬ئەمساڵمان بریتیە لە ئەنجامدانی‮ ‬هۆرەو گۆرانی‮ ‬و نمیشكردنی‮ ‬شانۆی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و هۆنراوەی‮ ‬نیشتمانی‮.‬
لەلایەكی‮ ‬ترەوە،‮ ‬دارا ئەحمەد،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬گەرمیان،‮ ‬بەخەباتی‮ ‬راگەیاند،‮ ‬ئەمڕۆ لەتەواوی‮ ‬قوتابخانەكانی‮ ‬سنوری‮ ‬پەروەردەی‮ ‬گەرمیان،‮ ‬بە هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان رۆژی‮ ‬ئاڵا بەرز و پیرۆز راگیرا‮.‬
لە ئامادەیی‮ ‬رۆژی‮ ‬عەلی‮ ‬شەریف لە پایتەختی‮ ‬رۆشنبیرییش،‮ ‬بە ئامادەبوونی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬حكوومی‮ ‬ئەم‮ ‬یادە بەرز راگیرا،‮ ‬قوتابییەكان بە جلی‮ ‬كوردی‮ ‬و ئاڵای‮ ‬كوردستانەوەلە پێناو بەرزراگرتنی‮ ‬ئەم‮ ‬یادە رۆژی‮ ‬ئاڵا دەكەنەوە‮.‬
ل ئاكرێ ژی‮ ‬مینا تەڤایا شار و شاروچكێن كوردستانێ و ل كولیژ و پەیمانگەه و قوتابخانە و باغچە و دام ودەزگەهێن میری‮ ‬وحزبی‮ ‬و رێكخراوێن جەماوری‮ ‬وپیشەیی‮ ‬ل سنورێ قەزا ئاكرێ رۆژا ئاڵایێ پیرۆزێ كوردستانێ ب چەندین چالاكیێن جورا وجور هاتە ساخكرنەڤە،‮ ‬ب بەرهەڤبوونا سەباح بەیتوڵڵا بەرپرسێ لقێ9 ێ پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و مازن محەمەد سەعید دەڤەردارێ ئاكرێ و خەلیل قادر خان ئاڤدەل رێڤەبەرێ پەروەردەیا ئاكرێ بەرپرس و نوێنەرێن سازیێن حزبی‮ ‬وحكومی‮ ‬و رێكخراوێن جەماوری‮ ‬و پیشەیی‮ ‬و بەرپرس ودەستەیا نڤیسینگەها پاراستنا ئالایێ كوردستانێ ل ئاكرێ و ل كولیژا زانست و پەروەردا ئاكرێ و ل قوتابخانا ئازادی‮ ‬یا كچان ل ئاكرێ چەندین چالاكیێن جوراوجور بڤێ هەلكەفتێ هاتنە سازكرن،‮ ‬پشتی‮ ‬پەیڤا بخێرهاتنێ و راوەستان رێزگرتن ل گیانێ پاقژێ شەهیدێن رزگاریخوازیا كوردستانێ و سرودا ئەی‮ ‬رەقیب و بلندكرنا ئاڵایی‮ ‬چەند پەیڤ هاتنە خاندن كو تێدا هەمیان ئاماژە ددا ڤێ رۆژا پیروز كو ئالایێ كوردستانێ هێمایی‮ ‬نەتەوێ كوردە و ب هزاران قەهرەمانا گیانێ خۆ‮ ‬یێ كری‮ ‬یە قوربانی‮ ‬و شەهید بونە ل پێناڤ بلندكرن و پاراستنا ئەڤێ ئالایێ پیرۆزێ كوردستانێ،‮ ‬لدور ڤێ چەندێ حەمید نافخوش بەرپرسێ نڤیسینگەها ئالایێ كوردستانێ ل ئاكرێ بۆ خەبات گۆت‮: ‬هەلبەت هەر ل رۆژا دامەزراندنا نڤیسینگەها ئاكری‮ ‬یا پاراستنا ئالایێ كوردستانێ كو ئارمانجا سەرەكی‮ ‬یا ڤی‮ ‬نڤیسینگەهێ پاراستنا ئالایی‮ ‬كوردستانی‮ ‬یە و ئەم ب بەردەوامی‮ ‬چاڤدێریا ڤی‮ ‬ئالایی‮ ‬دكەین و ل هەلدانا ڤی‮ ‬ئالایی‮ ‬ل هەر سازیەكی‮ ‬بیت ئەگەر وەكی‮ ‬پیتڤی‮ ‬نەبیت ئەم هەول ددەین كو ب رەنگەكێ هەژی‮ ‬و نوی‮ ‬بهێتە بلندكرن و سالانە ژی‮ ‬بەرییا ئەڤی‮ ‬رۆژی‮ ‬ئەم خوە بەرهەڤ دكەین بو ساخكرنەڤا ئەڤێ رۆژا پیروز كو ئەو ژی‮ ‬بلندكرنا ئالایێ پیرۆزێ كوردستانێ ل چەندین جهێن كو ئەم ب باش بزانین و نەمازە ل دەروازەیان و ل جهێن بلند و خزمەتكرنا ئەڤی‮ ‬هێمایێ پیرۆز ئەم ب ئەركێ خۆ‮ ‬یێ نەتەوەیی‮ ‬ونیشتیمانی‮ ‬دزانینرۆژ ئالای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان لە شارۆچكەی‮ ‬شێخان بە هەموو پێكاتە ئاینی‮ ‬و نەتەوەكانییەوە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ئالای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان بە چەندین چالاكی‮ ‬جۆراوجۆر ساخكرایەوە‮. ‬سەرەتا لە قوتابخانەی‮ ‬هەژەندی‮ ‬كچان بە هەموو قوتابیانی‮ ‬پێكهاتە جیاوازییەكان و نەتەوەوە بە بەرزكردنەوەی‮ ‬ئالای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان و خوێندنەوەی‮ ‬چەندین شعر و گورانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئەو‮ ‬یادەیان بەرز‮ ‬ڕاگرت،‮ ‬دواتریش لە پەیمانگای‮ ‬تەكنیكی‮ ‬شێخان بە ئامادەبوونی‮ ‬هەموو بەرپرسانی‮ ‬حكومی‮ ‬و حزبی‮ ‬دەڤەرەكە ئەو‮ ‬ڕیورەسمە بە چەندین چالاكی‮ ‬جۆراوجۆر ساخكرایەوە‮.‬
قوتابی‮ ‬كەنار شەوكەت قوتابی‮ ‬قوتابخانەی‮ ‬هەژەندی‮ ‬كچان بە خەباتی‮ ‬راگەیاند‮: ‬ڕۆژی‮ ‬بەرزراگرتنی‮ ‬ئالای‮ ‬كوردستان لە هەموو میللەتی‮ ‬كورد پیروز دەكەم بە تایبەتی‮ ‬لە سەرۆك بارزانی‮ ‬لەم رۆژەدا كە ئالای‮ ‬كوردستان بەرز دەكڕێتەوە،‮ ‬داواكارم لە خوای‮ ‬گەورە پارچەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستانیش وەك ئێمە بە ئازادانە ئالای‮ ‬كوردستان بەرز بكەنەوە و بۆ هەموو جیهان دیار بكەن كە هەتا ئێمە قوربانی‮ ‬لە پێناو ئەم ئالایە دەدەین تاكو بگەینە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮.‬
درێ و رسمەكا مەزن و ب بەرهەڤبوونا خەلیل مەحمود ئوسێ قایمقامێ قەزا بەردەرەش و مەهدی‮ ‬خەلیل رێڤەبەرێ پەروەردەیا بەردەرەش و حەسیب محەمەد ئەمین بەرپرسێ لیژنەیا ناوچا رزگاری‮ ‬یا پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و بەرپرس و نوێنەرێن سازیێن حكومی‮ ‬و حزبی‮ ‬و رێكخراوێن جەماوری‮ ‬و پیشەیی،‮ ‬دەستەیا كارگێریا قوتابخانا دوو ئاوان رۆژا ئاڵایێ پیرۆزێ كوردستانێ ب چەندین چالاكیێن جوراوجور ساخ كرەڤە‮. ‬پشتی‮ ‬پەیڤا بخێرهاتنێ و راوەستان رێزگرتن ل گیانێ پاقژێ شەهیدێن رزگاریخوازیا كوردستانێ و سرودا ئەی‮ ‬و بلند كرنا ئاڵایێ كوردستانێ پەیڤەك ژلایێ قایمقامێ قەزا بەردەرەش هاتە پێشكێش كرن وگۆت:سەرەرای‮ ‬دەستخوشی‮ ‬ل رێڤەبەرو ماموستایێن قوتابخانا ناڤبری‮ ‬كرن و خویا كر هەر نەتەوەیەك ب ئالایێ خوڤە تێتە نیاسین و ئەم ژی‮ ‬وەكو كورد ناسناما مە ئالایێ كوردستانێ‮ ‬یە و ئەو ئالایێ ب درێژاهیا دیرۆكێ و نفش لدویڤ نفشی‮ ‬و ل سەردەمێ پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد ل كومارا مهابادی‮ ‬ل كوردستان رۆژهەلات و پاش ب ئەمانەتڤە تەسلیم ب بارزانیێ نەمر هاتیە كرن و هاتیە پاراستن و هەتا نوكە ژی‮ ‬ددەستێن سەرۆك بارزانی‮ ‬دایە،‮ ‬لبەر ڤێ چەندێ ئەڤ رۆژە رۆژەكا پیرۆزە ل سەر هەموو تاكێكی‮ ‬ڤێ كوردستانێ و پێدڤی‮ ‬یە ژی‮ ‬رێز لڤی‮ ‬ئالایی‮ ‬بهێتە گرتن وەكو ئەركەكێ نەتەوی‮ ‬ونیشتیمانی‮ ‬و چەندین ساڵان خەبات وتێكوشین و قوربانیدان ژێرا هاتیە كرن ودان و ب رووبارێن خوێنێ وب هزارەها شەهید ل پێناڤ هاتینە دان‮. ‬لدویڤ دا ب چەندین چالاكیێن جوراوجور ئەڤ رێ ورسمە ب دویماهیك هات‮.‬