کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی، دانی بەوەدانا کە هەڵبژاردەی بەڕازیلی «لە ئێستادا ترسی بۆ ڕکابەره‌كانی نییە، دوای ئەوەی جاران هێزێکی ترسناک بوو بۆ ڕکابەرەکانی.
ئه‌نچیلۆتی دوای دۆڕانه‌كه‌ی بەڕازیل لە یارییەکی دۆستانەكه‌دا لە سەنگافورە بە ئەنجامی 2-3 دۆڕا، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تیپەکە لە ئێستادا ڕکابەری لەسەر ئاستی پێویست نییە، دەبێت زیاتر كار بکەم.
ئەنچیلۆتی، کە لە مانگی ئایاری 2025 بووه‌ یەکەم ڕاهێنەری بیانی لە مێژووی هەڵبژاردەی بەڕازیلدا، زیاتر گوتی: دەمەوێت زیاتر کاربکەم، بۆ ئەوەی تیپەکە زیاتر ڕکابەری لەسەر شانۆی جیهانی بکات.
ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەنچیلۆتی دوای دۆڕانەکەی ڕۆژی شەممە ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ڕەخنە بووەتەوە، لەنێویاندا ڕۆماریۆی ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی.
کاتێک پرسیاری لەبارەی ئەو ڕەخنانەی ڕۆماریۆوە کرد کە ڕاپۆرتیان لەسەر کراوە، ئەنچیلۆتی کەمکردنەوەی ڕەخنەی گرت و گوتی، ڕۆماریۆ وەکوو هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە بۆچوونی خۆی دەرببڕێت.