حامید گەوهەری
كابینەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە سەرۆكایەتی‮ ‬ڕێزدا نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬ڕۆژی‮ ‬9‭/‬6‭/‬1999‮ ‬پرۆژە‮ ‬یاسای‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانی‮ ‬پێشكەش بە پەرلەمانی‮ ‬كوردستان كرد و‮ ‬ڕۆژی‮ ‬26‮ ‬سەرماوەز‮- ‬17‮ ‬ی‮ ‬دێسیمبەر،‮ ‬ڕۆژی‮ ‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە مهاباد بۆ ڕۆژی هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە باشوری‮ ‬كوردستان دانا‮. ‬بەم بۆنەیەوە،‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد لە كوردستان و دەرەوەی‮ ‬كوردستاندا،‮ ‬ئەو‮ ‬ڕۆژە بە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان دەزانن و‮ ‬ڕێزی‮ ‬لێدەگرن‮. ‬بۆ زانیاریی‮ ‬لەسەر ئەو هەڵوێست و پێشنیازەی‮ ‬كابینەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بە پێویستی‮ ‬دەزانم ئاوڕەك لە مێژووی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان و هەڵكردنی‮ ‬لە مهاباد بدەمەوە‮.‬
فیرقەی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬ئازەربایجان،‮ ‬95‮ ‬ئەندامی‮ ‬وەك نوێنەری‮ ‬هەڵبژێردراوی‮ ‬گەل بۆ پێكهێنانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬دەستنیشانكرد‮.‬ مۆسكۆ لەگەڵ كردنەوەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئازەربایجان هاودەنگی‮ ‬كرد و پەرلەمان چوار خاڵی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەم كۆبوونەوەی‮ ‬دانا‮. ‬ئەم چوار خاڵانە بریتی‮ ‬بوون لە‮:‬
‮- ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فیرقە و جێگرەكانی‮.‬
‮- ‬پەسندكردنی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬هەیئەتی‮ ‬وەزیران‮.‬
‮- ‬پێكهێنانی‮ ‬كۆمیسیۆنەكانی‮ ‬پەرلەمان‮.‬
‮- ‬پەسندكردنی‮ ‬پرۆگرامی‮ ‬حكومەت‮.‬
بۆ هەیئەتی‮ ‬وەزیران دە وەزیر دانرا‮. ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندیی‮ ‬فیرقەی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬ئازەربایجان لەو باوەڕەدا بوو كە ئەگەر لە تارانەوە هێزی‮ ‬پشتیوان‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬تەورێز نەكرێت،‮ ‬هێزە سەربازییەكانی‮ ‬فیرقە توانای‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سوپا،‮ ‬ژاندارمەریی‮ ‬و شارەبانییان هەیە‮.‬
كاتژمێر‮ ‬10‮:‬00ی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬12‭/‬12‭/‬1945‮ ‬یەكەم كۆبوونەوەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئازەربایجان لە هۆڵی‮ ‬سینەما‮ “‬دیدەبان‮” ‬لە تەورێز،‮ ‬بە وتاری‮ ‬محەمەد تەقی‮ ‬ڕەفیعی‮ “‬نیزامولدەولە‮” ‬سەرۆكی‮ ‬بەتەمەنی‮ ‬پەرلەمان كرایەوە‮. ‬76‮ ‬نوێنەر لە‮ ‬95‮ ‬نوێنەری‮ ‬هەڵبژێردراو بەشدارییان تێداكرد‮. ‬كۆنسۆلی‮ ‬سۆڤیەت،‮ ‬نوێنەرێك لە باڵیۆزخانەی‮ ‬فەڕەنسا? میژونی‮ ‬كاتۆلیكی‮ ‬فەڕەنسا و نوێنەرانی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬ئازەربایجان،‮ ‬جێگری‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬پەروەردە،‮ ‬بەڕێوەبەریی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬كشتوكاڵ،‮ ‬دارایی‮ ‬و شارەبانیی‮ ‬و لیژنەیەك لە حیزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بە سەرۆكایەتی‮ ‬حاجی‮ ‬مستەفا داودی‮ ‬و ئەندامەتی‮ ‬كەریمی‮ ‬ئەحمەدەین،‮ ‬وەهابی‮ ‬بلوریان،‮ ‬مەناف كەریمی‮ ‬و عەلی‮ ‬ڕیحانی‮ ‬میوانانی‮ ‬ئەو كۆبوونەوەیەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئازەربایجان لە تەورێز بوون كە حكومەتی‮ ‬ئازەربایجانی‮ ‬لێ‮ ‬ڕاگەیندرا‮.‬
ڕێبەرانی‮ ‬فیرقەی‮ ‬دیموكرات،‮ ‬بەو مەبەستە لە حیزبی‮ ‬دیموكراتیان گێڕابووەوە كە بچن لە پەرلەمانی‮ ‬ئازەربایجاندا سوێند بخۆن كە دڵسۆزی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ئازەربایجان دەبن‮. ‬نوێنەرانی‮ ‬حیزبی‮ ‬دیموكرات دژی‮ ‬ئەو سوێند خواردنە بوون و ئەوان لە پلەی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬نەتەوەیەكی‮ ‬جیاواز،‮ ‬دەیانتوانی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬ئازەربایجانییەكان و‮ ‬ڕێبەرانی‮ ‬فیرقەی‮ ‬دیموكرات بن‮. ‬ئەوە بوو كاتێ نۆرەی‮ ‬سوێند خواردنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬كورد هات،‮ ‬حاجی‮ ‬مستەفا داودی‮ ‬چووە سەر شانۆ و بەناوی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد و حیزبی‮ ‬دیموكرات پشتیوانی‮ ‬لە برایانی‮ ‬ئازەریی‮ ‬كرد‮. ‬لەو بارەیەوە،‮ ‬مەناف كەریمی‮ ‬لە وتووێژێكیدا لەگەڵ گۆڤاری‮ ‬دوومانگەی‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬خوێندكارانی‮ ‬كوردی‮ ‬زانكۆی‮ ‬زانستە پزیشكییەكانی‮ ‬تەورێز بە زمانی‮ ‬فارسیی‮ ‬دەڵێت‮:‬
‮- ‬حكومەتی‮ ‬ئازەربایجان دەیویست ناوچەی‮ ‬موكریان بخاتە ژێر دەسەڵاتی‮ ‬خۆی كاتێك دەیانویست مەجلیسی‮ ‬میللیی‮ ‬خۆیان پێكبهێنن وەك شارەكانی‮ ‬تری‮ ‬ئازەربایجان لە مهابادیشیان گێڕابووەوە‮. ‬بۆ نوێنەرایەتی‮ ‬مهاباد لەو مەجلیسەدا حاجی‮ ‬مستەفای‮ ‬داودی،‮ ‬كەریمی‮ ‬ئەحمەدەین،‮ ‬وەهابی‮ ‬بلوریان،‮ ‬من و عەلی‮ ‬ڕیحانی‮ ‬هەڵبژێردراین‮. ‬لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬كرانەوەی‮ ‬مەجلیسەكەدا نوێنەرانی‮ ‬شارەكانی‮ ‬ئازەربایجان‮ ‬یەك‮ ‬یەك قسەیان كرد و پیرۆزبایی‮ ‬خۆیان‮ ‬ڕاگەیاند و دواتر دەستیانكرد بە سوێندخواردن كە فیدایی‮ ‬و سەریان لە پێناوی‮ ‬ئازەربایجاندا بێت‮. ‬كاتێك نۆرە گەیشتە نوێنەری‮ ‬مهاباد،‮ ‬حاجی‮ ‬مستەفای‮ ‬داودی‮ ‬هەستایە سەر پێ و‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬ئێمە پشتیوانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬ئازەربایجان دەبین،‮ ‬بەڵام سوێندی‮ ‬نەخوارد كە فیدایی‮ ‬و سەری‮ ‬لە پێناوی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ئازەربایجاندا بێت‮. ‬بەیانیی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دوایی‮ ‬بێ ئاگاداریی‮ ‬حكومەتی‮ ‬ئازەربایجان لە تەورێزەوە گەڕاینەوە بۆ مهاباد و لە مهابادەوە نامەیەكمان بۆ تەورێز نارد و‮ ‬ڕامانگەیاند ئێمە بەشێك نین لە ئازەربایجان و دەمانەوێت خۆمان سەربەخۆ بین‮‬1‮.‬
هەرلەو بارەیەوە،‮ ‬ویلیام ئیگڵتن جۆنز لە لاپەڕە‮ ‬108ی‮ ‬كتێبەكەیدا دەڵێت‮: (‬قازی‮ ‬محەمەد بە ئامۆژگاریی‮ ‬كاربەدەستانی‮ ‬ڕوسیا،‮ ‬لیژنەیەكی‮ ‬پێنج كەسی‮ ‬لە حیزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بۆ بەشداریی‮ ‬كردن لە كۆبوونەوەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئازەربایجان‮ ‬ڕەوانەی‮ ‬تەورێز كرد‮. .. ‬لە تەورێز پێشوازیان لە پێنج كەسە وەك نوێنەری‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬ئازاد و سەربەخۆ نەكرد،‮ ‬بەڵكو‮ ‬ڕێگەیان پێدان كە تەنیا بە ناوی‮ ‬نوێنەری‮ ‬بەشێك لە ئازەربایجان بەشداریی‮ ‬دانیشتنەكە بكەن و دەیانتوانی‮ ‬لە كوردستاندا تەنیا شورایەكی‮ ‬شاریان هەبێت و لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئازەربایجاندا بن‮. ‬ئەوە بوو ئەو پێنج كەسە گەڕانەوە بۆ مەهاباد كە‮ ‬ڕەخنە و ناڕەزامەندی‮ ‬خۆیان ئاراستە بكەن‮. ‬
هەروەكو‮ ‬ڕەوانشاد مەنافی‮ ‬كەریمی‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بۆ كرد،‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬كورد بەبێ ئاگادار كردنەوەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬تازە دامەزراوی‮ ‬ئازەربایجان،‮ ‬بەیانیی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬دوایی‮ ‬واتا‮ ‬13‭/‬12‭/‬1945‮ ‬لە تەورێزەوە گەڕانەوە بۆ مهاباد و لەوێوە نامەیەكیان بە ئیمزای‮ ‬قازی‮ ‬محەمەد بۆ حكومەتی‮ ‬تەورێز نارد كە حیزبی‮ ‬دیموكرات و نەتەوەی‮ ‬كورد بەشێك نین لە ئازەربایجان و كورد دەیەوێت خۆی‮ ‬سەربەخۆ بێت‮. ‬هاوكات بە هاندانی‮ ‬بەشێك لە ئەندامانی‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندیی‮ ‬حیزبی‮ ‬دیموكرات،‮ ‬ڕۆژی‮ ‬15‭/‬12‭/‬1945‮ ‬خەڵكی‮ ‬مەهاباد‮ ‬ڕژانە ناو شەقامەكانی‮ ‬شار و ئاڵای‮ ‬ئێرانیان لەسەر بینا دەوڵەتییەكانی‮ ‬ڕژێمی‮ ‬ئێران داگرت‮‬2‮‬
دوای‮ ‬داگرتنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬ئێران لە مهاباد،‮ ‬حیزبی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕۆژی‮ ‬17‭/‬12‭/‬1945،‮ ‬لە‮ ‬ڕێوڕەسمێكی‮ ‬بەشكۆدا ئاڵای‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە جێی‮ ‬ئاڵای‮ ‬ئێران لە مهاباد هەڵكرد‮. ‬گۆڤاری‮ ‬كوردستان لە لاپەڕەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ژمارەی‮ ‬سێیەمیدا ئاماژە بۆ هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە مهاباد دەكات و بە سەردێڕی‮ “‬هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬مقدسی‮ ‬كوردوستان لە مەهاباد‮” ‬دەڵێت‮: ‬
‮-‬هەروەكو لەپێش دەرهاتی‮ ‬كوردوستان دا عرچ كرا روژی‮ ‬26‮ ‬ی‮ ‬سەرماوەز تەواوی‮ ‬نوینەرەكانی‮ ‬ئەهالی‮ ‬كوردوستان لە شاری‮ ‬مەهاباد كوبونەوە‮. ‬سەعات‮ ‬10‮ ‬ی‮ ‬بەیانی‮ ‬لە كانگای‮ ‬حزب ئاڵای‮ ‬كورد بە حچوری‮ ‬دە هەزار نفر هەلگیرا و لە كاتیكدا دەستەی‮ ‬موزیك مارشی‮ ‬میللی‮ ‬لی‮ ‬دەدا و لە سەرتاسەری‮ ‬شەقامی‮ ‬وەفایی‮ ‬دا صفی‮ ‬نڤام كە لولەی‮ ‬تفەنگ و مسلسل و سرنیزەیان دەدرەوشا دەستەی‮ ‬لاوان و قوتابیەكانی‮ ‬مەكتەب‮ “‬كچ و كور‮” ‬لە لای‮ ‬راستی‮ ‬ئاڵا لە حەركت دابون گەورە و بچوكی‮ ‬مەهاباد هەیئەت و نوینەرانی‮ ‬حزبی‮ ‬دیموكرات لە پشت سەری‮ ‬ئاڵا سەری‮ ‬تعڤیمیان بۆ دانواند بو و بو احترام چەپڵەیان لیدەدا و هورایان دەكیشا،‮ ‬و پیشوای‮ ‬معڤمی‮ ‬كوردستان جنابی‮ ‬قاچی‮ ‬محمد وتاریكی‮ ‬بەتینی‮ ‬لە بابەت ئاڵای‮ ‬مقدەسی‮ ‬كوردوستان ایراد فەرمو‮. ‬ئەوجار لە پاش نگق و خگابە و تیر هاویشتنیكی‮ ‬زور و بەجی‮ ‬هینانی‮ ‬مراسم و نصبی‮ ‬ئاڵا لەسەر عمارتی‮ ‬هیئتی‮ ‬رئیسەی‮ ‬میللی‮ ‬كوردوستان جیژن دوای‮ ‬هات‮‬3‬
ڕەنگە بپرسن،‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە كوێوە هێنرا كە پێشەوا قازی‮ ‬محەمەد لە مهاباد هەڵی‮ ‬بكات؟ بۆ زانیاریی‮ ‬خوێنەران،‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد بۆ‮ ‬یەكەم جار لە سەردەمی‮ ‬بزوتنەوەی‮ “‬جەمعیەتی‮ ‬تەعالی‮ ‬كوردستان‮”‬،‮ ‬لە ساڵی‮ ‬1920‮ ‬دا،‮ ‬ئاڵای‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬دروستكرد‮. ‬ئەو ئاڵایە لە لایەن كەسێكەوە بە ناوی‮ “‬زەینەلعابدین‮” ‬دروستكرا‮. ‬زەینەلعابدین نوسەری‮ ‬گشتیی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬تەعالی‮ ‬كوردستان بوو‮. ‬ئیحسان نوری‮ ‬پاشا سەبارەت بە ئاڵای‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: ‬
‮-‬برۆ حەسكی‮ ‬تێللی‮ ‬لە هۆزی‮ ‬جەلالی،‮ ‬ساڵی‮ ‬1926‮ ‬ڕاپەری‮ ‬و بەرەو چیای‮ ‬ئاگری‮ ‬كشایەوە‮. ‬من ساڵی‮ ‬1927‮ ‬خۆم گەیاندە ئاگری‮ ‬و سەرۆكایەتی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬ئاگریم پێ سپێردرا‮. ‬هەروەها لە لایەن كۆمەڵەی‮ ‬خۆیبوونەوە كۆمیتەیەكی‮ ‬تایبەتیی‮ ‬سەربازییش هەڵبژێدرا‮. ‬لەو ساڵەدا ئاڵای‮ ‬سێ‮ ‬ڕەنگی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كە ساڵی‮ ‬1920،‮ ‬جەمعیەتی‮ ‬تەعالی‮ ‬كوردستان پەسندی‮ ‬كردبوو،‮ ‬هێنرایە ئاگری‮ ‬و بۆ‮ ‬یەكەم جار من ئەو ئاڵایەم لەسەر بەرزترین لوتكەی‮ ‬چیای‮ ‬ئاگری‮ ‬هەڵكرد‮. ‬من پۆستی‮ ‬سەربازییم لە‮ ‬ڕۆڵە نەبەزەكانی‮ ‬كوردستان پێكهێنا‮. ‬پاسەوانە دلێرەكانی‮ ‬ئاگری‮ ‬لە دورەوە هاواریان بۆ ئاڵای‮ ‬كوردستان دەكرد‮. ‬بەو جۆرە لە ئاگری‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬سەربازیی‮ ‬و ئیدارەیەكی‮ ‬كوردیی‮ ‬هەبوو و ئاڵای‮ ‬كورد دەشەكایەوە‮.‬
بەرلە هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لەلایەن پێشەوا قازی‮ ‬محەمەدەوە،‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬ژیانەوەی‮ ‬كوردستان ئاڵای‮ ‬دروستكراوی‮ ‬تەشكیلاتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬جەمعیەتی‮ ‬تەعالی‮ ‬كوردستان بە هێمای‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ناسی. هاشمۆڤ و عەلی‮ ‬ئەكبەرۆڤ لە‮ ‬ڕاپۆرتێكی‮ ‬هاوبەشدا،‮ ‬بە ناوی‮ ‬كۆنسۆلێ سۆڤیەت لە ورمێ، كە ساڵی‮ ‬1945‮ ‬ئاراستەی‮ ‬دەوڵەتەكەیان كردوە،‮ ‬دەربارەی‮ ‬ئاڵای‮ ‬ژێكاف دەڵێن‮: ‬
‮-‬پارتی‮ ‬ژێكاف ئاڵای‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬بۆ كوردستان دروستكردوە كە بریتیە لە سێ‮ ‬ڕەنگ و‮ ‬ڕەنگەكانیشی‮ ‬بە پێچەوانەی‮ ‬ئاڵای‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئێرانن‮. ‬ڕەنگی‮ ‬سور لە سەرەوە،‮ ‬لەژێریدا سپییە و لە خوارەوەش‮ ‬ڕەنگی‮ ‬سەوزە و لە ناوەندەكەشی‮ ‬هەتاو كێشراوە‮‬4‮‬
هەروەها‮ ‬ڕاپۆرتی‮ ‬12‭/‬10‭/‬1945ی‮ ‬باڵیۆزی‮ ‬سۆڤیەتیش لە ئێران ئاماژە بۆ هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە لایەن كۆمەڵەی‮ ‬ژیانەوەی‮ ‬كوردستانەوە دەكات و دەڵێت‮: (‬ڕۆژی‮ ‬9‮ ‬ی‮ ‬مای‮ ‬1945،‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬ژێكاف بە بۆنەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬هاوپەیمانان بەسەر فاشیزمدا،‮ ‬لە گۆڕەپانی‮ ‬ناوەندیی‮ ‬شاری‮ ‬مەهاباد‮‬5‮ ‬جەژنی‮ ‬گرت‮. ‬لەو جەژنەدا ئاڵای‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬كوردیان هەڵكرد‮‬6‮.‬
پەراوێز‮:‬
1-‬گۆڤاری‮ ‬دوومانگەی‮ ‬ڕوانگە،‮ ‬ژمارەی‮ ‬15،‮ ‬گەلاوێژی‮ ‬1382‮ ‬جولای‮ ‬2003،‮ ‬ئامادەكردنی‮ ‬بە زمانی‮ ‬فارسیی‮ ‬ئیسماعیل مستەفازادە،‮ ‬وەرگێڕانی‮ ‬بۆ زمانی كوردیی‮ ‬حەسەن قازی‮.‬
2-‬سەركردایەتی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬ئێران لە ورمێ،‮ ‬ڕوكنی‮ ‬دووەم،‮ ‬ژمارە‮ ‬19125‮ ‬ڕۆژی‮ ‬10‭/‬1‭/‬1326‮- ‬30‭/‬3‭/‬1947،‮ ‬كاتژمێر‮ ‬8‮ ‬ی‮ ‬بەیانی‮. ‬
3-‬گۆڤاری‮ ‬كوردستان ژمارە3،‮ ‬لاپەڕەی‮ ‬1،‮ ‬خاكەلێوەی‮ ‬1325‭.‬‮ ‬
4-‬ئەرشیڤی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ڕوسیای‮ ‬فیدراتیڤ،‮ ‬ئو‮ ‬30‮ / ‬د‮ ‬327‮ / ‬پ‮ ‬369‮ / ‬لاپەڕەكانی‮ ‬51‮-‬54‭.‬‮ ‬
5-‬مەبەست لە مەیدانی‮ ‬چوارچرای‮ ‬شاری‮ ‬مهابادە‮.‬
6-‬بەشێك لە‮ ‬ڕاپۆرتی‮ ‬ڕەوانەكراو لە ئێرانەوە بۆ گ‮ . ‬م‮ . ‬دیمیترۆڤ،‮ ‬سكرتێری‮ ‬كۆمیتەی‮ ‬ناوەندیی‮ ‬حیزبی‮ ‬كۆمونیستی‮ ‬یەكیەتی‮ ‬سۆڤیەت،‮ ‬لەسەر‮ ‬ڕووداوەكانی‮ ‬كوردستان و پارتی‮ ‬ژێكاف،‮ ‬لە‮ ‬12ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬1945،‮ ‬لە ئەرشیڤی‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەڵگرتن و لێكۆڵینەوەی‮ ‬بەڵگەنامە مێژووییەكانی‮ ‬سەردەم،‮ ‬ف‮ ‬17‮ / ‬ئو‮ ‬128‮ / ‬د‮ ‬44‮ / ‬لاپەڕەكانی‮ ‬72‮-‬79‭.‬