سه‌ره‌تا هزرو هونه‌ر هەولێر… کۆنسێرتێکی تایبەت بە میوزیکی کوردیی ڕەسەن بەڕێوەچوو

هەولێر… کۆنسێرتێکی تایبەت بە میوزیکی کوردیی ڕەسەن بەڕێوەچوو

3

شەوی 25.11.2026، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سیروان عوسمان بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێرو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هونه‌رمەندو میوزیك دۆستان، کۆنسێرتێکی تایبەت بە گۆرانی و میوزیکی کوردی ڕەسەن، لەلایەن تۆڕی میدیایی کوردستانەوە و بە بەشداریی تیپی میوزیکی ڕەسەن لە هۆڵی پێشەوا لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.

ئەم چالاکییە هونەرییە بە ئامانجی زیندوو کردنەوەی ڕۆحی میوزیکی کوردی، پاراستن و پەرەپێدانی میراتی هونەریی ڕەسەن و گەڕانەوە بۆ ڕەگ و ڕیشەی میوزیکی کوردی سازکرا.

لە کۆنسێرتەکەدا، بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک گۆرانی و پارچە میوزیکی ڕەسەن، گرنگی هونەری میوزیکی کوردی و ڕۆڵی لە پاراستنی ناسنامە و کەلتووری کوردی خراوەتە ڕوو، ئەم جۆرە چالاکییانە هەنگاوێکی گرنگن بۆ پشتگیریکردن لە هونەری ڕەسەن، ناساندنی بەرهەمە هونەرییە کوردییەکان و گەیاندنیان بە نەوەکانی داهاتوو.