خافێر تیباس سەرۆکی لالیگا لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆ باسی لە مشتومڕەکانی ناوبژیوانان کرد لە سه‌ر یارییه‌كه‌ی نێوان ڕیال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید.
تیباس دانی بە سکاڵاکاندا نا، بەڵام بە توندی ئەو شێوازانەی ڕەتکردەوە کە بۆ دەربڕینی بەکارهێنراون، جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕیال مەدرید بەهۆی هەر بڕیارێکی ناوبژیوانەوە نەدۆڕاوە.
تیباس ڕاستی کارتە سوورەکەی دین هۆسنی بەرگریکاری یانەی ڕیال مەدریدی پشتڕاستکردەوە، هاوکات ڕەتیکردەوە کریستیان ڕۆمیرۆ شایەنی کارتی سوور بێت بەهۆی تەحەدای لەگەڵ جود بێلینگهام کە یەکەمجار مامەڵەی لەگەڵ تۆپەکەدا کردبوو، سەبارەت بە لێدانە تووندوتیژەکەی کانگ ئین لی بەرامبەر ڤاڵڤێردی، سەرۆکی لالیگا دانی بەوەدانا کە دەکرا کارتی سووری پێ بدرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، خێرایی ستایلی یارییەکە وایکردووە بڕیارەکەی ئۆرتیز ئاریاس ناوبژیوان تێبگەین.
تێباس ڕەخنەی لە گوشارە میدیاییەکان گرت کە لەسەر ناوبژیوانان خراوەتە سەر و سکاڵای پێشووی لالیگا لە دژی کەناڵی ڕیال مەدرید وەبیرهێنایەوە، ئەو جۆرە کارانەی بە شێوازی نادادپەروەرانە و توند بۆ فشارخستنە سەر بەرپرسانی یارییەکان و بەردەوام کردنی بە ناوەندی سەرنج وەسف کرد.