هاشم شێركاوەیی
قەت نەبووە لە مێژووی كورد دەرفەتێك هەبووبێ بەقەد دەرفەتی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ گەلی كورد كە بەدرێژایی تەمەنی خۆی ئاواتەخواز بووە، بۆ ئەوەی بگاتە سەربەخۆیی و لەژێر ستەمی زلهێزان و یاری وڵاتە ئیقلیمی و نێودەوڵەتی رزگاری ببێ. ویرای ریفراندۆمێكی سەركەوتوو كە ببوو بە بناغە و ستراتیژێكی گرنگ و گەورە لەچوارچێوەی قۆناغێكی مێژوویی و دەستووی. وەلێ بەداخەوە دەرفەتی ئامانجی ئەو گشتپرسیە لە هەلومەرجی دوای ئەنجامدانی دواكەوت! بە هۆی خیانەتی گروپێكی ناو حزبێكی سیاسی كوردستان و گەلەكۆمەی دەرەكی لە 16ی ئۆكتۆبەردا!.
ئەو خیانەت لەخۆكردنە بەو بێ شەرمی و سەرشێتانە و دوور لەهەموو بنەماو پێوەرێكی ویژدانی و ئینسانی و نیشتمانپەروەری، وێڕای ئەوەی وێنەی نییە لە دیرۆكی كورد، لەهەمان كات نەك تەنها كوردی لەبەردەم ئامانجی ریفراندۆمی دواخست، بگرە زیان و پاشەكشەی زۆری بە سیاسەت و ئەزموون و پارسەنگ و خاك و خەڵكی كوردستان گەیاند! هەموو بەڵگەو دیكۆمێنتەكان ئەو دڵنیاییە دەدەن، كە ئەو گروپە خیانەتێكی وەهای ئەنجامداوە تا قۆناغێكی دیكە كورد باجەكەی هەر دەدا! بەڵام ئەمڕۆ یا سبەی ریسوایی و سەر شۆڕی خیانەتكاران هەر دێت و هەقیش بوو كە هاوكات پەرلەمان بۆ بەدواداچوون و كۆكردنەوەی بەڵگەكان و ریسواكردنی خیانەتكارانی گەل و وڵات كۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجام دابا بەڵام نەیكرد؟!، ئێستا كە دەگوترێ خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر گروپی خیانەت و كاڵفام و هاوئاوازانیان زۆر پێی هەراسان و قەڵسن، كە ئەمە بۆ خۆی دانپێدانانێكی ناراستەوخۆی ئەوانە لەسەر ئەو خیانەتە مەزنەو ئەو كردەوەیان. دەك نەفرەت لە خیانەت و خائین و خاكفرۆش و خۆفرۆش و كەركوك فرۆشان. بژی گەل بژی كوردستان بژی پێشمەرگە. هەزار جار بەڵێ بۆ ریفراندۆم و سەربەخۆیی كوردان.










