رۆژنامەی (دۆن بالۆن)ی ئیسپانی بڵاویكردەوە كە هێرشبەری ئینگلیزی هاری كین لەیانەی تۆتنهامی ئینگلیزی، یانەی ریال مەدریدی رەتكردۆتەوە، بەهۆی ئەوەی حەز دەكات لەگەڵ مێسی لەیانەی بەرشلۆنە یاری بكات، ئەو رۆژنامە ناودارەی ئیسپانیا لەسەر لاپەڕەی ئەلیكترۆنی خۆی بڵاویكردەوە، كە گۆڵكاری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی تەمەن 25 ساڵ یەكێك بوو لەو پاڵێوراوانەی كە یانەی ریال مەدرید دەیویست لەگواستنەوەكانی داهاتوو بیباتە ریزەكانی بەڵام بەباشی دەزانێت چاوەڕێی بۆندێكی یانەی بەرشلۆنە بكات. ئاماژەی بەوەكرد ك هاری كین ئارەزوو دەكات درێسی یانەی كاتەلۆنی بپۆشێت لەپێناو ئەوەی لەگەڵ ئەفسانەی ئەرژەنتینی لیۆنێل مێسی یاری بكات، لەگەڵ ئەوەی ریال مەدرید زۆر جدییە لەگواستنەوەی و واژۆكردنی بۆندی ناوبراو، هاری كین دەڵێت: نایەوێت یاری بۆ هیچ تیپێكی دیكەی ئینگلیزی بكات، لەگەڵ ئەوەی هاندەرێكی زۆری لەیانەی تۆتنهام هەیە، ئەمەش وای لێدەكات بچێتە یانەی بەرشلۆنە. هەروەها دەڵێت: ئەم بۆندە بۆ یانەی بەرشلۆنە بەهاكەی 250 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بەتایبەتی لەكاتێكدا یانەی تۆتنهام نایەوێت بە ئاسانی دەسبتەرداری تواناكانی هاری كین بێت، ك یەكێكە لەباشترین 5 هێرشبەری ئێستای ئەوروپا.









