ئاریان فەرەج
سایتی‮ ‬خەبەریی‮ (‬بۆڵتن نیوز‮)‬ی‮ ‬ئێرانی‮ ‬نووسیویەتی‮: ‬میدیای‮ ‬پارتی‮ ‬وەك‮ (‬میدیایەكی‮ ‬دوژمنكار‮) ‬هەوڵ دەدات پێكەوەژیانی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬كەركووك تێك بدات‮. ‬سایتی‮ ‬نێوبراو كە بە عەقڵیەتی‮ ‬دەستوەردان لە كاروباری‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬دیكە،‮ ‬بێ پاساو خۆ لە كێشەی‮ ‬كەركووك هەڵدەقورتێنێ و داكۆكی‮ ‬لە داگیركاری‮ ‬و وەزعی‮ ‬بەزۆر سەپێندراوی‮ ‬سەر شارەكە دەكات،‮ ‬بەو لۆژیكە نامەشروعە،‮ ‬سوكایەتیی‮ ‬بە ئیرادەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬عێراق و بەو چارەسەرە دەستووریە دەكات كە نەك هەر كورد بەڵكو كۆی‮ ‬عێراقییەكان بۆ چارەسەری‮ ‬گرفتی‮ ‬كەركووك لە دەستووردا پەسەندیان كردووە‮. ‬
‮(‬بۆڵتن نیوز‮) ‬دەبوا بزانێ كەركووك كێشەیەكی‮ ‬مێژووییە و زادەی‮ ‬ئەمڕۆ نییە،‮ ‬شارێكە بە سەنەدی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و جوگرافی،‮ ‬بەشێكە لە كوردستان و سەدەیەكە رژێم دوای‮ ‬رژێم هەوڵی‮ ‬تەعریب و دابڕاندنی‮ ‬دەدەن و كوردیش كە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوولی‮ ‬لەسەر دانا،‮ ‬مەحاڵە دەستی‮ ‬لێهەڵگرێ و بەو زوڵم و ناهەقییە قایل بێت‮. ‬پێكەوەژیان و ئیستقڕاڕ‮ ‬لەو شارەدا تەنیا بە لابردنی‮ ‬ئەو زوڵمە و گێڕانەوەی‮ ‬حەق بۆ خاوەن حەق دێتەدی،‮ ‬خودا و دین و‮ ‬یاسایش پشتیوانی‮ ‬حەقن نەك ناهەقی‮. ‬
ئەوەی‮ ‬پێكەوەژیان لە كەركووك دەشێوێنێ،‮ ‬دروشم و سیاسەتی‮ ‬پارتی‮ ‬نییە كە هەمیشە بە گوفتار و كردار تەئكیدی‮ ‬كردۆتەوە كە شاری‮ ‬هەموو نەتەوە و پێكهاتەكانە بەڵام بە ناسنامەیەكی‮ ‬كوردستانی،‮ ‬ئەوەی‮ ‬تەفرەقە دەنێتەوە داگیركاری‮ ‬و تەعریب و سەپاندنی‮ ‬ناسنامەیەكی‮ ‬نامۆ و نادیدەگرتنی‮ ‬ئیرادەی‮ ‬خەڵكەكەیەتی،‮ ‬ئەو ئیرادەیەی‮ ‬لە ریفرانۆمدا زۆر بە روونی‮ ‬تەعبیری‮ ‬لەخۆی‮ ‬كرد‮. ‬
تا پێشمەرگە لە كەركووك بوون و دەیانپاراست،‮ ‬كۆی‮ ‬پێكهاتەكان دڵتەئمین بوون و هەم تەبایی‮ ‬بەرقەرار بوو،‮ ‬هەم دەستی‮ ‬داعشی‮ ‬لێ دوور بوو،‮ ‬ئێستا كە ژێردەستەی‮ ‬دۆخێكی‮ ‬داسەپاوی‮ ‬میلیشیایی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و عەسكەرتارییە،‮ ‬هەم تەعریب و تەفرەقە و جیاكاریی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬لە ئارادان و هەم مەترسیی‮ ‬داعشیش زیندوو بۆتەوە‮. ‬
میدیای‮ ‬پارتی‮ ‬تەفرەقە نانێتەوە،‮ ‬بەڵكو داوای‮ ‬ئاساییكردنەوە و كۆتاییهێنان بەو رەوشە نارەوا و داسەپاو و نادەستوورییە دەكات،‮ ‬كە گەر بەردەوام بێت،‮ ‬جگە لە تەفرەقە ئاكامێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬نابێ‮. ‬ئەوەی‮ ‬تەفرەقە دەنێتەوە و بێویژدانییە ناوهێنانی‮ ‬میدیای‮ ‬پارتییە بە دوژمنكار‮. ‬
ئەوان گەر بە راستی‮ ‬لە خەمی‮ ‬پێكەوەژیانی‮ ‬پێكهاتەكانی‮ ‬كەركووك و عێراقدان،‮ ‬تەنیا ئەوەندە بەسە دەستتێوەردان و خۆهەڵقورتاندن لە كاروباری‮ ‬عێراق و كوردستان كۆتایی‮ ‬پێ بێنن،‮ ‬ئەوكات عێراقییەكان و كەركووكییەكان باش دەزانن چۆن پێكەوە بژین‮. ‬