وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕاگەیاندنی پشوو لە دەسەڵاتی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 29/11/2026، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ڕۆژی سێشەممە ئەگەری بارانی زۆر و لافاو هەیە، ئایا دەكرێتە پشوو؟ بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی: “ئەو وەڵامەم بە مانای ئەوە نییە وەزارەتی پەروەردە خۆی لە بەرپرسایەتی دوور دەخاتەوە، بەڵام دەسەڵاتی پشوو لە دەستی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانە.”

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەش دا: “لە هەر شوێنێك هەست بكەن مەترسیی لافاو هەیە، بە دڵنیاییەوە لەو شوێنە پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆكان دەیكەن بە پشوو.”