خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین –
بەپێی راپۆڕتی لێژنەی راگەیاندنی سێهەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “سلێمانی” خەڵاتی شانازیی سێهەمین خولی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “سلێمانی” بە جەعفەر پەناهی دەرهێنەری ناسراوی سینەمای ئێران و جیهان پێشكەش كرا و لە پەیامێكدا گوتی: لە وەرگرتنی خەڵاتی شانازیی فستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی زۆر خۆشحاڵم.
. سوپاس بۆ فستیڤاڵی بەهێزی فیلمی “سلێمانی” “تاهیرە سەعیدی” لە دوای وەرگرتنی ئەم خەڵاتە، بە ناوی “جەعفەر پەناهی” لە دەستی “دانەر عومەر فارس” بەڕێوەبەری هونەریی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “سلێمانی” گوتی” زۆر مەمنوون لە بانگێشتەكەتان و سوپاس بۆ فێستیڤاڵی نوێ و تازە دامەزراو بەڵام یەكجار بەهێزی فیلمی “سلێمانی” و زۆر سپاسگوزارم كە ئاغای “پەناهی” بە شایستەی ئەم خەڵاتە زانی. ئەو قسانەی كە بڕیار وابوو من بیڵێم، بەڕێز پەناهی لە پەیامی وێنەیی و ڤیدیۆییدا گوتیان.
زۆر خۆشحاڵم، دەرهێنەری فیلمی سینەمایی “سێ رۆخ” و براوەی خەڵاتی باشترین فیلمنامەی بەشی ركابەریی سەرەكیی حەفتاویەكەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی “كان”ی فەڕەنسا، لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: بە راستی خۆشحاڵم و ئەمە بە راشكاوی دەڵێم؛ هەرچەندە لەم فستیڤاڵانە لەم ناوچەیەدا هەبێت، ئەوەندەش یارەمەتی بابەت گەلی فەرهەنگی دەكات. ئەو ناوچەیەی كە هەردەم لە مشتومڕی توندوتیژییەكاندا بووە.
بە داخەوەم كە نەمتوانی بۆ فستیڤاڵی فیلمی “سلێمانی” بێم “جەعفەر پەناهی” لە كۆتایی قسەكانیدا گوتی: بە داخەوەم كە وەها نیە و بە داخەوەم كە نەمتوانی بۆ فستیڤاڵی فیلمی “سلێمانی” بێم؛ بەڵام هەر چۆنێك بێت، خۆشحاڵم كە هاوسەرەكەم لەوێیە و بە نوێنەرایەتی لە منەوە ئەم خەڵاتە وەردەگرێت و دەمەوێت تكا بكەم كە بەڕێز “ئەمین جەعفەری” بەڕێوەبەری وێنەگرتنی دوایین فیلمم “سێ رۆخ”، كە لەم بەرهەمەدا، یەكجار یارمەتیدام، هاوسەرەكەم هاوڕێیەتی بكات و هەروەها “شادمێهر راستین” كە لە زۆربەی فیلمەكانمدا بە جۆرێك راوێژكاری من و یار و یارمەتیدەری من بووە؛ ئەم خەڵاتە لە لایەن من وەربگرن، بۆ ئەوەی كە خەڵاتێك بە شانازییەكانی سینەمای ئێران زیاد بێت. سوپاسی ئێوە دەكەم و ئومێد دەخوازم لە كارەكەتاندا سەركەوتوو بن.











