خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی خولی یانەکانی عێراق بۆ تەمەنەکانی خوار 21 ساڵ و 17 ساڵ، به‌پێی تیروپشكی یه‌كێتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، گرووپەکانی پێشبڕکێکان دیاریکران و یانەکانی هه‌ولێر و زاخۆ و نه‌ورۆز بەشداریی خوله‌كه ده‌كه‌ن، بەپێی ئەنجامی تیروپشكه‌كه، یانەی هەولێر لە خولی خوار 21 ساڵدا به‌رامبه‌ر یانەکانی زاخۆ، نەورۆز، ئامانه‌ی بەغدا، غازی شیمال، قوه‌ی جه‌وییه، کەرخ، مووسڵ، سامەڕا یاری دەکات، له خولی خوار 17 ساڵیدا، یانه‌ی هه‌ولێر به‌رامبه‌ر یانه‌كانی زاخۆ، غازی شیمال، شورته، حدود، دیاله، جۆلان یاری ده‌كات.
یانەی هەولێر لە کاتێکدا خۆی بۆ ئەم پێشبڕکێیە گرنگە ئامادە دەکات، بە پشتبەستن بە ئاستی باشی یاریزانە لاوەکانی، کە لە ماوەی ڕاهێنان و ئامادەکارییەکاندا چەندین بەهرەی گەنج و تواناداریان خستووەتە ڕوو، بوونی ئەم بەهرانە لە ڕیزەکانی یانەکەدا نیشانەیەکی گرنگە بۆ داهاتووی تۆپی پێ لە هەولێر و هەوڵێکە بۆ دروستکردنی بنەمایەکی بەهێز بۆ تیپی یەکەم.