نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له برێت مه‌كگۆرك كرد و له دیدارەکەدا دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و عێراق، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، پاڵپشتیی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دانوستانه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێ كران.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17/12/2018 نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ی
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش و
دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كونسووڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا
له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و عێراق، پێكهێنانی
كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، پاڵپشتیی هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی
هه‌ولێر و به‌غدا و دانوستانه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان، تاوتوێ كران.
مه‌كگۆرك له پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ پاڵاوتنى بۆ پۆستی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێزیان خواست.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی
كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه دیالۆگی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌رده‌وامه و دووپاتی كرده‌وه كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه پێكده‌هێنرێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداهركه بوو.








