لەسەر فەرمانی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا ئەو کەسانەیان دەستگیر کرد کە لە میانی ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەروەریدا بێڕێزییان بە ئاڵای ئەمریکا کردبوو.
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕایگەیاند” سەرۆکوەزیران ڕێنمایی داوە تەواوی تۆمەتباران بەپێی یاسا ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.”
هاوکات حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە پاراستن و ڕێزگرتن لە ئاڵا و نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتان بەپێی بەندە یاسایی و نێودەوڵەتییەکان فەرزکراوە و ڕێگە بە هیچ جۆرە پێشێلکارییەک لەم ڕووەوە نادرێت.