مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکان.
ئەمەش دەقی پەیامی سەرۆكی حكوومەتە بۆ سەرۆک بارزانی
پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەم بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان.
سەرۆک بارزانی وەک سیمبووڵی ئاشتی و پێکەوەژیان و پارێزەری مافە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و عێراق، درێژەپێدەری ڕێبازی پیرۆزی بارزان و باوەڕی ڕاستەقینەی پاکی و مروڤدوستییە و شایانی هەموو خەڵات و پێزانینێکە.
هەرێمی کوردستان، لە سایەی ڕێبەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانیدا، وەک هەمیشە مەڵبەندێکی گرنگ و گەشی پێکەوەژیانی ئاشیییانە دەبێت لە ناوچەکە و جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2026/8/20
