دوای ئه‌وه‌ی مباپێ لە چاوپێکەوتنێکی ڤیدیۆیی لە بەرنامەی فەڕەنسی «The Bridge» باسی لە (Meme) مەمێکی ئینتەرنێتی ناوبانگی خۆی کرد کە تێیدا دەموچاوی خراوەتە سەر وێنەیەکی ماو تسی تۆنگ، مباپێ به‌ پێکەنینه‌وه‌ گوتی: «ئەمە پێکەنیناویترین مەمە کە بینیومە، وێنەی پیاوێکە پێم وایە دیکتاتۆرێکی چینییە».
ئەم مەمە لە بنەڕەتدا لەلایەن هاندەرانی تۆپی پێوە دروستکرابوو کە مباپێ بە گاڵتەوە بە «دیکتاتۆر» ناودەبەن بەهۆی پێگەی بەهێزی لەناو یانەکانیدا، بەڵام گاڵته‌کردن بە ڕێبەرانی چین لەو وڵاتەدا هێڵی سوورە و بە بێڕێزییەکی گەورە سه‌یركرا و ئه‌مه‌ش توڕه‌یی چینی لێكه‌وته‌وه‌.
حكومه‌تی چین بڕیاری دا به‌ ڕاگرتنی په‌خشی یارییه‌كانی لالیگا له‌ وڵاته‌كه‌ی، توڕه‌ییەکەی وڵاتی چین به‌ تەنیا لە پەخشی تەلەفزیۆنیدا سنووردار نەبوو، پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکان زۆربەی یارییەکانی خولەکەیان پیشان دەدا، بەڵام یارییەکەی ڕیال مەدریدیان بەرامبەر ڕیسینگ دەرکرد و یارییەکانی پێشووی تیپەکەیان لە کتێبخانەکەیان لابرد.