هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەكانی 8 و 9 بەسەر پێشمەرگە دابەش دەكرێت و لەمبارەیەوە وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، ڕێكارە دارایی و ژمێریارییەكان ئەنجام دراون.

 چوارشەممە 23ـی 9ـی 2026، وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان ڕایگەیاند: “هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی (8 و 9) خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.”

ئەوەشی ڕاگەیاند: “بەڕێوەبەرایەتىی گشتیى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازی) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی پێنجشەممە 24ـی ئەیلوولی 2026، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.”