نووسینی‮: ‬غەفوور مەخمووری‮❊‬
لە دوای‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان؛ جەماوەرو هێز و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان چاوەڕوانی‮ ‬پێكهێنانی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬لە چوار ساڵی‮ ‬داهاتوودا ئاستەنگەكانی‮ ‬ئێستا تێبپەڕێنن و ژیانێكی‮ ‬شایستەتر بژین‮. ‬
پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان وەك براوەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەدوا كۆبوونەوەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬خۆیدا كاندیدی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ سەرۆكایەتی‮ ‬كوردستان و سەرۆكایەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان دیاریكرد،‮ ‬كە بریتین لە بەرێز‮ “‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بۆ سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮” ‬و بەڕێز‮ “‬مەسرور بارزانی‮ ‬بۆ سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان‮”‬،‮ ‬بێگومان هەردوو كاندید پەروەردەو قوتابی‮ ‬بەردەستی‮ ‬بەڕێز سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬رێبەری‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردسانن و،‮ ‬لە هەمان كاتدا دوو كاراكتەری‮ ‬كاریگەری‮ ‬گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان و ناوچەكەن و لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیشدا پەیوەندییەكی‮ ‬باشیان هەیە و خاوەن پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬خۆیانن،‮ ‬كاندیدكردنی‮ ‬هەردوو بەڕێزان بۆ ئەم قۆناخەی‮ ‬ئێستای‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئومێدێكی‮ ‬زۆر بە جەماوەری‮ ‬كوردستان دەبەخشێت كەوا بە گەشبینییەوە بڕواننە داهاتووی‮ ‬كوردستان‮. ‬
بەڕێز‮ “‬نێچیرڤان بارزانی‮” ‬كەوا لە كابینەی‮ ‬هەشتەم سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بووە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئابلووقەكانی‮ ‬سەر كوردستان توانیویەتی‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬پتەو لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دەوروبەرو زۆبەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان بنیاتبنێت و،‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬زۆ لە وڵاتانیش بێنێتە كوردستان كە ئەوەش هۆكارێكی‮ ‬گرنگ بووە بۆ بنیاتنانەوەی‮ ‬ژێرخانی‮ ‬كوردستان و دامەزراندنی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬لە كوردستان بەتایبەت لە بواری‮ ‬دەرهێنان و هەناردەكردنی‮ ‬نەوتدا،‮ ‬جگە لە بواری‮ ‬دیپلۆماسیدا نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتیكردنی‮ ‬كابینەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان رۆڵێكی‮ ‬كارای‮ ‬بینیوە لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەو بنیاتنانەوەی‮ ‬كوردستان و،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬بۆ تێكشكاندنی‮ ‬گەمارۆكانی‮ ‬سەر كوردستان تا رادەیەكی‮ ‬زۆر سەركەوتوو بوون،‮ ‬لەدوای‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017‮ ‬بە هەموو شێوەیەك ناحەزانی‮ ‬كوردستان هەوڵی‮ ‬كەوتنی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستانیاندا،‮ ‬بەڵام نێچیرڤان بارزانی‮ ‬رووبەڕووی‮ ‬هەڕەشەو پیلانەكان وەستایەوەو خۆڕاگرانە هەوڵی‮ ‬تێكشاندنی‮ ‬هەڕەشەو پیلانەكانی‮ ‬سەر حكوومەتی‮ ‬كوردستانی‮ ‬دا و،‮ ‬لەم رووەوەش هەنگاوی‮ ‬گرنگی‮ ‬نا بە تایبەت لە رووی‮ ‬دیپۆماسییەوە،‮ ‬توانی‮ ‬لە ماوەیەكی‮ ‬كەمدا گەمارۆی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬سەر كوردستان تێكبشكێنێت‮. ‬
بەڕێز مەسرور بارزانی‮ ‬كەسایەتییەكی‮ ‬وردبین و دووربین و خودان هزرو رامان و بەرنامەیە لە كاركردندا،‮ ‬ئەمە وا دەكات كارنامەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كوردستان كارنامەیەكی‮ ‬دەوڵەمەند و پڕ‮ ‬چارەسەر بێت بۆ چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشەو ئاستەنگانەی‮ ‬كەوا ئێستا لەبەردەم حكوومەتی‮ ‬كوردستاندان،‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬وەك راوێژكاری‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كوردستان لە ماوەی‮ ‬رابردوودا زۆر سەركەوتووانە توانیویەتی‮ ‬كوردستان بپارێزێت و هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بۆ هاوڵاتیان دابین بكات،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬كارەكەی‮ ‬خاوەن پەیوەندییەكی‮ ‬بەتینە لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دەوروبەرو وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و زۆبەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان و نزیكی‮ ‬ناوەندە بڕیاربەدەستەكانی‮ ‬جیهانیشە،‮ ‬لە كاتی‮ ‬هێرش و پەلاماری‮ ‬تیرۆیستانی‮ ‬داعش بۆ سەر كوردستان بەردەوام وەك پێشمەرگەو هاوكارێك لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬لە سەنگەری‮ ‬بەرگریكردن لە خاكی‮ ‬كوردستان و پاراستنی‮ ‬سەر و ماڵی‮ ‬هاوڵاتیان مایەوەو رۆڵی‮ ‬كاریگەرانەی‮ ‬خۆی‮ ‬بینی‮. ‬
لە سەرخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ “‬ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮” ‬مەسرور بارزانی‮ ‬رۆڵێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بینی‮ ‬و هاوكارێكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بوو،‮ ‬بە خەبات و خۆڕاگری‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬و پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم سەركەوت؛ ئەگەر رووداوەكانی‮ ‬دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر روویاننەدابووا،‮ ‬ئێستا كوردستان لە رەوشێكی‮ ‬زۆر پێشكەوتووتر دادەبوو،‮ ‬بۆ هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬پیلانەكانی‮ ‬دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەریش مەسرور بارزانی‮ ‬بە سیاسەتی‮ ‬وردبینانەو دووربینانەی‮ ‬خۆی‮ ‬توانی‮ ‬رۆلێكی‮ ‬كارا بگێڕێت و خەونی‮ ‬ناحەزان لە گۆڕ‮ ‬بنێت‮. ‬
هەردوو كاندیدی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كەوا كاندیدی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬رێبەری‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬وەك لە پێشەوەدا ئاماژەمان پێدا پەروەردەو شاگردی‮ ‬بەردەستی‮ ‬سەرۆك بارزانین،‮ ‬وزە و توانای‮ ‬كاریان لە هێزی‮ ‬كاری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬وەردەگرن،‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬وەك رێبەری‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬كوردستان و مەرجەع و داینەمۆی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان،‮ ‬توانی‮ ‬لە ماوەی‮ ‬رابردوودا بە هەموو جیهان بڵێت گەلی‮ ‬كوردستان خاوەن ئیرادە و بڕیاری‮ ‬خۆیەتی‮ ‬و دەیەوێت بە ئازادی‮ ‬بژیت،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە دیرۆكی‮ ‬نوێی‮ ‬كوردستاندا مەزنترین شانازی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بۆ گەلی‮ ‬كوردستان تۆمار كرد كە ئەویش ئەنجامدان و سەرخستنی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم بوو،‮ ‬لە رێی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆمەوە بە هەموو جیهانی‮ ‬راگەیاند كەوا بڕیاری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان ئازادی‮ ‬و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە نەك دیلی‮ ‬و ژێردەستەیی‮. ‬
لای‮ ‬هەموو لایەكمانە روونە دوای‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ریفراندۆم چۆن دوژمنان و ناحەزانی‮ ‬كوردستان كەوتنە پەلامارو هێرش بۆ سەر كوردستان و جۆەها گەمارۆی‮ ‬ئابووری‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬و بازرگانییان خستە سەر كوردستان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پاراست و خۆڕاگرانە رووبەڕووی‮ ‬هەڕەشەكان وەستایەوە سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بوو،‮ ‬لە هەمان كاتدا بەڕێزان‮ (‬نێچیرڤان بارزانی‮) ‬و‮ (‬مەسرور بارزانی‮) ‬وەك دوو هاوكاری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كاریگەرانەیان بینی‮ ‬لە تێكشكاندنی‮ ‬پیلانەكان،‮ ‬بۆیە دەتوانین بڵێین كاندیدانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ سەركردایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬قۆناخی‮ ‬داهاتووی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كوردستان بە سوود وەرگرتن لە سیاسەتی‮ ‬حەكیمانە و كوردانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەتوانن داهاتوویەكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە ئاوەدانی‮ ‬و هێمنی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بۆ كوردستانیان فەراهەم بكەن‮. ‬
بێگومان عێراق و ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناڤین بە رەوشێكی‮ ‬زۆ ناسك و هەستیاردا دەرباز دەبن،‮ ‬ئەوەش راستەوخۆ كاردەكاتە سەر رەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە ئەركی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و سەرۆكایەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان قورس دەبێت،‮ ‬بە تایبەت لە چۆنیەتی‮ ‬خۆگونجاندن لەگەڵ هاوكێشە سیاسییە ئاڵۆزەكانی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬بۆ ئەمەش پێویستە لایەنە سیاسییەكان و راگەیاندن و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬كوردستان هاوكار و پشتیوانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بن و،‮ ‬رەچاوی‮ ‬ناسكی‮ ‬و هەستیاری‮ ‬بارودۆخی‮ ‬كوردستان بكەن‮. ‬
‮ ‬پێویستە هەردوو بەڕێزان كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و كاك مەسرور بارزانی‮ ‬سوود لە ناتەواوییەكانی‮ ‬كابینەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان و پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان وەربگرن و بە دیدگایەكی‮ ‬نوێوە بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەو گرفتەكان بڕوانن و ناتەواوییەكان دەرباز بكەن،‮ ‬بۆ ئەمەش پێویستە بەر لەهەر شتێك هەوڵی‮ ‬بە دامەزراوەیی‮ ‬و سیستماتیككردنی‮ ‬دەزگا و دامەزراوەكانی‮ ‬كوردستان بدەن و،‮ ‬بە چاوی‮ ‬یەكسان سەیری‮ ‬هەموو هاوڵاتیانی‮ ‬كوردستان بكەن و،‮ ‬لە دانانی‮ ‬ستافی‮ ‬كاری‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم و سەرۆكایەتی‮ ‬حكوومەت و وەزارەت و دەزگا و دامەزراوەكانی‮ ‬كوردستان شارەزایی‮ ‬و لێهاتوویی‮ ‬و دڵسۆزی‮ ‬كەسەكان بە بنەما بگرن نەك بنەمای‮ ‬حزبی‮ ‬بوون،‮ ‬كارێكی‮ ‬وابكەن كەوا حكوومەتی‮ ‬كوردستان ببێتە حكوومەتی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬نەك حكوومەتی‮ ‬ئەم حزب و ئەو حزب‮. ‬
‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان پێویستی‮ ‬بە خوێنی‮ ‬نوێ هەیە،‮ ‬پێویستە بیر لە نۆژەنكردنەوەو دارشتنەوەی‮ ‬تەواوی‮ ‬ستافی‮ ‬وەزارەت و دەزگاو دامەزراوەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بكرێتەوەو خوێنی‮ ‬نوێی‮ ‬تێكەڵ بكرێت و،‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬باڵای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە بنەما وەربگیرێت نەك بەرژەوەندی‮ ‬حزبی،‮ ‬بۆیە پێویستە حكوومەت لە كەسانی‮ ‬گەندەڵ و مشەخۆر و نەشارەزا پاكبكرێتەوە،‮ ‬بۆ ئەمەش پێویستمان بە بڕیاری‮ ‬بوێرانەو‮ ‬یەكلاییكەرەوە هەیە‮. ‬
‮ ‬بێگومان ئەركی‮ ‬هەرە لە پێشی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان باشتركردنی‮ ‬ژیان و گوزەرانی‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬كوردستان و دابینكردنی‮ ‬هەلی‮ ‬كار و پێشكەشكردنی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬زیاتر و چاككردن و پیشخستنی‮ ‬سێكتەرە حزمەتگوزارییەكانە بە تایبەتی‮ ‬سێكتەری‮ ‬كارەبا،‮ ‬پێویستە حكوومەت باشتركردنی‮ ‬ئەم بوارانە بە بنەما بگرێت و هەنگاوی‮ ‬جددیشی‮ ‬بۆ بهاوێت‮. ‬لە چەند ساڵی‮ ‬رابردوودا پرۆژەی‮ ‬رەشنووسی‮ (‬دەستووری‮ ‬كوردستان‮) ‬ئامادەكرا و پەرلەمانی‮ ‬كوردستان پەسەندی‮ ‬كرد،‮ ‬بەڵام بەهۆیی‮ ‬روانینی‮ ‬جیاوازی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان بۆ چەند پرسێك نەخرا راپرسییەوە،‮ ‬پێویستە سەرۆكایەتی‮ ‬كوردستان و سەرۆكایەتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ سەرۆكایەتی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان ئەم پرسە‮ ‬یەكلا بكەنەوەو،‮ ‬كاربكەن بۆ داڕشتنەوەی‮ (‬دەستووری‮ ‬كوردستان‮) ‬بە شێوازێكی‮ ‬سەردەمییانە و پاشان بخرێتە راپرسییەوەو پەسەند بكرێت،‮ ‬بەمەش كوردستان دەبێتە خاوەن دەستووری‮ ‬خۆی‮ ‬و زۆر كێشەی‮ ‬یاساییشمان بۆ چارەسەر دەبێت‮. ‬
‮ ‬زۆر گرنگە كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان پلانێكی‮ ‬تۆكمەی‮ ‬هەبێت بۆئەوەی‮ ‬كوردستان لە وڵاتێكی‮ ‬بەكاربەرەوە بكاتە وڵاتێكی‮ ‬وەبەرهێن،‮ ‬ئەوەش بە گرنگیدانی‮ ‬زیاتر و پێشخستنی‮ ‬كەرتی‮ ‬نەوت و كشتوكاڵ و پیشەسازی‮ ‬و گەشتیاری‮ ‬دەبێت،‮ ‬بۆیە پێویستە هانی‮ ‬وەبەرهێنەرانی‮ ‬ناوخۆو بیانی‮ ‬بدرێت بۆ پێشخستنی‮ ‬ئەو كەرتانە و بنیاتنانی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬لەم بوارانەدا،‮ ‬ئەمەش دەبێتە فاكتەرێكی‮ ‬گرنگ بۆ بووژانەوەی‮ ‬ئابووری‮ ‬كوردستان و كەمكردنەوەی‮ ‬بێكاری‮ ‬و پشت بەخۆبەستن‮. ‬
‮ ‬لە رووی‮ ‬سیاسییەوە؛ پێویستە حكوومەتی‮ ‬كوردستان كرانەوەیەكی‮ ‬نوێی‮ ‬بەرووی‮ ‬هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان هەبێت و،‮ ‬كەشێكی‮ ‬وا دروست بكات كەوا هەموو حزبەكانی‮ ‬كوردستان حكوومەت بە هی‮ ‬خۆیان بزانن،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬كە بەشدارن لە حكوومەت و ئەوانەشی‮ ‬كە بەشدارنین پێویستە مامەڵەیەكی‮ ‬گونجاویان لەگەڵدا بكرێت،‮ ‬نەك دەرگا بۆ هەندێ حزب بكاتەوەو،‮ ‬لەسەر هەندێ حزبیش دەرگا دابخات،‮ ‬زۆر گرنگە سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بیر لەوە بكاتەوە ناوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان رێكبخاتەوەو لەو پەرش و بڵاوییە رزگاری‮ ‬بكات،‮ ‬بۆ ئەمەش دامەزراندنی‮ (‬ئەنجوومەنی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان‮) ‬كە تەواوی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان بگرێتە خۆ چارەسەرێكی‮ ‬گونجاوەو،‮ ‬لەهەمان كاتدا دەبێتە پاڵپشتێك بۆ سەرۆكایەتی‮ ‬و حكوومەتی‮ ‬كوردستان‮. ‬
‮ ‬ئەركێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬گرنگی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەو هێزەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بۆ ئەمەش پێویستە هەموو لایەنە سیاسییەكان هاوكارو پشتیوانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بن،‮ ‬بێگومان پاراستنی‮ ‬كوردستان پێویستی‮ ‬بە هێزێكی‮ ‬پڕچەك و مەشقكراوو‮ ‬یەكگرتوو هەیە،‮ ‬بۆیە پێویستە لەم رووەوە هەنگاوی‮ ‬جددی‮ ‬بهاوێژرێت‮. ‬
‮ ‬كاری‮ ‬رەڤەندی‮ ‬كوردستان لە دەرەوەی‮ ‬وڵات پەرش و بڵاوەو ئۆرگانیزە نەكراوە،‮ ‬بگومان رەڤەندی‮ ‬كوردستان هێزێكی‮ ‬كاریگەرن بۆ ناساندنی‮ ‬زیاتری‮ ‬پرسی‮ ‬كوردستان بە وڵاتانی‮ ‬دەرەوەو لوبی‮ ‬كردن و دروستكردنی‮ ‬فشار لەسەر ناوەندە بڕیار بەدەستەكانی‮ ‬وڵاتان بۆ پشتیوانیكردنی‮ ‬زیاتری‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بۆیە پێویستە حكوومەتی‮ ‬كوردستان بیر لەوە بكاتەوە لە داهاتووی‮ ‬نزیكدا بەرنامەیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬هەبێت بۆ ئۆرگانیزەكردن و‮ ‬یەكخستنی‮ ‬تواناكانی‮ ‬رەڤەندی‮ ‬كورد لە دەرەوەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لەم پێناوەشدا دەكرێ نوێنەرایەتییەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان زیاد بكرێن و لە زۆربەی‮ ‬وڵاتان بكرێنەوە،‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬سەرەڕای‮ ‬كاری‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬خۆیان لەم بوارەشدا رۆڵ ببینن‮. ‬
‮ ‬ئەو خاڵە سەرەتاییانەی‮ ‬كە باسمانكردن دەسپێكێكی‮ ‬گرنگ دەبن بۆ كاری‮ ‬داهاتووی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كوردستان و كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬كوردستان بۆیە پێویستە بەهەند وەربگیرێن و كاریان لەسەر بكرێت،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەمانە توانا و لێهاتوویی‮ ‬بەڕێزان‮ (‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسرور بارزانی‮) ‬و پشتیوانی‮ ‬و ئەزموون و سیاسەتی‮ ‬خۆڕاگرانەو كوردستانییانە و حەكیمانەی‮ ‬سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬بۆ ئەوان،‮ ‬ئاماژەیەكی‮ ‬گرنگن كەوا چوار ساڵی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كوردستان كاری‮ ‬گرنگ و مەزن ئەنجامدەدرێن و،‮ ‬كوردستان قۆناخە سەختەكان دەرباز دەكات و بەرەو خۆشگوزەرانی‮ ‬و ئاوەدانی‮ ‬و ئارامی‮ ‬زیاتر هەنگاو دەنێت،‮ ‬بۆیە پێویستە بە گەشبینییەوە بۆ ئایندە بڕوانین‮. ‬

‮❊ ‬سكرتێری‮ ‬گشتیی‮ ‬یەكێتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬YNDK