سهرهتا وتار گۆڕانی ئاووهەوا كاریگەریی لەسەر كرمیبوونی ماسییەكان هەیە
نەزیرە ئیسماعیل
وشكەساڵی و كەمبوونەوەی ئاوی ڕووبار و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی ئاو، هۆكارێكە بۆ مردن و كرمی بوونی ماسییەكان
كاتێك هاوین زۆرگەرم دەبێت پلەی گەرمی ئاو بەرز دەبێتەوە ئۆكسجینی ئاو كەم دەبێتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی مردنی ماسیەكان وە كرم و بەكتریا زۆر دەبن چونكە گەرما یارمەتی خێرا گەورەبوونیان دەدات ماسی لەگەرما لاواز دەبێت و زووتر توشی كرم و نەخۆشی دەبێت
بەهۆی وشكە ساڵی.ئاو كەم دەبێتەوە پیسای و پاشماوەی ناو ئاو چڕ دەبنەوە وە چڕی كرم لە ئاو دەهێندە زیاد دەبێت ماسیەكان لە شوێنێكی بچوكتر كۆدەبنەوە نەخۆشی و كرم زووتر بڵاو دەبنەوە
كەواتە وشكە ساڵی هێلكەی كۆن چڕ دەكاتەوە.
*ئایە بارانی زۆر وە هەڵسانی لافاو دەبێتە هۆی كرمی بونی ماسیەكان چۆن؟
بارانی زۆر لافاو دروست دەكات .وەك بارانی ئەم ساڵ. ئەو ئاوە لەسەر زەوی و ناوكێڵگەو ئاوی پیس دەڕوات. لەگەڵ خۆیدا هێلكەی كرم و پیسایی ئاژەڵ و مرۆڤ دەهێنێتە ڕووبار و حەوزەكان.
پیسبوونی خۆراك .
لەگەڵ لافاودا قوڕ و خاشاک و ڕوەکی مردو دەچێتە ناو ئاو.
ماسی ئەوانە دەخوات و لەگەڵیاندا هێلکەی کرمیش دەخوات.كەواتە ئەم ساڵ باران زۆر بوو پیسایی پاشماوە زۆر چوە ناو ڕووبارەكان وە كەوك زۆر بوو كرم زۆر بوو.
*وەرزی هاوین و سەرەتایی پایز زیاتر ماسیەكان كرمی دەبن چونكە لە وەرزی هاوین
1. لە هاویندا پلەی گەرمی ئاوی ڕووبار و حەوزەکان بەرز دەبێتەوە.
کرم لە ئاوی گەرم دا 3 هێندە خێراتر گەورە دەبێت و هێلکە دەردەکات.
2. ئۆکسجین کەم دەبێت
ئاوی گەرم ئۆکسجینی کەمی تێدایە. ماسی لاواز دەبێت و ناتوانێت بەرگری لە کرم بکات.
3. کەوک و سۆلەمە لوتکە دەگرن
کەوک کە میوانی ناوەندی کرمە لە هاویندا زۆرتر دەبێت.
ماسی کەوکی زۆر دەخوات = کرمی زۆر دەبێت.
4. ئاوی کەم
لە هاوین و وشکساڵیدا ئاوی ڕووبار کەم دەبێتەوە.
هەموو پیسایی و هێلکەی کرم لە ئاوێکی کەمدا چڕ دەبێتەوە.
دوای هاوین، سەرەتای پاییز مەترسیدارە.
چونکە هێشتا ئاو گەرمە بەڵام باران دەست پێدەکات و پیسایی دێنێتە ناو ئاو.
بەڵام لە وەرزی زستان چونکە ئاو ساردە. کرم خاو دەبێت و خولەی ژیانی زۆر درێژ دەبێتەوە.
هەروەها کەوک کەم دەبێت. ماسیەكان كرمی نابن .
*ماسی حەوزەکانیش کرمی دەبن چونکە حەوز داخراوە و کۆنترۆڵکردنی سەختترە. لە ڕووبار کەمێک ئاو دێت و دەڕوات، بەڵام لە حەوز هەموو شتێک لەوێدا کۆدەبێتەوە.
هۆکارە سەرەکیەکانی کرمی بوونی ماسی حەوز:
1. ئاوی پیس و نەگۆڕینی ئاو
زۆر جار ئاوی حەوز بۆ ماوەیەکی درێژ دەمێنێتەوە. پیسایی، خۆراکی زیادە، و پیسایی ماسی کۆدەبێتەوە. ئەمە بەهەشتە بۆ هێلکەی کرم و بەکتریا.
2. چڕیی زۆری ماسی
لە حەوزدا ماسی زۆر دەکەنە ناو شوێنێکی بچووک بۆ زۆر بەرھەم.
کاتێک یەک ماسی کرمی هەبێت، لە ڕێگەی ئاو و خۆراکەوە زۆر خێرا بۆ هەمووی دەگوازرێتەوە.
3. خۆراکی پیس
بەشێک لە خاوەنی حەوز خۆراکی هەرزانی ناپاک یان ئاوی پیساوی بەکاردەهێن. ئەگەر لەو ئاوەدا هێلکەی کرم هەبێت، ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو ماسی.
4. نەبوونی پاککردنەوە و دیزینفێکت
حەوز پێویستی بە پاککردنەوە و دانانی دەرمان و فلتەر هەیە. ئەگەر ئەمە نەکرێت، کرم و نەخۆشی لە ناو خۆیدا دەسورێتەوە.
5. گەرمای زۆر
حەوز لە بەر گەرمای خۆر زو گەرم دەبێت. ئاوی گەرم = ئۆکسجین کەم + کرم زۆر + بەرگری ماسی کەم
كرم دووست ناكات بەڵام هێلكەی كرمی نوێ دەهێنێتە ناو ئاو كەواتە لە ساڵێك زۆر وشكە ساڵی بێت یان بارانی زۆر ببارێت هەردووكیان مەترسی كردمی بوونی ماسیەكان زیاد دەكەن .
*بەرپرسی هۆبەی گۆڕانی ئاووهەوا لە فەرمانگەی ژینگەی سۆران