ب. ئه‌نوه‌ر
دوێنێ له شاری حه‌له‌ب له مزگه‌وتی (ئومه‌وییه) خه‌ڵكێكی زۆر به هاواری دژه كورد پشتیوانیان بۆ خه‌ڵكی (حه‌سه‌كه) ده‌رده‌بڕی و داوایان له حكوومه‌تی سووریی ده‌كرد كه ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سووریادا بكرێ و داوای سووریاییه‌كی یه‌كگرتوون ده‌كردو دژی (جوداخوازان) هات و هاواریان بوو به مه‌رجێك كه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانی كه (هه‌سه‌ده) چه‌كی داناوه‌و ئاماده‌گی خۆی ڕاگه‌یاندووه بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ سوپای سوریا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆژانه ئه‌م ئاژاوه‌گێڕی و دنه‌دانی خه‌ڵكی سوریا دژی كورد هان ده‌ده‌ن و داواكانیان هیچ له داواكانی داعش بۆ له‌ناوبردنی كورد كه‌متر نییه گه‌ر نه‌ڵێن زیاتره.
ئه‌مه له‌كاتێكدا (هه‌سه‌ده) به هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ داواكارییه‌كی له‌و بابه‌تانه‌ی نه‌خستۆته ڕوو به كه‌مترین ده‌ستكه‌وت كه تا ئێستا ئه‌وه‌ش دیار نییه و كه‌چی هه‌ر كورد هانده‌ده‌ن له مزگه‌وته‌كاندا به دروشمی (ئه‌ڵاهو ئه‌كبه‌ر) جۆش ده‌ده‌ن و داوای قڕكردنی كورد له‌ژێر ناوی سوریای یه‌كگرتوو و یه‌ك ده‌سه‌ڵات و یه‌ك ئاڵادا بۆ خوێن ڕشتن هان ده‌ده‌ن.
بۆیه پێویسته به‌ڕێز مه‌زڵووم وا مه‌زڵوومانه سه‌یری دۆخه‌كه نه‌كات و جوڵه‌یه‌ك بكات.