وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئەیلوول و راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئاب نارد بۆ بەغدا، سبەی دووشەممەش بە فەرمی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقیان دەکات.
رۆژی یەکشەممە، 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراویكدا بڵاویکردەوە، تیمی تەکنیکی وەزارەتەکە لیستی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەباتە بەغدا بۆ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ و سبەی دووشەممە بە فەرمی رادەستیان دەکات.
وەزارەتی دارایی دەڵێت: “لەگەڵ لیستی مووچەکەدا، هەر سبەی دووشەممە راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی دارایی تایبەت بە خەرجی و داهاتەکانی مانگی ئابی 2026، رادەستی لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت”.
وەک وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاماژەی پێداوە، ئامانج لە ناردنی ئەو دۆسیە و داتایانە لە کاتی خۆیدا، “وردبینی و خێراکردنی پڕۆسەی دابینکردنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.”










