ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، سەرۆک مەسعود بارزانی لە بانگەوازێکدا داوای لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد لەگەڵ پارتی پێکەوە گفتوگۆ بکەن بۆ کۆتاییھێنان بە قەیرانی سیاسی، ھەروەھا داواشی لە لایەنەکانی دیکە کرد بەشداری لە پێکھێنانی حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتمانیدا بکەن.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی.

بە ناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

سەبارەت بە پێشھاتەکان و بارودۆخی سیاسی، پێویستە ھەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە ھەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تر گەورەترە.

لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی ھەرێمی کوردستان بھێنن.

زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی تری ھەرێمیش بەشداری لە ھەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێک بھێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە.

مسعود بارزانی

٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٩