ب. ئه‌نوه‌ر
ڕۆژی هه‌ینی 9/10/2026، خۆپیشاندانێك، ده‌شتوانیت بڵێیت ئاژاوه‌گێڕییه‌ك، له شاری (حه‌سه‌كه) له سووریا به‌ناوی «هه‌ینی ئاڵای سووریی» سه‌دان كه‌س دوای نوێژی هه‌ینی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره له گه‌ڕه‌كی گوێران و هه‌ندێك ناوچه‌ی تر و هاواریان ده‌كرد كه حكوومه‌تی سووری پێویسته ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو دام و ده‌ستگاكانی ئه‌و پارێزگایه‌دا بگرێت و ته‌نیا یه‌ك ئاڵا به‌رزبكاته‌وه كه ئه‌ویش ئاڵای (سووریا)یه و خۆپیشانده‌ران زۆر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی و تا ڕاده‌یه‌كی زۆری هه‌مه‌جی به دژی كورد و دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی حه‌سه‌كه ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه كه بریندار و لێدان و سووكایه‌تی به كورد و ئاڵاكه‌ی كراوه و جارێكی تر جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كراوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له هات و هاواره‌كانیاندا دروشمی ڕاستیی وه‌كوو سووریا ته‌نیا یه‌ك گه‌له و شوێن كه‌مینه و مه‌زهه‌ب جودایی نابێته‌وه.
ئه‌و وڵاته‌ی كه نیو سه‌ده له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و سه‌ربازیدا بووه، ڕه‌نگه وا ئاسان نه‌بێت خه‌ڵكه‌كه‌ی دیموكراتی و مافی خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی سووریا كه كورد یه‌كێكیانه ئاوا به ئاسانی قبووڵ بكات.
بۆیه پێویست نه‌بوو «هه‌سه‌ده« وا به زوویی ده‌ستبه‌رداری چه‌ك و ستاتۆی سیاسیی خۆی ببێ و ئاوا گه‌له‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م خه‌ڵكی ڕه‌شۆكی و ڕه‌فتار به‌ربه‌ریه‌وه كه چاوه‌ڕوانی خێری لێناكرێت.
بۆیه پێویسته برایاكی كوردی لكێنراو به سووریاوه بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌م هێرشه هه‌مه‌جیانه یه‌كگرتوو و یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ بن، ده‌نا ئه‌وانه‌ی به (جینات داعشبیرن) چاوه‌ڕێی زۆر خراپتریان لێده‌كرێت..