سه‌ره‌تا هه‌مه‌ڕه‌نگ سلێمانی.. دیداری نووسەر و وەرگێڕ (جەلال تەقی) بەڕێوەچوو

سلێمانی.. دیداری نووسەر و وەرگێڕ (جەلال تەقی) بەڕێوەچوو

118

خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- لە درێژەی چالاکییە هونەریی و ئەدەبی و فەرهەنگی و ڕۆشنبیرییەکانی دامەزراوەی کەریمی ئەلەکە، بە هاوکاری دەزگەی ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، بەمەبەستی ڕێزلێنان لە نووسەر و وەرگێڕ (جەلال تەقی) دیداری جەلال تەقی، بە سپۆنسەری (د. تەها ڕەسوڵ) لە هۆڵی هۆتێل ڕامادای شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

له‌بارەی ناوەڕۆکی چالاکییەکە بەختیار سەعید، بەڕێوبەری دامەزراوەیی کەریمی ئەلەکە بۆ خەبات گوتی: لە دیدارەکەدا کە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەکی بەرچاو لە میوانان ئامادەبوون، سێ كۆڕ و پەیامێكی لە خۆگرتبوو، پەیامەکە لەلایەن د. شوكریە رەسوڵ خوێندرایەوە، پاشان سێ کۆڕەکە بەم شێوەیە بەڕێوەچوو:
-محەمەد حەمە ساڵح تۆفیق (جەلال تەقی و كۆمەڵەی كەلەپووری كوردی).
– محەمەد مەردان (جەلال تەقی- باخچەیەك لە گوڵی هەمەڕەنگ)
– ئەردەلان عەبدولڵا (جەلال تەقی و وەرگێڕان). لەهەمان کاتدا فیلمێکی تایبەت بە ژیان و بەرهەمەكانی (جەلال تەقی) نووسەر و وەرگێڕ نمایش کرا.