خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- هونەرمەندی دەنگبێژ و میوزەک ژەن ساسان سەمەدی یەکێک لەو هونەرمەندانەی کار لەسەر پاراستن و نوێکردنەوەی گۆرانییە ڕەسەنەکان دەکات و بەشێوازێکی نوێ و سەردەمیانە کاری میوزیکی بۆ دەکات، لە نوێترین کاریدا گۆرانیی (سیلەی قەبران) نوێدەکاتەوە.

لەو بارەیەوە ساسان بە خەباتی گوت: گۆرانیی سیلەی قەبران، گۆرانییەکی فۆلکلۆرە و زۆر هونەرمەند گوتوویانە دیارترینیان هونەرمەند حەسەن زیرەک و هونەرمەند (موحەمەدی ناهید) ناسراو بە (سەروان ناهید)، ئەو یەکێکە لە هونەرمەندە گەورەکانی ڕۆژهەڵات لەناوچەی سەقز، کە ئێستا لەژیاندایە، ئەو گۆرانیشەم بەمۆڵەتی خۆی نوێکردۆتەوە، کە بەم جۆرە کاری نوێکردنەوەی بۆکراوە: ساسان سەمەدی کەمانچە، پیانۆ، سترینگ :ساسان سەمەدی. هیوادارم توانیبێتم خزمەتێکی بچووکم بەم بەرهەمە و هونەری کورد کردبێت.