كاره‌ساتی سروشتی و كۆمێنتی نه‌شیاو

6

سه‌لام عه‌بدوڵڵا

بۆیه‌ پێی ده‌ڵێن كاره‌ساتی سروشتی، یانی ده‌ستی مرۆڤی تێدا نییه‌و كاری سروشته‌و نه‌ ته‌نیا له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌شارێك له‌ سه‌راسه‌ری جیهاندا به‌ وڵاتی زلهێزو گه‌وره‌و به‌ توانا تا ده‌گاته‌ وڵاتانی نه‌دارو هه‌ژار بۆیه‌ ناتوانرێت ئه‌وه‌ به‌ ده‌سته‌ پاچه‌یی حكوومه‌تێك یان گه‌لێك یاخود شارێك بناسرێت چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ كاره‌سات و توڕه‌بوونی سروشت له‌هه‌موو شوێنێكی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ رووده‌دات و له‌وه‌دا جیاوازی نییه‌. هه‌مووی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر لافاوه‌ به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیام دی كه‌ چه‌ند زه‌ره‌ری له‌و وڵاته‌دا كه‌ وڵاتێكی گه‌لێك به‌ توانا و به‌هێزو ده‌وڵه‌مه‌ندو په‌ره‌سه‌ندووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌یده‌توانی له‌كاتی ڕوودانی كاره‌سانه‌كه‌دا به‌ربه‌ستی بكات.

هه‌روه‌ك ساڵانه‌ زه‌مینه‌له‌رزه‌كانی ژاپۆن ده‌بینین كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو په‌ره‌سه‌نه‌‌یهدا ناتوانێ پێشگیری له‌روودانی ئه‌و زه‌مین له‌رزانه‌ بكات ئه‌گه‌رچی تا ئاستێك زۆریش توانیویه‌تی زیانه‌كان كه‌م بكاته‌هوه‌ به‌ڵام به‌و هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیا پێشكه‌وتووه‌ش له‌و وڵاته‌ كاره‌سات هه‌ر رووده‌دات. ڕاسته‌ وڵاتان ده‌بێ ئاماده‌كاری و خۆسازدان و ئاماده‌بوونیان هه‌بێت بۆ ئه‌و جۆره‌ ڕووداوانه‌و تا بتوانرێ به‌ كه‌مترین زیانی چ گیانی و چ مادی لێی ده‌ربچێ به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌نده‌ به‌ توانای ئه‌و وڵاته‌ خۆیه‌وه‌. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌رێم له‌كاره‌ساتی لافاوی هه‌ولێردا هه‌ستی پێكرا ئه‌و لێشاوه‌ كۆمێنته‌ ناشیرینانه‌ بوون كه‌ له‌ (fb) و ماڵپه‌ره‌ جیاجیاكاندا ده‌بینرا و هه‌ندێك خۆشحاڵی خۆیان و هه‌ندێك لاقه‌تێ و هه‌ندێك حكوومه‌تیان ڕه‌خنه‌باران ده‌كردو ئه‌و كاره‌ساته‌شیان ده‌خسته‌ سه‌ر ملی حكوومه‌تی هه‌رێم!! به‌هه‌رحاڵ مرۆڤی به‌هۆش و به‌ ئاگاو نیشتمانپه‌روه‌ر ڕه‌فتارو گوتاری وانابه‌جێ و هه‌رزانه‌ی له‌كاتی كاره‌ساتدا هه‌رگیز نابێت.