سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازیی لە سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كرد و تاوتوێی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكەیان كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 12/10/2026، لە پیرمام، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ و سەرۆکی هاوپەیمانێی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کرد.
لە دیدارەکەدا باس بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە کرا، جەختیش لە پێویستیی تەواوکردنی پێکهاتەی وەزاریی حکوومەتی فیدراڵ و پاڵپشتیکردنی کرایەوە.
هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر دەنگدان لەسەر میزانیەی گشتی و دەرکردنی یاسا پێویستەکان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.












